کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌شه‌کانی ئه‌وان و مه‌لاکانی خۆمان

Saturday, 29/08/2020, 1:51


پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ من بڕوام به‌ هیچ ئایینێک نیه‌ و هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن مرۆڤ خۆیه‌وه‌ دروستکراون و هیچ به‌ڵگه‌کیش بۆ بوونی خودا نیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ئه‌و ئایینانه‌ باسی ده‌که‌ن....به‌ڵام ئه‌مه‌ باسی ئه‌م نووسینه‌م نیه‌.


ئه‌مه‌وێت لێره‌دا باسی ئه‌و جیاوازیه‌ گه‌وره‌ و بنه‌ڕه‌تیه‌ بکه‌م له‌ نێوان قه‌شه‌کان و مه‌لا ئیسلامیکانی لای خۆمان…


له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابووردوودا به‌ووردی ته‌ماشای هه‌ردوو کۆنفراسی هه‌ردوو پارتی دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کانی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا م ده‌کردوو و گۆێم له‌هه‌موو نوێنه‌ر و که‌سه‌کانی سه‌ربه‌هه‌ر دوو و پارته‌که‌ و هه‌واداره‌کانیانم ده‌گرت…


ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێک زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای کۆنگره‌کانیادا چه‌ند قه‌شه‌یه‌ک به‌ دووعا و نزاو نوێژکردن ده‌ستیان پێکرد و ئه‌وه‌ی ده‌یانووت که‌ به‌ دووعا و نوێژکردنیان ناوده‌برێت بریتی بوو له‌ داواکردن له‌ خودا که‌ له‌پێش هه‌موو شتێک ووڵاته‌که‌یان که‌ ئه‌مه‌ریکایه‌ بیپارێزێت و سه‌رکه‌وتووبێت و سه‌ربه‌خۆیی بپارێزێت و سه‌ریانخات به‌سه‌ر هه‌ر ووڵاتێک و خه‌ڵکێکه‌وه‌ که‌ بیانه‌وێت که‌ زیان به‌ ئه‌مه‌ریکا بگه‌یه‌نێت و هه‌موو کات به‌ سه‌رکه‌ووتوویی بیانهێڵێته‌وه‌ ، ئینجا داوایان له‌ خودا ده‌کرد که‌ خۆشه‌وویستی بخاته‌ دڵیانه‌وه‌ و یه‌کتریان خۆش بووێت و ووڵاتیان زیاتر بۆئاوادان بکاته‌وه‌ و به‌ ته‌نگیانه‌وه‌ بێت…..
که‌چی ده‌بینین ئه‌م مه‌لا ئیسلامیه‌ کوردانه‌ی لای خۆمان ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا نه‌یه‌ت کورد و کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و دووعاکردن و نوێژکردنیان بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و دژایه‌تی کردنیان بێت دژی داگیرکه‌رانی توورک و عه‌ره‌ب و فارس وباسی ژێنۆسایدی ژن وپیاوان و مناڵانی کوردستان بێت به‌ده‌ستی فاشیستی ده‌وڵه‌تی  تورکیا و ئێران له‌م ماوه‌یه‌ی دووایه‌دا…
هه‌ر له‌ منداڵیمه‌وه‌ که ده‌چوومه‌ مزگه‌وت و گوێم له‌ مه‌لاکان ده‌گرت هه‌موو باسه‌کانیان بریتی بوو له‌ باسی سزاو پاداشتی خودا ده‌کرد که‌ دۆزه‌خی ئاماده‌کردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌ ئه‌ڵڵا و مووحه‌مه‌د نه‌بێت و نوێژ و ڕووژوونه‌کات و ملکه‌چی ئه‌ڵڵا نه‌بێت ...ده‌یان سه‌رگووزشته‌ی  هه‌زارو چوارسه‌دساڵ له‌مه‌و پێشیان بۆ باس ده‌کردین و به‌رده‌وام هه‌مان ئه‌م قه‌وان و سه‌رگووزشتانه‌ باس ده‌که‌ن و باسی مووحمه‌د و خه‌لیفه‌ و که‌سه‌ پیاکووژوو دڕنده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ باس ده‌که‌ن وده‌مانترسێنن به‌ ئاگری دۆزه‌خ...له‌هه‌مان کاتیشدا باسی به‌هه‌شت و ژیانی خۆشی ئه‌وێمان بۆده‌که‌ن و باسی ئه‌و هه‌موو حۆری و ژیانی سێکس بێ کۆتایی و خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی ته‌هووری ئه‌وێ و ئه‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لار و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شت ده‌که‌ن گه‌ر به‌ووردی گوێیان ڵێبگریت واده‌زانی هه‌ندێکیان زۆر نیه‌ له‌وێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماسته‌ر پلان و نه‌خشه‌ی به‌هه‌شتیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه‌ته‌وه‌ وهه‌ندێکیان به‌ڕێوبه‌ری هه‌ندێک پڕۆژه‌کانی به‌هه‌شتن…
ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆێبیستی ئه‌م مه‌لا ئیسلامیه‌ کوردانه‌ نابیت که‌ باسی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمان و ڕزگاربوونی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاندانی  خه‌ڵکی کوردستان و ڕاپه‌ڕین له‌دژی  داکیرکه‌رانی ده‌ره‌وه‌ و دووژمنانی ناوخۆبوه‌ستێته‌وه‌ و خه‌ڵک فێری خۆشه‌وویستی بۆ خه‌ڵک و نیشتمان و یارمه‌تی دان و دڵسۆزبکه‌ن له‌بری هه‌موو چیرۆکه‌ خه‌رافیات و درۆوده‌له‌سه‌ی مێژووی هه‌زاروچوارسه‌د ساڵ له‌ کووشتن و بڕین و لاقه‌کردنی کچان و ژنان و مناڵان  و سووتاندی ئه‌و هه‌موو شارستانیه‌ دێرینانه‌ی که‌ له‌شکره‌که‌ی مووحه‌مه‌د و خه‌لیفه‌کانی ڕاشدین و ده‌وڵه‌ ته‌ ئیسلامیه‌کاندا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێنایان..
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک مه‌لا و که‌سانی ئیسلامی کورد دژی پارچه‌ شیعرێکی دڵداریشن که‌ له‌شیعری ئه‌ی ڕه‌قیب دا  ده‌ڵێت :
دینمانه‌ ، ئایینمانه‌ هه‌ر نیشتیمان
وه‌ک تێرۆرستی گه‌وره‌ی ئیسلامی مه‌لا عه‌لی باپییر

ئیسلامه‌ توورک و فارس و عه‌ره‌به‌کان توانیان ئیسلام به‌کاربهێنن بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان و داگیرکردنی ووڵاتانی تر و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ و که‌مایه‌تیه‌کانی تر، ته‌نها مه‌لا ئیسلامه‌ کورده‌کان  بوون خه‌ڵکیان هانده‌دا هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ دژی ده‌وڵه‌ ئیسلامه‌ داگیرکه‌ره‌کان نه‌وه‌ستنه‌وه‌ و ده‌بێت ته‌سلیمی ئیسلام ببن ، ئه‌گینا ده‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌. هه‌روه‌ک له‌ ئێستاشدا ده‌بینین چۆن هه‌ندێک مه‌لای کوردی تێرۆریستی وه‌ک مه‌لا عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئه‌وانی تر ده‌چنه‌ خزمه‌تی ئه‌ردۆگانی تێرۆرست ودیکتاتۆر که‌ به‌ئاشکرا که‌وتۆته‌ ژێنۆسایدی کورد له‌ ڕۆژئاوا و باکووری کوردستاندا…

هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو کات له‌ ووتاره‌کانی ترمدا نووسیمه‌ که‌ ئیسلام ئایین نیه‌ ، به‌ڵکوو ئایدۆلۆیایه‌کی ترسناک و دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ و لە نازیی و فاشیزم زۆر ترسناکترە، پێویسته‌ خه‌باتێکی به‌رده‌وام دژی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه ‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وا بێت و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه‌ بنبڕ بکرێت و به‌یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ئایدۆلۆژیایە، کە دژه‌ مرۆڤ و سروشت و ژینگەیە قه‌ده‌غه‌ بکرێت ….نمونەی زیندوشمان داعش و سەلەفییەکانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە