Saturday, 26/10/2019, 1:55
تورکیا و ئه‌ردۆگانی فاشیست به به‌رچاوی جیهانه‌وه به هه‌موو هێزێکی سوپایی و به‌کرێگراوه ئیسلامییە تێرۆریسته‌کان و جاشه‌کانی، که‌وتۆته کووشتن و تێرۆرکردنی خه‌ڵکی کوردستان.
ڕۆژئاڤا بۆ‌ته سیمبوڵی به‌رخوردان و سه‌رکه‌وتن و کۆڵنه‌دان دژی فاشیستی ئیسلامیی تورکی و داعش و چه‌ته‌کان.
خه‌ڵکی کوردستان و ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان که‌وتوونه‌ته بایکۆتکردنی هه‌موو که‌لوپه‌لێکی تورکی و سه‌فه‌رنه‌کردن و هەڵوەشاندنەوە و پەشیمانبوونەوەی گه‌شته‌کانیان بۆ تورکیا، کە ئەمە به‌شێوه‌یەکی زۆر کاریگه‌ر بۆ‌ته هۆی داڕمانی ئابووری تورکیا.
بۆیه ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌یه که هه‌موو پێکه‌وه به‌رده‌وام بین له بایکۆتکردنی هه‌موو کاڵایه‌کی تورکی و سه‌فه‌رنه‌کردن بۆ تورکیا و به‌کارنه‌هێنانی هێڵی ئاسمانی تورکی و بایکۆتکردنی هه‌ر کۆمپانیا و لایه‌نێک که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیای ئه‌ردۆگانی فاشیستدا هەبێت.
بۆیه ده‌بینین ئه‌م بایکۆتکردنه کاریگه‌ریی گرنگی په‌یداکردووه :
یه‌که‌م - بۆ‌ته هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر به ئابووری تورکیا که خۆی له دابه‌زینی قازانج و ئیفلاس بوونی زۆر کۆمپانیا و بازاڕی تورکی کردووە، هەروەها کاری کردۆتە سەر دابه‌زینی نرخی لیره‌ی تورکی.
دووهه‌م - بۆ‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووپه‌لی خۆماڵی بێته‌کایه‌وه و ببێته بووژانه‌وه‌ی به‌ربوومی نیشتمانی و متمانەکردن بۆ سه‌ر به‌رووبوومی ناوخۆ و گه‌شه‌کردنی ئابووری خۆماڵی.
سێیه‌م - ڕزگاربوون له به‌ربوومی خواردنی خراپ و ژه‌هراوی تورکی که کومپانیا تورکیه‌کان به ئه‌نقه‌ست خراپترین کاڵا ڕه‌وانه‌ی باشوور ده‌کەن و به‌به‌ڵگه‌وه ده‌رکه‌وتووه خواردنه‌کانیان ژه‌هراوویی ده‌کەن تا زۆرترین خه‌ڵکی کوردستان تووشی نه‌خۆشی کووشندە ببن وه‌ک نەخۆشی شێرپەنجە.
چواره‌م - بووه هۆی ڕیسووابوونی زیاتری تورکیای فاشیست و دەنگدانه‌وه‌ی له جیهاندا و خۆپیشاندانێکی زۆر چ له کوردستان، و ناوچه‌که و جیهاندا دروست کردووە.
بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی چ له‌ناوه و چ له هه‌نده‌ران له‌سه‌ر بایکۆتکردن و خۆپیشاندانه‌کانیان سوربن و نه‌یه‌ڵن هیچ لایه‌نێک ساردیان بکاته‌وه، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ده‌سته‌ڵاتی خائینی باشووری کوردستان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک له باکۆتکردن و خۆپیشاندانه‌کانیان ساردبکه‌نه‌وه به بیانووی جیاجاوه..
ده‌بینین هه‌ڵوێستی هه‌ندێک ووڵات و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا زۆر جوانتر و به‌هه‌ڵویست تر بووە، وەک هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاتی خائیینی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کانیان.
هه‌ر دوو پارتی و یه‌کێتی و حیزبه ئیسلامه به‌کرێگیراوه‌کان هه‌ر هه‌موویان پێشبڕکێیانه که کامیان زیاتر به‌کرێگیراو و دۆست و دڵسۆزی زیاتری ئه‌ردۆگان و تورکیا بن...ئه‌وه‌تا شه‌ڕه‌ڤانانی باکوور و ڕۆژئاوا به‌ئاشکرا به‌هۆی ده‌زگاجاسووسیه‌کانی پارتی و یه‌کێتیه‌وه له‌لایه‌ن تورکیاوه تیرۆر ده‌کرێن، وه‌ک تیرۆرکردنی شه‌ڕه‌ڤانان له ئه‌زمڕ و بادینان له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابووردوودا…
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌کرێگیراوه‌ی کوردیی بۆ‌ته شێرپەنجەیەکی گه‌وره به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمانه‌وه، بۆیه بایکۆتکردنی که‌لووپه‌لی تورکی، نه‌ک هه‌ر زیانێکی گه‌وره به تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵکو لێدانێکی گه‌وره‌شه له به‌رژه‌وەندی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی خائیین و به‌کرێگیراوی بارزانی و تاڵه‌بانی و کۆمپانییەکانیان، چونکە ئەوان جەمسەری پەیوەندیی و هێنانی کەلوپەلی تورکیین بۆ کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست