Friday, 18/10/2019, 22:01
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه بڵێین که تره‌مپ کابرایه‌کی بازرگان و سه‌رمایه‌دارێکی ساخته‌چی و درۆزن و ئاست نزم و ڕه‌ووشت نزمه.
بۆچی تره‌مپ له ڕووسیا ده‌ترسێت و که‌تۆته ژێرکاریگه‌ری پۆتینه‌وه و پۆتین له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016 دا، یارمەتی دا؟ به‌شێوه‌یکی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کاره‌کانی به قازانجی ڕووسیاش ده‌کات؟
-----------------------
له‌ساڵی 2013 دا کاتێک تره‌مپ که ڕێکخه‌ری پێشبڕکێی شاجوانه‌کان ده‌بێت له ڕووسیا ، خه‌ریکی کاری سێکسکردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تدا پێکه‌وه، پۆتین و موخابه‌راتی ڕوسی ته‌ڵه‌ی تۆمارکردنی کاره سێکسیه‌کانی تره‌مپ تۆمار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌کاری بهێنن بۆ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و ڕووسیا، وه‌ک شتنه‌وه‌و دزینی پاره‌یه‌کی زۆری ڕووسیا و کڕین بینا و شقه‌یه‌کی زۆر و بازرگانی کردن له ئه‌مه‌ریکا ، به‌وه‌ی که تره‌مپ یارمه‌تی داروده‌سته‌که‌ی پۆتین و ئۆلیگارته‌کانی ڕووسیا بدات بۆ دزین و ساغ کردنه‌وه‌ی ملیاره دۆلار... ئه‌و کاته تره‌مپ بیری له خۆ کاندید کردنه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ر نه‌کردبووه‌وه، به‌ڵام چونکه ده‌وڵه‌ند و به‌ناوبانگ بوو، پۆتین و ده‌وڵه‌مەنده‌کانی ده‌وری پۆتین ده‌یانوویست به‌کاری بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان…
تره‌مپ له ترسی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆ سێکسه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته ڕووسیا‌نه‌دا هەیبو، به‌ته‌واوی که‌وته ژێر بڕیاره‌کانی پۆتینه‌وه، ته‌نانه‌ت تره‌مپ په‌یمانی به‌خشینی شقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له قاتی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌کی خۆی به پۆتین پێدابوو.
پۆتین یارمه‌تیه‌کی زۆری تره‌مپی دا تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا بباته‌وه له دژی هێله‌ری کلینتن، چونکه پۆتین ده‌یزانی سه‌رکه‌وتنی تره‌مپ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که تره‌مپ به ته‌واوی بکه‌وێته ژێرکۆنترۆڵی ڕووسیاوه و هه‌ر چیه‌کیان بووێت به تره‌مپی بکه‌ن.
هه‌روه‌ک ده‌زانین په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریکا تا ئێستاش خه‌ریکی لێکۆلینه‌وه‌ن له یارمه‌تیه‌کانی ڕووسیا لە چۆنێتی سەرکەوتنی تره‌مپ ….
سکاندڵێکی تری تره‌مپ بریتیه له مه‌سه‌له‌ی ئۆکرانیا...کاتێک تره‌مپ داوا له ئۆکرانیا ده‌کات، که زانیاری له‌سه‌ر جۆ بایدن (Joe Biden) و کوڕه‌که‌ی په‌یدا بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی دژی بایدن و دیموکراته‌کان به‌کاری بهێنێ له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020 ئه‌گه‌ر ئۆکرانیا ده‌یه‌وێت یارمه‌تی دارایی بۆ بنێرێت که کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دابوو ساڵانه یارمه‌تی ئۆکرانیا بدات...ئه‌مەش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریکایه، که نابێت یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک بارمته به‌کاربهێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی.
ئه‌مه لە خۆیدا تاوانه و ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت له دادگایی‌کردنی تره‌مپدا به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریکی .
تره‌مپ هه‌روه‌ها دوو تاوه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له ئه‌سته‌مبوڵی تورکیا.
تره‌مپ پاش ته‌له‌فوونه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا، تورکیا که‌وته هێرش کردنه سه‌ر ڕۆژئاوا به‌وه‌ی تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی دا به ئه‌ردۆگان تا به ئاره‌زووی خۆی کوردستانی ڕۆژئاوا داگیربکات.
ڕوودی جوولیانی (Rudy Giuliani) پارێزه‌ره تایبه‌تیه‌که‌ی تره‌مپ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئۆردگاندا هه‌یه و لۆبی بۆ تورکیا ده‌کات و نزیک به نیو ملیۆن دۆلاری له دوو که‌سی سه‌ر به‌توورکیا وه‌ر‌گرتووه تا یارمه‌تی تورکیا بدات لای تره‌مپ ... هه‌روه‌ها ڕوودی جوولیانی به تره‌مپی ووتووه، کە ئاماده‌یه یارمه‌تی بدات له ئۆکرانیا تا زانیاری بۆ په‌یدا بکات له‌سه‌ر بایدن و دیموکراته‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێت تره‌مپ یارمه‌تی تورکیا بدات و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیانه له ڕۆژئاوا بکشێنێته‌وه و ڕێگه به تورکیا بدات ڕۆژئاوا داگیربکات ... ئه‌وه‌بوو تره‌مپ به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا په‌یمانی پێدا، که سه‌ربازه‌کانی له ڕۆژئاوا ده‌کشێنێته‌وه و ئۆ‌ردووگانیش وه‌ک هەڕەشەیەکی ناڕاسته‌وخۆ به تره‌مپی ووتووه، که گوایه خه‌ڵکی تورکیا زۆر ناڕازین له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌وه‌ی یارمه‌تی شه‌ڕه‌ڤانه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌دات، ئەگه‌ر ئه‌ردۆگان نه‌بێت خه‌ڵکی تورکیا په‌لاماری هه‌ر دوو تاوه‌ره‌کەی تره‌مپ ده‌ده‌ن له ئه‌سته‌مبووڵ و ده‌یسووتێنن، تا به تره‌مپ بڵێت، کە ئه‌وە منم به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری تره‌مپ ده‌پارێزم له ئه‌سته‌مبووڵ…
هه‌ر بۆیه تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ی دا، که سه‌ربازه‌کانی ده‌کێشێته‌وه له ڕۆژئاوا و تورکیاش هێرشه‌کانی ده‌ست پێ‌کرد، ته‌نانه‌ت پێنتگۆن و گۆنکرێسیش ئاگایان له‌م بڕیاره شێتانه‌ی تره‌مپ نه‌بوون و سه‌رسووڕمانی خۆیان ده‌ربڕی و دژی تره‌مپ وه‌ستانه‌وه
به‌م شێوه‌یه تره‌مپ له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و خێزانه‌که‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ڕۆژئاوادا هێنا…
هه‌روه‌ها تره‌مپ گه‌وره‌ترین کاره‌ساته بۆ ئه‌مه‌ریکا ، ده‌بینین ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هۆی قسه بێ ماناکانی و سیاسەته گه‌مژانه‌که‌ی، ئه‌مه‌ریکا به‌ره و کاره‌سات و پچووکبوونه‌وه ده‌بات و بۆته گاڵته‌جاری دنیا، جگە لەوەی له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا و چین و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاشه که جارێکی تر تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020 دا جارێکی تر به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردێته‌وه، چونکه ده‌سته‌ڵاتی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هێزێکی یه‌که‌می جیهانی بچووک و که‌م ده‌کاته‌وه، به‌وه‌ی تره‌مپ باشترین که‌سه که ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رێت و بوار بۆ ڕووسیا و چین و ئه‌وروپا خۆش بکات، که ده‌ورێکی گرنگتر بگێرێن له سیاسه‌تی جیهاندا نەک ئه‌مه‌ریکا.
به‌م شێوه‌یه کوردستانی ڕۆژئاوا بووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تره‌مپ و ده‌ستی خوێناوی کرد له جینۆسایدی کورددا به‌یارمه‌تی ئۆردگان و سوپای تورکی فاشیستدا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سیاسه‌ته گه‌مژانه و شێتانه‌ی تره‌مپ به زیانێکی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شکۆی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا و ده‌بێته گه‌وره‌کردنی ده‌وری ڕووسیا و چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی و جیهان به شێوه‌یه‌کی گشتی .
به بڕوای من ڕه‌نگه ده‌زگا ئاسایش و سه‌ربازی و نهێنیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ری ئه‌مه‌ریکا مانه‌وه‌ی وه‌ک تاکه هێزی جیهان تره‌مپ یان دادگایی بکه‌ن و ناچاری بکه‌ن که واز له سه‌رۆک کۆماری بهێنێت وه‌ک ڕیچارد نیکسن، که وازی له‌ساڵی 1974 وازی هێنا، یان وه‌ک جه‌ی ئێف که‌نه‌دی که له‌ساڵی 1963 تیرۆریان کرد.
گه‌ر ئه‌مه ڕوونه‌دا ، ئه‌وه شانسی زۆر هه‌یه ئه‌مجاره‌ش تره‌مپ سه‌رکه‌ووتن به‌ده‌ست بهێنێته‌وه له‌ساڵی ئایینده‌دا به‌وه‌ی ڕووسیا و چین و چه‌ند ووڵاتێکی تری وه‌ک کۆریای باکوور یارمه‌تی تره‌مپ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست