کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاره‌ چیه‌ له‌ کوردستانی باشووردا ؟

Tuesday, 11/09/2018, 21:10


ژان پۆڵ سارته‌ر  ده‌ڵێت: هه‌موو ووشه‌یه‌ک بەرپرسراوێتی  هه‌یه‌،  به‌هه‌مان شێوه‌ش  بۆ بێده‌نگیش.
-----------------------

کوردستانی باشوور له‌ساڵی (۱۹۹۱)ه‌وه‌ له‌ ژێر حوکمی کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ و مافیاکانی دوو بنه‌ماڵه‌ی خائیین و به‌کرێگیراوی ئێران و تورکیا و چه‌ند حیزێکی کارتۆنی و ئیسلامه‌ تێرۆریسته‌کانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و داعشی نووستوودا به‌رێوه‌ده‌بڕێت .
وه‌ک ئاشکرایه‌ چ کاره‌ساتێک له‌ باشووردا بوونی هه‌یه‌ ، خه‌ڵک ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست بێ کاری و بێ مووچه‌یی و بێ ئاو و کاره‌بای و خراپترین باری ته‌ندروستی و بواری په‌روه‌رده و خوێندن و هیچ شتێک له‌ جێی خۆیدا نیه‌ و ژیان بریتیه‌ له‌ دۆزه‌خێک بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک وله‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ و سه‌رسه‌ری هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ و ئه‌ندامانه‌ وورگ زل و خوێڕیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حیزبه‌کانی تری به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن و نووسه‌ر وبه‌ناو ئه‌کادیمیست و به‌ناو ڕۆشنبیری ده‌رباری حیزبه‌کان به‌هه‌شتێکیان بۆ خۆیان و که‌سوکارو هه‌ڤاڵانی خۆیان دروستکردوه‌.
به‌ڕاستی ووشه‌ نییه‌ بۆ پێناسەکردنی ئه‌م سه‌رسه‌ری و مافیانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی!
بۆ نموونه‌ سه‌یربکه‌ن چۆن کەسانی خوێڕی وه‌ک مه‌لا‌ به‌ختیار و فازڵ میرانییه‌کی چه‌ته‌ و ژنکوژ ده‌بن به‌ نوێنەری هه‌رێم بۆ به‌غدا... ئاخر ئێوه‌ چی له‌ دنیای سیاسه‌ ت و زانستی ئابووری و سه‌رخانو بەڕیوەبردنی ووڵات ده‌زانن؟  ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ هیچ پۆستێکی حکومیتان نییه‌ چ نە ئەندام په‌رله‌مانن، نە لە پۆستێکی حکومیتان هەیە؟ تەنیا دوو بەرپرسی حیزبیین! کە دیارە بەرپرسی حیزبی ئیشوکاریی کاری ئەوە نییە! واتا ئێوە کاری حیزبیی و پەرلەمانیی و حیزبیتان تێکەڵ کردووە، ئێوە دەچن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی دا باسی په‌یوه‌ندی و ڕێکه‌وتن دەکەن... ماوه‌یه‌کیش له‌وه‌و پێش هێرۆی نه‌زان و پیره‌ژنی بێ مسته‌وا چووه‌ ئێران و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئێراندا ده‌یووت بارودۆخی ئابووری و سیاسی هه‌رێم و ئێران تاو توێ دەکات!
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئەمیش هیچ پۆستێکی هه‌بێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمدا وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ یان وەزیری ئابووری یان سه‌رۆک وه‌زیران بێت.....ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ باشووری کوردستاندا ئەم گاڵتەجاڕییە هه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵێ دز و سه‌رسه‌ری حیزب و چه‌ته‌ی شاخ هه‌موو شتێکن و ئیتر حکومه‌ت و په‌رله‌مان دیوه‌خانه‌ و که‌س هیچی به‌ده‌ست نییه‌...
چاره‌ چیه‌ بۆ ئه‌م بارودخه‌ ؟ 
به‌بڕوای من ، سێ ڕێگه‌ بۆ خه‌ڵکی باشوور هه‌یه‌ :
یه‌که‌م: مانه‌وه‌ی ئه‌م باردۆخه‌ وه‌ک خۆی ، چوونکه‌ خه‌ڵک بێ ده‌نگه‌ و هیچیان له‌باردانیه‌ و بوونه‌ته‌ خه‌ڵکێکی ته‌مبه‌ڵ و هه‌رچاوه‌ڕێ مووچه‌ و خۆبه‌که‌مزان و گه‌مژه‌یی بوونیان به‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌رچۆنێک بێت کوردن و له‌ عه‌ره‌ب باشترن و گۆشتیشمان بخۆن ئێسقانمان ناشکێنن…
دووهه‌م: دروست بوون حیزکی ئۆپۆزیسیۆنی لیبراڵ و ڕادیکاڵ و هووشارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و گرتنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و دادگایی کردنی هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی به‌ مه‌سعوودی خائیین و جه‌لالی ناگۆڕیشدا هه‌تا مێژوویکی نوێ ده‌ست پێ بکات و نه‌وه‌ی داهاتووی پێ په‌روه‌رده‌بکرێت که‌ خۆشه‌ویستی خاک و نیشتمان و خه‌ڵک له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌...
هه‌ڵبه‌ته‌ دروست بوونی ئه‌م حیزبه‌ له ئیستادا هه‌ر خه‌یاڵه‌ و هیچی تر ئه‌ویش به‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ته‌واوی نائومید بووه‌ چونکه‌ گۆڕان دروست بوو ، خه‌ڵک هیوای وابوو که‌ بریتی ده‌بێت له‌و حیزبه‌ لیبڕاڵه‌ ڕادیکاڵه‌ و هه‌موو ئه‌و چه‌ته‌ و خاێییانه‌ دادگایی ده‌کات ،  به‌ڵام گۆڕانیش ده‌رکه‌وت هه‌ر درۆیه‌کی گه‌وره‌بوو بۆ به‌گه‌مژه‌کردنی خه‌ڵک و له‌ناوبردنی هیواو ئاواتی خه‌ڵک ….
سێیه‌م: ته‌نا چاره‌یه‌ک که‌ماوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌میش چاره‌ نیه‌ و چاره‌سه‌ری بارودۆخی هه‌رێم ناکات و ژیانی خه‌ڵک ناگۆڕێت به‌ڵام تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵک ده‌بێت له‌لایه‌ن گروپێکی ڕادیکاڵ و دڵسۆز ونیشتمانپه‌روه‌رو چاونه‌ترسه‌وه‌ له‌دژی ئه‌و چه‌ته‌ و مافیایانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ ئیتر له‌هه‌ر ئاستێکدابن و تاوانباربن به‌ دزین و فه‌رهووکردنی سامانی ووڵات و یارمه‌تی و هاوکاری دووژمنانی کورد وکووشنی که‌سانی ئازادیخواز و ڕۆژنامه‌نووسان...
دروست بوونی گروپێکی وا که‌ بکه‌وێته‌ کووشتن ودادگایی کردنێکی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و مافیاو دز و خائیینانه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری فراوان له‌کات و‌ ساتی گونجاودا  به‌ تایبه‌تی وا بارودۆخی ناوچه‌که‌ زۆر به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت چ له‌ عێراق و ئێران و تورکیادا
به‌ به‌ بۆچوونی من دروست بوونی گروپێکی وای وه‌ک گروپی تۆڵه‌ی گه‌ل ڕه‌نگه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بێت ، نه‌ک بۆ چاکردنی بارودخی خه‌ڵک ، به‌ڵکوو بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌یان هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە