کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مووحه‌مه‌د و ئه‌ڵڵا

Saturday, 23/06/2018, 18:31


ئه‌ی خودایه‌ هاتوومه‌ لات
بۆت باس بکه‌م
چۆن ئاڤێستام سووتێنرا
چۆن ووڵاتم خاپوور کرا
چۆن کچان و ژنانی ووڵاته‌که‌م کۆیله‌ کرا
چۆن کلتووری بیابانی عه‌ره‌بستان هاته‌ ناومان

مووحه‌مه‌دوئه‌ڵڵایه‌کی دروستکراو
له‌گه‌ڵ له‌شکرێکی دڕنده‌
له‌چه‌ته‌وخوێن ڕێژان
هاتنه‌ سه‌رمان
سووتانیان شار و دێ
باخچه‌ و کێڵگه‌ و دارستانمان

ئه‌ی خودایه‌
هاتوومه‌ لات
تا پێت بڵێم
ئه‌ڵڵاو  قورئانه‌که‌ی مووحه‌مه‌دی ئامه‌ی قووره‌یش
چه‌ند دڵڕه‌ق و دڕنده‌ و مرۆڤکوژبوون
هاتوومه‌ لات
تا پێت بڵێم
له‌شکره‌که‌ی مووحه‌مه‌د و خه‌لیفه‌کانی ڕاشیدین
چه‌ند کاولکه‌ر و وێرانکه‌ر و تاڵانکه‌ربوون‌

ئه‌ی خودایه‌
چیت بۆ باس بکه‌م
باسی ئه‌نفال و شه‌نگال و
 کوشت و بڕیینی
مناڵانی کوردستانت بۆ باس بکه‌م؟
یان باسی وێران کردن و خاپوورکردنی
شارستانیه‌ دێرینه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌ت
بۆ باس بکه‌م؟


ئه‌ی خودایه‌
من ده‌مزانی تۆ ئه‌ڵڵا نیت
تۆ دڵۆڤان
ئه‌و دڕنده‌
ئه‌و مرۆڤ کووژ
تۆ ژیان به‌خش

هه‌تا له‌ئه‌ڵڵا و مووحه‌مه‌د و قورئانه‌که‌ی به‌دووربین
له‌ تۆی دڵۆڤان و پڕ خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ر
نزیک ده‌بین‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە