کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەی بچێت بۆ دەنگدان، نابێت خۆپیشاندان دژی دەسەڵات بکات

Tuesday, 03/04/2018, 14:45


چوون بۆ ده‌نگدان شه‌رعیه‌تدانه‌ جارێکی تر به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی
ده‌سته‌ڵاتی مافیا و سه‌رسه‌ریه‌کانی باشووری کوردستان هه‌موو جارێک خه‌ڵک ڕاپێچی سێرکسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێن، ئەمیش بە بڕوبیانووی زۆر و درۆوده‌له‌سه‌ی ترسی دوژمنان.
ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستان بریتیه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتێکی چه‌ته‌یی و مافیایی که‌ له‌ هیچ جێگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ وێنه‌ی که‌مه‌ و که‌سه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ چه‌ته‌ییه‌ ‌ بریتین له‌ کۆمه‌ڵێک نه‌خۆێنده‌وار و شه‌لاتی و سه‌رسه‌ری و به‌کرێگیراوی ووڵاتانی ناوچه‌که‌.
بۆیه‌ نابێت بکه‌وێته‌ ژێرکاریگه‌ری هه‌ندێک که‌سان و ئۆپۆزیسۆنێکی نه‌زۆک و  دزو چه‌ته‌ی وه‌ک شاسوار، به‌رهه‌م ساڵح و ئیسلامه‌ تێرۆریسته‌ نووسته‌کان به‌وه‌ی ڕاپێچتان بکەن بۆ ده‌نگدان.
چاکترە خه‌ڵکی کوردستانی باشوور له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری سازبکه‌ن و بچنه‌ سه‌ر شوێنه‌کانی ده‌نگدان و سندوق و که‌لوپه‌ل و ئامێری ده‌نگدانه‌کانیان فڕێ بده‌نه‌ سه‌رجاده‌کان، نه‌هێڵن هیچ جۆره‌ پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت هه‌تاکو کۆیله‌ و چه‌ته‌ میلیشیاکانیشیان نه‌توانن به‌شداری ده‌نگدان بکه‌ن.
ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان ته‌واوی ئامانجیان نه‌هێشتنی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ چه‌ته‌ و سه‌رسه‌ریانه‌ی مه‌لایی و جه‌لالی و کۆیله‌کان بێت...بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ڕزگایان بێت و پاشه‌ڕۆژێکی باش و ته‌ندروست بۆ خۆیان ونه‌وه‌کانیان دابین بکه‌ن.
ده‌مەوێت ئه‌وه‌ش به‌ بیری خه‌ڵکی کوردستانی باشوور بهێنمه‌وە، که‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌کانی پێشوودا ئۆپۆزیسیۆن هانی خه‌ڵکی ده‌دا تا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و کورسیه‌کی زۆریان به‌ده‌ست هێناو به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی ده‌نگدان بوونه‌ هێزی دووهه‌م و به‌شداری حکومه‌تیان کرد، چه‌نده‌ها وه‌زیریان پێدرا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش سەر بە گۆڕان  بوو، بەڵام کەس نەیپرسی، کە مەبەست لەم هاوبەشی و چونە ناو دەسەڵاتەوە چ قازانجێکی بۆ خەڵکی کوردستانی تێدا بوو؟، ئەوەیان نەپرسی، کە ئایا باری ژیانی خه‌ڵک خراپتربوو یان باشتر؟ ئایا دزیی و چه‌ته‌یی و مافیایی زیاتری کرد یان که‌متر؟
وه‌ک ده‌زانرێت دزیی وچه‌ته‌یی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ زۆر زیادی کردوو ده‌نگی ناڕه‌زایی خەڵکی زیاتر بوو، ئەمیش بەهۆی تێکچوونی ژیان و ده‌رامه‌تی خه‌ڵک کە به‌م ئاسته‌ی ئێستا گه‌یشتووە  فەرمانبەر و مامۆستایان موچەیان لێبڕاوە...ئیتر ده‌بێت هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان چ کاریگه‌رێکی هه‌بێت؟ جگه‌ له‌وه‌ی ئێستا چه‌ند دزو چه‌ته‌یه‌کی تریش له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی و پەرلەمان دا زیاد دەکات، جگە لەوەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا چەند پارت و رێکخراوێک دروست دەبێت و کەسانی پۆخڵ و پیس و پێشەرمی بازرگان و دزی  وه‌ک شاسوار و به‌رهه‌م ساڵح پەیدا دەبن...
دەنگی تۆ ئەم شتە پیسانەی لێ دروست دەبێت
بۆیه‌ ژیانی خه‌ڵک زۆر خراپتر ده‌بێت له‌ ژێرسایه‌ی ئه‌م چه‌ته‌ و مافیا و سه‌رسه‌ریانه‌ی شاخ، باشترین چاره‌سه‌ر ڕزگاربوونه‌ له‌م دوو بنه‌ماڵه‌ به‌کرێگیراوه‌ی تورکیا و ئێران و دز و جه‌ردانه‌ ...و بایکۆتی ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری بکه‌ن و ڕێگری له‌ هه‌ڵبژاردن بکەن و بنکه‌ و شوێنی ده‌نگدانه‌کان داگیربکه‌ن، مه‌هێڵن پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بکه‌ن.

به‌ره‌و بایکۆت کردن و ڕێگرکردن له‌ هه‌ڵبژاردن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە