چه‌ته‌کانی یه‌کێتی و جهلالییە خوێڕییەکان سایلۆی سلێمانیشیان حه‌په‌لوش کرد
Friday, 02/02/2018, 23:29
برای بەڕێز کاک سەباح عەلی قارەمان لە پەیجەکەی خۆی (فەیسبوک) لە سەر سایلۆکەی سلێمانی ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکی داناوە، ئەمەی خوارەوەشی نووسیوە، کە من بەشێکی دادەنێم:
لەوێدا دەڵێت: ( ماوەیەک پێش ئێستا هاۆڕێیەکم سەردانی ڕۆژ ئاوای کوردستانی کردبوو٫ لەوێ ساڵح موسلیمی بینیبوو لێیپرسیبوو بۆ ئەم شەڕە چاوەڕوانکراوەی عەفرین پشتان بەچی وڵاتێک بەستوە؟ ساڵح موسلیمیش وتبووی پشتمان بەهیچ وڵاتێک نەبەستووە٫ ئەوەی پشتمان پێبەستووە ئەوەیە کە بەشی شەش ساڵ خورما و گەنممان کۆکردۆتەوە، کە گەلەکەمان نەتوانێت لە برسا بمرێت!).
---------------------------
سایلۆی سلێمانی واتە ئەو عەمبارە گەورەیەی کە لە ساڵانی حەفتاکانەوە حکومەتی عێراق دروستی کرد بە مەبەستی کۆکردنەوەی گەنم تێیدا، بەڵام وا ئەمڕۆ چه‌ته حیزبیه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستان لە پێش هەموویانەوە هێرۆی سایکۆپات و دەروننەخۆش، ئه‌و زه‌ویه گه‌وره‌یه‌ی سایلۆکه‌ی سلێمانیان به‌تاڵان برد و کردیان به‌ناوی کومپانیاکانی خۆیانه‌وه.
سه‌رکرده چه‌ته‌کانی یه‌کێتی به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کومپانیای هیوا ڕه‌ئوف سایلۆکه‌ی سلێمانیان ڕووخاند و زه‌ویه‌که‌ی که له گرنگترین و گرانگترین شوێندایه به خۆڕایی به‌خشی بەو کوپانیایه، هەر بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی، تا وەڵامی ئەمە بدەنەوە، وەک دوایی بیستمەوە هەر مەترێکیان بە دوو دۆلار حساب کردووە، هاتوون هیوا ڕه‌ئوفیان راسپاردووە، کە لە شارەزور سایلۆیه‌کی تر بکات...
جا خه‌ڵکینه سه‌یری ئه‌م فڕوفێڵه که چۆن چه‌ته‌کانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خاکی کوردستاندا ده‌یکه‌ن.
|
کۆمپانیاییەکی تورکی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار سایلۆکەی بۆ تەقاندوونەتەوە |
قسەکردن لەسەر ئه‌م ڕێکه‌ووتنه ساخته‌یه چۆن بووە؟!
ئه‌م شوێنە واتە سایلۆی سلێمانی بریتیه له موڵکی گشتی و حکومه‌ت، که‌س بۆی نییه سه‌ودا و مامەڵه‌ی پێوه بکات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارن که‌سانی حیزبی و بازرگانه‌کانن، وەک وتم بە هیوا ڕه‌ئووف وتراوە، تۆ سایلۆیه‌کی تر له ده‌ره‌وه‌ی شار دروست بکه له‌بری ئه‌م سایلۆیه‌ی ناو جه‌رگه‌ی شار خۆت بیکه به پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون و مۆڵ.
هەڵبەت دروستکردنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ فه‌رمانبه‌ران و کرێچیه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان نییه، تا دابه‌شبکرێت به‌سه‌ریاندا به‌گوێره‌ی خزمه‌ت و پێداویستی وه‌ک له ووڵاتانی ئەوروپی و زۆر شوێنی دیکەدا هه‌یه، که چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی خانوودروستکردن بەڕێوەدەبرێت و خه‌ڵک ناوونووسی خۆیان ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی .
وا بڕیارە کومپانیای هیوا ڕه‌ئووف به شه‌ریکی له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌ته‌کانی یه‌کێتی دا نۆ باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و مۆڵێکی بازرگانی هوتێلێک دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و سایلۆیه.
با بزانین ئه‌مه به فەرمانی کێ بووه وا ئه‌مانه به‌ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م زه‌ویه ده‌به‌خشنه ئه‌و کۆمپانیا و پڕۆژه‌ی تێدا دروست ده‌که‌ن؟! بۆبه قسه‌ی خۆیان کە ئیستا پاره نییە، کەچی له ئێستادا خه‌ریکی ئەم پڕۆژهیەن! بەتایبەتی ئه‌وان دەڵێن مووچی خه‌ڵکمان پێ‌نادرێت ، ئیتر پڕۆژه نیشته‌جێبوون و مۆڵی بازرگانی چی ؟
ده‌بینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هه‌موو مووڵک و شوێنه گشتی حکومییه‌کان له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی دوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و داروده‌سته و نۆکه‌ره‌کانیانه‌وه هه‌رزانفرۆش دەکرێت بۆ خۆیان و به‌تاڵان دهیبەن و ده‌درێن به کومپانیاکانی سه‌ر به‌خۆیان و به‌شه‌ریکی پڕۆژه‌ی تێدا دروست ده‌که ن و که‌سیش بۆیان نییه لێان بپرسێته‌وه.، شایانی باسە لەسەرو بەندی ریفراندۆمەکەدا هێرۆ چاوی خستبووە سەر یانەی ئەندازیاران، بەڵام ریفراندۆمەکە لێی تێکدا، بۆیە ئیتر چاوە پیسەکەی خستە سەر سایلۆکە، هەرچەندە مەترسی ئەوەش هەیە ، کە لە دەرفەتێکی دیکەدا یانەی ئەندازیارانیش تێک بدەن و بیکەن بە مۆڵ و شوێنی نیشتەجێبوون و بیفرۆشنەوە.
له باشووری کوردستان نه یاسا نه په‌رله‌مان نه حکومه‌ت بوونی نییە، هەمووی بۆ گەڵتە و بەڕێوەبردنی کاروباری دزیی و فەسادی خۆیان بەکاری دەهێنن، کە کۆمه‌ڵێک چه‌ته و دز و مافیا و خوێری و سه‌رسه‌ری ده‌سته‌ڵاتدار هه‌موو سه‌رخان و ژێرخانی کوردستانیان تاڵانکردووه.
ماوه‌یه‌کی تریش ڕه‌نگه سه‌رای سلێمانیش بده‌ن به کومپانیایه‌کی تری سه‌ربه‌خۆیان و ئه‌و زه‌ویه‌ی سه‌راش حهلهپووش بکه‌ن. ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئەم سەرسەریی و خوێڕیانە چونکە سیخوڕ و خائین و جاش بوون، خۆشەویستییان بۆ یەک بستە خاکی ئەم نیشتیمانە نەبووە، بۆیە ئاوا بەو شێوەیە هەموو شوێنێک داگیردەکەن، یان هەتکی دەکەن.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست