ناڕەزایی و خۆپیشاندان دەبێت بۆ موچە بێ، یان بۆ دەرفەتی کار؟
Monday, 27/11/2017, 0:05
باشووری کوردستان، ئەو هەرێمەی کە هەرچی شتی سەیرو سەمەرەیە تێیدا روودەدات! نەک تەنیا لە لایەن دەسەڵاتەوە بەڵکو لە خودی هاوڵاتیی و خەڵکەکەشێوە!
ئەم بابەتەمان بۆ قسەکردن و لێدوانە لەو دیاردە ترسناکەی کە نامۆیە بە کۆمەڵگایەکی وشیار.
---------------------------
سیستەمی گه‌نده‌ڵ و دەسەڵاتی پیسخۆری کوردی، کە بەسەرکردایەتیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و پارته‌کانی باشوور بەڕێوە دەچێت، بە مەبەست ته‌واویی کوردستانی باشووریان وێران کردووه، ژێرخان و سه‌رخانی ووڵاتیان تاڵانکردووە و دزیووه، هیچ کارگه و ئابوریه‌کی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و ئیداره‌یه‌کی تێدا نەماوە، ته‌ندروستی هاوڵاتیان تا دێت بەرەو خراپی دەچێت، ماڵ نییە یەک دوو کەسیان لە ناو جێگادا نەکەوتبێت، هەروەها له هیچ بوارێک‌دا ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی داڕزاوە، پاش زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له حوکمی ئەم پارتانەدا، لەو پەڕی نەهامەتیی و ناخوشیی ژیان بەسەر دەبەن، هه‌موو نه‌هامه‌ت و خیانه‌ت و کووشت و شه‌ڕی براکووژی و هێنانی دوژمنان و داگیرکه‌ران به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا.
به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی له دزینی نه‌وت و گازی کوردستاندا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیان کردبوو به مووچه خۆر، ته‌نانه‌ت خزم و که‌سووکاری و ژن و پیاوه بهساڵچووەکانی بەرپرس و ناسیاوەکانیان ناونووس کردووە بۆ مووچه و خانەنشینی وه‌رگرتن.
له‌شکرێک خه‌ڵکی هه‌نده‌رانیش مووچه‌یان بۆ بڕابووه‌وه و تا دەمیان ببەستن و هیچ ناڕەزاییەتییەکیان لێوە نەیەت، جگه له هه‌رچی به‌ناو ڕۆشنبیر و نووسه‌رو شاعیریش مووچه‌یان بۆ بڕابوویەوە و زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش کردبوون.
که‌س نه‌مابوو مووچه‌ک یا ن دووان یان سیانی نه‌بووبێت و ئه‌وه باسی دزینی هه‌رچی زه‌وی و زار‌و دابه‌شکردن هه‌ر مه‌که و ده‌ستیان کردبوو به دروست کردنی باخ و سه‌یرانگه وهه‌ر خه‌ریکی نان خواردن و وورگ زل کردن و ڕابوواردن وسهفهرکردنی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوون....
ئەو دیارەدەیەی سەرەوە بووە هۆی ئەوە کە خەڵکی باشوور، تەمەڵ و تەوزل و بێ‌کاری لێدەربچێت، پارەیەکی زۆریشیان لەبەر دەستدا بوو، ئەم تەمبەڵانە دەچوون لە بەنگەلادیش و نیپاڵ و تایلاندەوە خزمەتکاریان دەهێنا و هەندێک لە پارەدارەکانیش بۆ فیز، دوای خۆیان دەخست، وەرە سەیربکە، میللەتێکی ژێر دەستە، کۆیلەی داگیرکەر، بۆ خۆی کۆیلە و خزمەتکار رابگرێت، هاوکێشەکە لێرەشەوە دەست پێدەکات.
مرۆڤ قیزی له‌و خه‌ڵکه ته‌مبه‌ڵ و دواکهووتوو و نه‌فامه ده‌کرده‌وه که هه‌ر خه‌ریکی خواردن و گرتنی خزمه‌تکار و هێنانی خه‌ڵک له ووڵاتانی تره‌وه بۆ خزمه‌تکاری و ماڵی واهه‌بوو دوو یان سێ ئافره‌تی بێگانه خه‌ریکی ئیشوکار و خواردن دروست کردن و به‌خێوکردنی مناڵه‌کانیان بوون.
له ئه‌نجامی ئەم سیاسه‌تی کۆمەڵگابەڕێوەبردنە، خه‌ڵکی فێری ته‌مبه‌ڵی و حه‌ز لهکارنهکردن و چاوه‌ڕێی مووچه‌یان دەکرد، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی بیربکاته‌وه بزانێ بۆ ده‌بێت لەسەر دەستپانکردنەوە بژی!؟ هه‌رچاوه‌ڕوانی خوا‌و و ده‌سته‌ڵات بێت.
سەبارەت بەو خۆپیشاندانەی کە لەم چەند ساڵەدا روویان داوە، تا ئێستا نه‌ماندی خۆپیشاندانێک کرابێت خەڵکەکە وەکو وڵاتانی دیکە داوای کاریان بێت، داوا بکرێت بۆچی هیچ جۆره کارێک نیه و بۆچی کارگه و کارخانه نییه، تا هه‌لی کار هه‌بێت، کە لە جیانتی دانیشتن و دەستگرتنەوە بۆ موچەی بەلاش، داوای کاربکەن، داوا بکەن کارگەیەک دروست بکرێت، بەرهەمی هەبێت و لە پارەی ئەو بەرهەمە موچەخۆرەکانی بەڕێوەبچن؟...
هه‌موو هه‌ر داوای مووچه ده‌که‌ن و ڕێژه‌یه‌کی زۆر خانه‌نشین کراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینیان هه‌بێت، هه‌یانه ڕۆژێک کاری نه‌کردووه که‌چی سێ مووچه‌ی هه‌یه...وه‌ک موچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ، موچه‌ی زیندانی سیاسی و موچه‌ی وه‌زیری یان موچەی په‌رله‌مانی، ئەمە لە کاتێکدا کە ته‌مه‌نیشی له سی و چله‌کان و په‌نجاکاندایه.
ئەگه‌ر ئێمە سه‌یری شوێنی به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی که‌لوپه‌لی جلوبه‌رگ و شتومه‌که‌کانی جیهان بکه‌یت ده‌بینین له ووڵاتانی هیند و پاکستان و بهنگادیش و چین و ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م دروست ده‌کرێن و له ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی تردا ده‌فرۆشرێن. هه‌زاره‌ها کومپانیای جیهانی به‌رهه‌مه‌کانیان له‌و ووڵاته دوواکهوتانهدا به‌رهه‌م ده‌هێنن چونکه هێزی کار زۆر هه‌رزانه.
که‌چی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته چه‌ته‌یه‌ی باشووری کوردستان نه‌یتوانووه و هه‌وڵ بدات چه‌نده‌ها له‌و کومپانیانه بهێنێته کوردستانه‌وه و کارگه و کارخانه‌ی چه‌نده‌ها شتومه‌کی جیهانی به‌رهه‌م بهێنت و هه‌لی کار بۆ هه‌زاره‌ها که‌س بڕه‌خسێنێت، خه‌ڵکی خه‌ریکی کارکردن بن و ژیانی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ر چاوه‌ڕێی موچه‌ی به‌لاش و پاره‌ی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات بن .
پاش ئه‌م هه‌موو کاره‌سات و نه‌بوونی ئاو و کاره‌با و پێویستیه‌کانی ژیان و بێ موچه‌یی، خه‌ڵک هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه به‌ڵکو خوا چاکی بکات و بار و دۆخه‌که‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه وه‌ک جاران و ده‌ست بکرێته‌وه به به‌خشینی موچه و ژیان وه‌ک خۆی لێبێته‌وه....
هاوڕێه‌کم هه‌ر باسی ئەم بارودۆخه خراپه‌که‌ی بۆ ده‌کردم، پاشان منیش ووتم ئه‌ی خه‌ڵک ڕاناپه‌ڕێت له‌م چه‌تانه و په‌لاماریان نادان، ئه‌ویش ووتی په‌لاماری کێ بده‌ین ، برایه‌کم و چه‌ند خاڵۆزا و پورزایه‌کم له ده‌زگای زانیاری و هێزی پولیس و پێشمه‌رگه‌دان و خۆناچین په‌لاماری که‌سوکاری خۆمان بده‌ین و هه‌موو موچه‌یان هه‌یه و ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌ڵکو موچه‌کانمان بده‌نێ و بێ موچه‌مان نه‌که‌ن که بارودۆخه‌که گۆڕا و باش بوو.
واته هه‌مووی هه‌ر به‌ته‌مای موچه‌یه و که‌س باس له کارکردن و نه‌بوونی کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنان و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و بواره‌کانی تری ژیان ناکه‌نه‌وه.
دانیشوانی باشووری کوردستان نزیک به پێنج ملێۆنه هێنده‌ی شارێکی ئه‌وروپی یان ئه‌مه‌ریکی یان که‌متریش، هه‌روه‌ها گه‌ر وا دانێنین هه‌ر خێزانێک چوارکه‌سیش بن، هه‌موو باشووری کوردستان له دوو ملیۆن خێزان تێپه‌ڕناکات .ڕێژه‌یەکی زۆرکه‌م نه‌بێت له خه‌ڵک که ڕه‌نگه هیچ موچه‌یه‌کی نه‌بێت ئه‌گینا که‌سێک یان دووان له خێزانێکدا موچه‌یه‌ک یان دووانی هه‌یه ، واته له کوردستانی باشوور خه‌ڵک موچه‌ی حکومه‌تی یان حیزبی ده‌وێت، نه‌ک کارکردن، بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه کارگه‌ی بەرهەمهێنان و دروستکردنی که‌لوپه‌ل هه‌بێت یان نا، گرنگ ئه‌و مووچهیەیە کە دەبێت هه‌یبێت و حکومه‌ت بیداتێ!، حکموەتیی کوردیش لە باشوور بە مەبەست ئەم بار و زروفەی خوڵقاندووە، تا لەو رێگایەوە خەڵکەک بکات بە کۆیلە و دەست بگرێتەوە، نەک دەست بداتە کوتەک و سەیان پان بکاتەوە! .
بۆیه سه‌یر نییه کارگه‌یه‌ک نییه به‌مانای کارگه له کوردستاندا نییە، که دوو سه‌د یان سێ سه‌د که‌سێک کاری تێدابکات، ئەمەش لە لایەکی دیکەوە پلانی داگیرکەرانیشە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست