ده‌ستوره شه‌قووشڕه‌که‌ی خۆشیان فه‌رامۆش ده‌که‌ن
Saturday, 06/04/2013, 12:00
له پڕۆژه‌ی ده‌ستوره شه‌قووشڕه‌که‌ی هه‌رێمدا هاتووه :
له ده‌قی ماده‌ی (٦۱)ده‌ڵێت (سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی گشتی ، نهێنی ڕاسته‌وخۆه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت ، به‌و شێوه‌یه‌ی که یاسا دیاری ده‌کات)
له‌ده‌قی ماده‌ی (٦٤) ده‌ڵێت (ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم چوارساڵه ، که‌له ڕۆژی سوێند خواردنی ده‌ستوریه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌کرێت بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێرێته‌وه ، له ڕۆژی کارپێکردنی ئه‌م ده‌ستوره‌وه)***
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دژی خواستی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵکی کوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه که ئه‌م ده‌ستووره بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و تاوتوێ بکرێته‌وه و جارێکی تر ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێته‌وه ، که‌چی بنه‌ماڵه ی بارزانی و پارتی دژی ئه‌م ده‌ستوره‌ی خۆشیانن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر به زۆری زۆرداری ماوه‌ی مه‌سعوود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر درێژبکه‌نه‌وه...
ئه‌مه ئه‌گه‌ر دیکتاتۆری وکه‌ڵه‌گایی نه‌بێت چی تره !
ئه‌وه‌تا خه‌ریکی کۆبوونه‌وه و ناردنی کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین بۆ لای یه‌کیتی و ئۆپۆزیسیۆن و بینینی ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی وه‌ک کۆسره‌ت و نه‌وشیروان و ئیسلامیه‌کانن تا ڕازیان بکه‌ن و به‌ڵکو شه‌فاعه‌تێک بۆ دوو ساڵی تر بۆ مه‌سعوود بارزانی بکه‌ن....
به‌ڕاستی کاره‌ساته ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ڕووده‌ات و ئه‌وه‌ی نه‌بێت ڕێزگرتنه له ده‌ستوور و یاسا و هه‌ریه‌که له‌و مافیانه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌سه‌روو هه‌موو یاسایه‌که‌وه‌ن و هه‌ندێکیشیان چه‌ته‌ی چه‌کداری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که له فه‌یله‌ق و چه‌ند فه‌یله‌قێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه..
له‌وه گه‌ڕێ که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و نه‌وه‌کانیان چه‌نده‌ها هێزی چه‌کداری تێرۆریستیان هه‌یه له شێوه‌ی چه‌ته‌کانی زێڕه‌ڤانی و هێزه تایبه‌تیه‌کانی مه‌سعوود و نێچیر و مه‌سروور و منسوور و ئه‌وانی تردا ، له‌ملاشه‌وه یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانیش که خۆی وه‌ک سۆشیال دیموکرات ده‌ناسێنێت ، ئه‌مانیش وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، لێپرسراوه‌کانیان هێزی تایبه‌تی به‌خۆیان هه‌یه ، ئه‌وه‌تا له‌هه‌واڵێکدا هاتووه به پێی بڕیارێکی مه‌سعوود بارزانی فه‌وجێکی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌خرێته سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که پێشتر سه‌ر به میلاکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بووه .
تۆ سه‌یری ئه‌م هه‌رێمه‌که‌ن هه‌ر شه‌قاوه‌یه‌کی ده‌سته‌ڵات هێزێکی چه‌ته‌ی چه‌کداری هه‌یه ، ئیتر هه‌ڵبژاردن ودیموکراسی و گۆڕینی ده‌سته‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه چۆن ده‌توانرێت بکرێت ، بۆیه گۆڕینی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی باشوور ته‌نها له ڕێگه‌ی دوو ڕووداوه ده‌بێت ، ئه‌وانیش:
له ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکه‌وه له چه‌شنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991که کرا له‌دژی سه‌دام
گه‌ر ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له ئێستادا زه‌حمه‌ت بێت به‌هۆی ئه‌و پاره زۆر و به کۆیله‌کردنی خه‌ڵکه‌وه له ڕێگه‌ی پاره و ئیمتیاز و ترسه‌وه ، ئه‌وا گۆڕینی و په‌راوێزخستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و مافیاکانیان کاتێک ده‌بێت که کاره‌ساتێکی ناوچه‌یی ڕووبدات وه‌ک لێدان له ئێران یان که‌وتنی ئه‌سه‌د له سوریه ڕووداوێکی گه‌وره به‌دوای خۆیدا بێنێت ، له‌و کاته‌دا ڕه‌نگه خه‌ڵکی کوردستانیش به‌ئاگابێنه‌وه و بکه‌ونه په‌لاماردانێکی خۆبه‌خۆیی (عه‌فه‌وی) دژی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و هه‌قی زیاد له بیست ساڵ خیانه‌ت و براکوژی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانیان لێبکه‌نه‌وه...
ته‌نها له‌و دوو ڕێگه‌یه‌وه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵه تاڵانکه‌ر ودیکتاتۆره‌ی هه‌رێم ده‌توانرێت کۆتای پێ هێنرێت ، نه‌ک چوون بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن...
بۆیه خه‌ڵکی کوردستان بۆڕزگاربوونیان له‌ده‌ست ئه‌م شه‌قاوانه‌ی چه‌ته‌کانی شاخ ، نه‌چوونیان بۆ ده‌نگدان و بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردن باشترین وه‌ڵامه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی به‌وه‌ی پێیان ده‌ووترێت که خه‌ڵکی کوردستان ئیتر ئێوه‌ی ناوێت و ئێوه‌ی پێ قبووڵ نیه وکورسی ده‌سته‌ڵات به جێ بهێڵن .
***
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6464&AuthorID=282
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست