دوو ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ند ڕۆژێکی تاڵه‌بانی له ئه‌مه‌ریکا
Monday, 19/09/2011, 12:00
تاڵه‌بانی به ڕه‌سمی داوای دوو ملیۆن دۆلاری کردووه که بۆی بخرێته سه‌رحسابێکی بانقی ژماره 3060 له بانکی ڕافدین تاکو سه‌رفی بکات له‌و سه‌فه‌ره چه‌ند ڕۆژه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریکا که به‌ناخێری ده‌چێت له‌وێ له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان هه‌وڵ ده‌دات عێراق له به‌ندی حه‌وت ده‌ربێنێت تا عێراق به ئازادانه چه‌کی قورس و ته‌یاره‌ی شه‌ڕی پێبکڕێت...هه‌روه‌ها بۆ پشکنینی ته‌ندروستیشی چاوی به دکتۆر بکه‌وێت...
ئاخر تاڵه‌بانی دوو ملیۆن دۆلارت بۆچی یه بۆ چه‌ند ڕۆژێک ؟ تۆ ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر حسابی پاره‌ی خه‌ڵک نه‌خۆشیه‌کانیشت چاره‌سه‌رکه‌یت ....هه‌موو سه‌رکرده‌و و لێپرسراوێکی ووڵاته دیموکراسیه‌کان به پاره و ته‌ئمینی ته‌ندروستی خۆیان چاره‌ی خۆیان ده‌که‌ن..به‌ڵام چونکه ئه‌م پیری ئاخره‌شه‌ڕه وه‌ک هه‌موودیکتاتۆره‌کانی تر هه‌رچی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات هه‌یه به هی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌زانێت ، هه‌روه‌ک مه‌سعوود بارزانی خاین و به‌کرێگیراوی ئێران و تورکیا...
به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌م دوو بنه‌ماڵه تاڵانکه‌ره که‌توون وبه‌رگریان لێده‌که‌ن...ئه‌وه‌تا مه‌سرووری کوڕی مه‌سعوودیش کۆشکێکی له ڤێرجینیا کڕیووه به زیاد له ده ملیۆن دۆلار بۆ ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له ساڵێکدا بۆ شه‌وه سووره‌کانی که سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌مه‌ریکا....
ڕیسواو شه‌رمه‌زارتربن ئه‌م دوو بنه‌ماڵه تاڵانکه‌ره و نۆکه‌ر و کۆیله‌کانیان...
ته‌نا چاره سه‌ر ڕاپه‌ڕینه بۆ ڕزگاربوونمان له ده‌ست ئه‌م دڕندانه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانیان...
بۆ بینینی به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی ئه‌م داواکاریه‌ی تاڵه‌بانی بۆ دوو ملیۆن دۆلار کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=39567&cat=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست