فه‌رموو مه‌سعوود بارزانی بزانین چیت له ده‌ست دێت ؟ ؟؟
Monday, 19/12/2011, 12:00
لەپەیامێكیدا بارزانی رایدەگەیەنێت بەشێوەیەكی نابەرپرسیارانەو نەشیاوانە رەفتار لەگەڵ هەردوو جێگری سەرۆك كۆمار خزیر ئەلخوزاعی‌و تارق هاشمی‌و جێگری سەرۆك وەزیران ساڵح ئەلموتڵەگ‌و وەزیری دارایی رافع ئەلعیساویدا كرا‌و بۆ چەند كاتژمێرێك رێگەیان نەدرا سەفەر بكەن، ئەمەیش هەرگیز قبووڵ ناكرێت......
مه‌سعوود بارزانی فێره فشه‌هه‌ڕه‌شه‌کانی بکات و له‌دوایشدا وه‌ک به‌رزه‌کی بابان بۆی ده‌رچێت ...فه‌رموو ئه‌وه بڕیاری ده‌ستگیرکردنی تارق هاشمیش ده‌رکرا و بزانین ئه‌و قابیلی قبووڵ نه‌کردنه‌ی جه‌نابت چه‌ند بڕده‌کات..باشتره به‌ده‌ردی خۆته‌وه دانیشی چونکه هه‌موو فشه هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆنتمان له‌بیره که له ئێران و تورکیا ت ده‌گرتن و دوایش ده‌چوویته‌وه ناو کونه‌که‌ی خۆت وه‌ک ڕێوی...
تکایه موزایه‌ده به حکومه‌تی عێراقیشه‌وه مه‌که، جه‌نابت هیچت پێناکرێت و ده‌بێت تا ئه‌مریت هه‌ر نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری بێگانه‌وداگیرکه‌ران بیت ..
جه‌ناب مه‌سعوود بارزانی ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌و قابیلی قبووڵ نیه‌ی خۆتمان بۆ ڕوونکه‌ره‌وه تا بزانین کام کێوه سه‌خته نیازت هه‌یه بۆمان بگریت ؟ ؟ ؟
ڕه‌نگه مه‌سعوود مه‌به‌ستی له قابیلی قبوڵ نیه‌که‌ی ئه‌وه بێت که کوردستان جێگه‌ی هه‌موو دوژمنانی کورد و تێرۆریسته عه‌ره‌ب و تورک و ئیرانیه‌کانی تێداده‌کاته‌و‌ه و ڤیلاو زه‌وی ده‌خاته‌به‌رده‌ستیان و ده‌ینپارێزێت هه‌روه‌ک چۆن هه‌رچی جاش و مستشاره‌کانی سه‌دام حوسه‌ینه له کوردستان و له په‌نا مه‌سعوودا داڵده‌دراون و سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆریان خستۆته ژێرده‌ستیانه‌وه ....کوردستان له سایه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای تاڵه‌بانی و بارزانی و نۆکه‌ره‌کانیانه‌وه بۆته مۆڵگه‌ی به‌عسه‌یه‌کان و ئیتلاعات و میتی تورکی و دوژمنانی کورد...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست