هه‌ریه‌که‌یان له ئاوازێک ده‌خوێنێت !!
Tuesday, 19/03/2013, 12:00
ئه‌م هه‌رێمه‌ی باشووری کوردستان چونکه دووبنه‌ماڵه‌ی مافیا و تاڵانکه‌ر و کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ی شاخ ده‌سته‌ڵاتی خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ری دا و تێکڕا خه‌ریکی دزین و به هه‌راج کردنی سه‌رزه‌مین و ژێرزه‌مینی نیشتمانن ، ئیتر که‌س به‌که‌س نیه و هه‌ر یه‌که‌یان ئاوازێک ده‌خوێنن و زۆربه‌ی کاتیش دژ به‌یه‌ک یان ته‌واو پچه‌وانه‌ی یه‌کتر لێدوان ده‌که‌ن...
ئه‌وه نیه ئازاد جندیانی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەڕوونكردنەوەیەكدا راگەیاند بڕیاری بەشداریكردن بەلیستی جیاواز بڕیاری كۆتایی مەكتەبی سیاسییەو یەكێتی بەفەرمی ئەو بڕیارەی گەیاندووەتە مەكتەبی سیاسی پارتی...
که‌چی له‌ملاوه كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێم‌و جێگری یەكەمی سكرتێری گستی یەكێتی لەمیانەی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسی زانكۆكانی عەرەب لەپەراوێزی ئەو كۆنگرەیەدا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسانرایگەیاند"تا ئێستا یەكێتی بڕیاری ئەوەی نەداوە بەتەنیا بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بكات"
تۆ سه‌یری ئه‌م گاڵتهجاریهکهن له‌م ووڵاته‌دا ڕووده‌دات و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌ستی ڕاست نازانێت ده‌ستی چه‌پ چی ده‌کات..
یان له‌لایه‌کی تره‌وه مهلابهختیارلەوتارێكدا بەناونیشانی "مەترسی قەیرانی بانكەكانی سلێمانی.. بەرەو كوێ؟"، مەلا بەختیار، رەخنەی لەسیاسەتی ئابووری هەرێم كوردستانی گرت‌و رایگەیاند ناكرێت ژێر زەمینەكانیان لەفەردە دۆلار بئاوسێو بانكەكانی سلێمانیش مووچەی مووچەخۆرانی پێدابین نەكرێت.
له‌ولاشه‌وه سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی مەلا بەختیاری دایەوەودهڵێت خۆزگە مەلا بەختیارئەدرەسی یەك دوو لەو ژێرزەمینانەمان بداتێ بچین سەیركەینو بزانین لەكوێنو بیانخەینە بەردەستی خەڵك.چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژێر زه‌مینانه هه‌ن با خه‌ڵكیش ئاگاداربن"
به‌ڕاستی ئه‌م هه‌رێمه بووه به کۆمیدایهکی زۆر سه‌یر که مرۆڤ نازانێت پێبکه‌نێت یان بگری بۆ ئه‌م عه‌قڵه‌ی ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه ده‌بات...
مه‌لا به‌ختیار هاتووه له ووتارێکدا باسی ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵتۆقانی ئه‌و هه‌موو ملیۆنێر و بلیۆنێره ده‌کات له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک و خیانه‌تکردن له گه‌ل و نیشتیمان.....
ئاخر ئه‌مه ئه‌گه‌ر گاڵته‌کردن به خه‌ڵک و خۆده‌رخستن و نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگی تاڵه‌بانی و پروپاگه‌نده بو خۆی که نزیکی هه‌ڵبژاردن بووینه‌ته‌وه چیه !!!
خۆ هه‌ر جه‌نابی مه‌لا به‌ختیار بوو دژی هه‌موو که‌سانه ده‌وه‌ستایه‌وه که چه‌ند ساڵه هه‌ر هه‌مان ئه‌م شتانه‌ی ده‌ووت و باسیان له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزین و خیانه‌ته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کان و سه‌رکرده‌کانی یه‌کتی و پارتی ده‌کرد...ئه‌ی ئێستا ئه‌وه خێره وا که‌وتۆته باس کردنی ئه‌و شتانه....مه‌لا به‌ختیار گه‌ر تۆزقاڵێک جورئه‌ت و شه‌هامه‌تی تێدا بووایه پاش ئه‌و مێژووه‌ی که‌بۆ خۆی دروست کرد له درۆ و خیانه‌ت وئیهانه پێکردنی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و یه‌کیتیه‌وه ، ده‌بوایه هه‌رگیز سیاسه‌تی نه‌کردایه و وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی بژیایه ، به‌ڵام مرۆڤی هه‌لپه‌رست و خۆوویست ودرۆزنی وه‌ک مه‌لا به‌ختیار چۆن ده‌توانێت کاری وا بکات .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست