کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جوندیانی له‌ نێوان درۆکردن و ترس دا

Saturday, 09/04/2011, 12:00








ئازاد جوندیانی چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا ووتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت هێڵی سووره‌ ، وه‌ک ووته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌ ، واته‌ ئه‌مه‌ ڕه‌ئی ڕه‌سمی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه.
پاش ئه‌وه‌ی فازیل میرانی ووتی داواکاریه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت قابیلی دانووساندنه‌ ، به‌په‌له‌ له‌ترسی ئاغاکه‌ی که‌ تاڵه‌بانی یه‌ ووتی ئه‌وه‌ی که‌ ووتوومه‌ هێڵی سووره‌ ، ئه‌وه‌ ڕه‌ئی ڕه‌سمی یه‌کێتی نی یه‌ و به‌ڵکو ڕه‌ئی شه‌خسی خۆمه‌.
ئه‌ی جه‌نابت که‌واته‌ بۆ ووته‌بێژی ڕه‌سمیت...هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌سه‌له‌که‌ ترسه‌ له‌ ئاغای تاڵه‌بانی که‌ نایه‌وێت به‌ هیچ جۆرێک هیچ که‌سێک پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قسه‌ وباس بکات..جه‌لال ده‌مێکه‌ یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ پارتی کردووه‌ وبۆیه‌ نه‌ جوندیانی نه‌ هه‌ر که‌سێکی تری ناو یه‌کێتی ناتوانن هیچ شتێک بڵێن پێچه‌وانه‌ی پارتی و بارزانی بێت.
باشتره‌ جوندیانیه‌کان هیچ قسه‌وباسێک بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان نه‌که‌ن هه‌تا پارتی قسه‌وباسی خۆی ده‌کات و بڕیار ده‌دات ، ئه‌وجا وه‌ک کۆیله‌یه‌ک ڕاگه‌یاندن و بڕیاره‌کانی پارتی داڕێژنه‌‌وه‌ و بیکه‌نه‌‌ ‌ ڕه‌ئی ڕه‌سمی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
درۆکردن بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان و خه‌ڵک وهه‌روه‌ها ترس له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه‌ به‌ دوو سیفه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان .
 ئاغای تاڵه‌بانی وه‌ک نۆکه‌رێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خایین و دز و جه‌رده‌ و نیشتمانفرۆشه‌ نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی ، به‌ڵکو هه‌موو کوردستانی باشوریشی خستۆته‌ ژێرده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خایینه‌وه‌.

http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=19460

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە