خۆێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ که‌سایه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر
Sunday, 24/04/2011, 12:00
شێخ جه‌عفه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکی نه‌خۆێنده‌وار و شه‌ڕانگێز و نه‌فه‌س نزم ، هه‌میشه هه‌ستی خۆبه‌که‌م بوون و فاشیل بوون زانیوه ، و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه...
ئه‌م که‌سه هه‌ر له ڕۆژه‌کانی شاخ دا هه‌موو سیفاتێکی تۆڵه‌که‌ره‌وه‌و حاقید و خۆبه‌که‌م زانینی تێدا به‌رجه‌سته بوو..
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆشدا ، کاتێک هێشتا ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسابوو ، ڕێم که‌وته ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و به چاوی خۆم بینیم که ئه‌م شێخ جه‌عفه‌ره چ تامه‌زۆی شه‌ڕی ناوخۆ بوو ، خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ی هانده‌دا دژی پارتی ، ئه‌مه هێشتا لایه‌نه‌کان خه‌ریکی گفتوگۆ بوون و خه‌ڵکانی تر که‌وتووبوونه به‌ینه‌وه تا شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێت ، ئا له‌م کاته‌دا به چاوی خۆم بینیم شێخ جه‌عفه‌ر چووه سه‌ر باره‌گای پارتی و ئاڵا زه‌رده‌که‌یانی داگرد و پێڵاوه‌کانی پێ پاک کرده‌وه...
وه‌نه‌بێت ئه‌و ئاڵا زه‌رده‌ی پارتی بۆ پێڵاو پاکردنه‌وه باش نه‌بێت ، به‌ڵکو چ ئاڵای زه‌رد و سه‌وز هه‌ر بۆ ئه‌وه باشن...به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستم که‌سایه‌تی شێخ جه‌عفه‌ره که چ مرۆڤێکی ڕق له‌دڵ و تۆڵه‌که‌ره‌وه‌یه...جا ببینه که‌سێکی وه‌ک ئه‌م نه‌خۆشه وه‌زیری پێشمه‌رگه بێت ده‌بێت چ کاره‌ساتێک به‌ڕێوه بێت..
ئه‌وتا بزانن له گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتی دا چی ده‌ڵێت..
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=1530&Besh=Witar&Cor=11زۆر عه‌نته‌رانه ماسولکه‌کانی خۆی ده‌رده‌خات و بۆنی خوێنی لێدێت و به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڕه‌شه ده‌کات..
ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه دێت که بانگ کرا بۆ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه و ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن به‌تایبه‌ت گۆڕان که‌وتن پرسیار لێکردن ڵێ ی و توانیان زۆر شه‌رمه‌زاری که‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی یاسای باسی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی بکه‌ن که به هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌یکات دژ به ده‌ستوری عێراقی و نه‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه و که‌وته سوێند خواردن به درۆ به خوێنی شه‌هیدان .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر که‌سێکی ته‌ندروست نی یه و نه‌خۆشه له ڕووی نه‌فسیه‌وه ، بۆیه ئه‌و پرسیار و ڕوونکردنه‌وانه‌ی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی له په‌رله‌مان به سووکایه‌تی وه‌رگرت و هه‌ستی کرد که مرۆڤێکی نه‌زان و فڕی به‌سه‌ر یاسا و ده‌ستوره‌وه نی یه و هه‌ر لێشیان تێنگات ، بۆیه زۆر خۆی به سووک و که‌م زانی له په‌رله‌مان و هه‌ستی کرد ئیهانه‌کراوه ، بۆیه ئاسان نی یه بۆ که‌سێکی تۆڵه‌که‌ره‌وه و ڕق له دڵی وه‌ک ئه‌م ،وابه‌ئاسانی ئه‌مه‌ی له بیربچێته‌وه و ده‌گه‌ڕێت که بتوانێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه تۆڵه‌ی خۆی له ئۆپۆزیسیۆن بکاته‌وه..
بۆیه له‌م گفتوگۆیه‌یدا به‌ته‌واوی ناخی تۆڵه و ڕقی نه‌خۆشی شێخ جه‌عفه‌رمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و ئاماده‌یه هه‌موو شه‌ڕێک بکات له پێناوی تۆڵه و ڕازکردنی ناخی سادیست و نه‌خۆشی خۆیدا..
جێگه‌ی که‌سانی وه‌ک ئه‌م ده‌بێت به‌ندیخانه و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بێت، نه‌ک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران..
به ڕاستی زۆر له جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵێک مرۆڤی مافیا وچه‌ته و ده‌روون نه‌خۆش ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست