کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌بوو هه‌موو کوردێک بیکردایه‌ نه‌ک مالیکی.....

Monday, 14/05/2012, 12:00







مالیکی له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی نالیا کۆمه‌ڵێک باسی گرنگی باس کرد و ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاند که‌ بریتین له‌ کۆمه‌ڵێک مافیا و تاڵانچی هیچی تر....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگ بوو پرسیارێک بوو کردی و سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ ده‌به‌نگی و چه‌ته‌یی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ و مافیاکانی ده‌ربڕی....پرسیارێک که‌ ده‌بوو هه‌موو مرۆڤێکی کوردی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بیکردایه‌ ، نه‌ک مالیکی ، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو ، ووتی من تێناگه‌م ، هه‌رێمی کوردستان ، به‌ پێ ێ ده‌ستوور بودجه‌ی له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌ی بۆ دابین کراوه‌ و له‌ به‌غداوه‌ بۆی دێت ، ئیتر بۆ خه‌ریکی بیری نه‌وت هه‌ڵکه‌ندن و نه‌وت ده‌رهێنانن ، که‌ به‌پێ ی ده‌ستوور داهاتی نه‌وت له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی عێراقدا بێت به ‌ هه‌رێمی کوردستایشه‌وه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بودجه‌ی عێراق؟؟؟
که‌واته‌ هه‌رێی کوردستان ئه‌گه‌ر هیچ داهاتێیشی نه‌بێت له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی مسۆگه‌ره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ، به‌ڵام ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ تاڵانچیه‌ داهاتی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ و به‌ قاچاغ بردنی هه‌مووی ده‌چێته‌ چه‌ند گیرفاێکه‌وه‌ وڕه‌وانه‌ی بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن و خه‌ریکی بزنس کردن و کڕینی کۆشک و ته‌لار و خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردنن...
بۆیه‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ مافیا و چه‌ته‌کانیان زیانێکی گه‌وره‌ به‌ سامانه‌ ژێرزه‌ویه‌کانی کوردستان ده‌گه‌یه‌نن وپاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌کانی داهاتوومان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ ده‌رهێنانی نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌کان وکونتراکته‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیه‌ بێگانه‌کان و تاڵانکردنیان به‌ نرخێکی هه‌رزان...
ده‌سته‌ڵاتێکی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان ، له‌ بارودۆخێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌ سامانه‌ سروشتیه‌کانه‌وه‌ نادات و وازی لێده‌هێنێت بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌کان چونکه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غداده‌وه‌ بۆ دێت و هیچ پێویست ناکات ده‌ست بۆ سامانه‌ سروشتیه‌کانمان به‌رین و ڕێگه‌ بده‌ین به‌ تاڵان ببرێت و چه‌ند بنه‌ماڵه‌ و چه‌ته‌یه‌کی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت.
بۆیه‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ خیانه‌ته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیانه‌وه‌ له‌ دژی خه‌ڵکی  کوردستان و هاوکاری دوژمنانی کوردستان له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ، که‌وتوونه‌ته‌ تاڵان کردنێکی زۆری سامانه‌ سروشتیه‌کانی کوردستان که‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە