کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌یری ئه‌م پێڕه‌ دزه‌که‌ن چوون بۆ ڕووسیا

Wednesday, 19/06/2013, 12:00







له سایتی په‌یامنێری بنه‌ماڵه‌دا هاتووه‌ که‌ ته‌شریفی مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی ڕووسیا و پاشان ڕۆمانیا ده‌کات " مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاروه‌ریی شاندێكی باڵا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 19/6/2013 به‌ مه‌به‌ستی به‌شداربوون له‌ كۆڕبه‌ندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت و دواتریش جه‌نابیان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی روو له‌ كۆماری رۆمانیا ده‌كه‌ن. "
ئەو شاندەی یاروەری بارزانی دەكات لەم سەردانەدا پێكهاتووە لە مەسرور بارزانی كوڕە گەورەی كە هەمان كات راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، لەگەڵ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و هێرش موحەڕەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ چەندین راوێژكار."



پێڕێک دز و چه‌ته‌ له‌ ڕووسیا:
مه‌سعوود بارزانی ، مه‌سروور بارزانی ، ئاشتی هه‌ورامی ، فوئاد  حسه‌ین ، فه‌لاح مسته‌فا و هێرش موحه‌ره‌م

جا خه‌ڵکینه‌ سه‌یری ئه‌م پێڕه‌ دز و مافیانه‌که‌ که‌ پێکه‌وه‌ سه‌فه‌رده‌که‌ن هه‌روه‌ک بابا عه‌لی و چل دزه‌که‌ و یه‌کێتی هاوپه‌یمانیش مێش میوانی نیه‌ و هه‌روه‌ک من و تۆ له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان سه‌فه‌ری ئه‌م پێڕه‌دزه‌ ده‌خۆینێته‌وه‌...ئیتر حوکمه‌ت و په‌رله‌مان و په‌یمانی ستراتیژی چی.....
ووڵات بوه‌ به‌ مه‌مله‌که‌تی بارزان وکوڕ و کوڕه‌زا وبراو بنه‌ماڵه‌ له‌گه‌ڵ کۆیله‌و پیاوه‌کانیانی وه‌ک ئاشتی هه‌ورامی ئه‌ندازیاری دزینی نه‌وت وگازی کوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ وفواد حسین و  فەلاح مستەفا و هێرش موحه‌ره‌می دزو کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ پێکه‌وه‌ ژێرخان و سه‌رخانی کوردستانیان هه‌راج کردووه‌...

مه‌سعوود بارزانی هه‌وو جارێک كە له‌ناوخۆدا کێشه‌ وگیروگرفت دروست ده‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌رده‌ستوور وخۆکاندیتکردنه‌وه‌ی بۆسه‌رۆکی هه‌رێم هه‌یه‌، به‌په‌له‌ له‌ کوردستان هه‌ڵدێت و سه‌فه‌رده‌کات به‌بێ هیچ هۆیه‌ک و بێ ئاگاداری په‌رله‌مان و حکومه‌ت وکوڕێک له‌کوڕه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و چه‌ند نۆکه‌رێکیش بۆ ته‌رجوومه‌ وخزمه‌تکردن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ناوی سه‌فه‌ری ڕه‌سمی لێده‌نرێت ، به‌ڵام زوربه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی بۆ مه‌سه‌له‌ی بازرگانی بنه‌ماڵه‌ و پاره‌کانی و نه‌خۆشی خۆی بووه‌...
 ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ شێرپه‌نجه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردین وهه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ستیه‌وه‌ ،  وه‌ ته‌نها و ته‌نها به‌په‌راوێزخستنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگا ، ئه‌و كاته‌ ئاسۆی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست وسه‌ربه‌خۆ دێته‌کایه‌وه‌...بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا بێت....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە