کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دابه‌شکردنی زه‌وی دیاریده‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ و ناشیرین و قێزه‌وه‌ند

Sunday, 10/06/2012, 12:00






 




ده‌سته‌ڵاتی مافیای کوردی دیاریده‌یه‌کی زۆر  ناشیرین و تاڵانکاری و گه‌نده‌ڵ هێنایه‌ کایه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش دابه‌شکردنی پارچه‌ زه‌وی بوو به‌سه‌ر خه‌ڵک دا جا به‌ناوی جۆراوجۆره‌ وه‌ک خێزانی شه‌هیدان ، پێشمه‌رگایه‌تی ، فه‌رمانبه‌ران و نووسه‌ران و زیندانی سیاسی و له‌م بابه‌تانه‌...
دیاریده‌یه‌کی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ که‌له‌ هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی له‌ جیهاندا وێنه‌ی نیه‌...
ئه‌م دابه‌شکردن و به‌خشینی زه‌ویانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خۆیان به‌رده‌وام پێبده‌ن و وه‌ک به‌رتیلێک به‌کاری ده‌هێنن که‌ خه‌ڵک سه‌رشۆڕ و بێده‌نگ بکه‌ن به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی مافیای جه‌لالی و مه‌لایی....

ئه‌مڕۆ له‌ کوردستانی نوێ دا نووسراوه‌ که‌ سه‌د و شه‌ست و نۆ ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران چاوه‌ڕێ زه‌وین.. له‌ لاپه‌ڕه‌ پانزه‌دا

http://www.calameo.com/read/000163913315c4bf0b182

ده‌بێت پرسیار بکه‌ین به‌ چ حه‌قێک زه‌وی به‌ خۆڕایی ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان ؟ بۆ ؟ چی ڕووی داوه‌ تا زه‌وی نیشتمان به‌ ئاره‌زووی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر خه‌ڵک دا به‌ خۆرایی ؟ ئه‌وه‌ چ یاسایه‌ک له‌ ده‌ستووردا که‌ ده‌بێت زه‌وی و زاری کوردستان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر خه‌ڵک دا ؟

گه‌ر حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی وجوودی هه‌بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت و ده‌ستورێکی شارستانیانه‌ هه‌بێت ، ئه‌و حکومه‌ته‌ ده‌توانێت چه‌ند یاسایه‌ک داڕێژێت بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵکان و لێقه‌ومانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ و زیندانانی سیاسی ، وه‌ک دروستکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون و فرۆشتنی به‌و که‌سانه‌ به‌ نرخێکی ڕه‌مزی و دانی پاره‌ پێیان له‌ شێوه‌ی قه‌رزێکی بێ فاییده‌ بۆ کڕینی پێداویسته‌کانی ژیانیان له‌ که‌لوپه‌لی ناوماڵ و پێداویستیه‌کانی تریان وه‌ک ئۆتۆمۆبیل ، واته‌ ده‌بێت حکومه‌ت حسابێکی تایبه‌ت بۆئه‌و که‌سانه‌ بکات وه‌ک:
- دانی مووچه‌یه‌ک
- فرۆشتنی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون به‌ نرخێکی ڕه‌مزی ، دیاری کردنی نرخه‌که‌ی به‌گوێره‌ی شوێن و مه‌ساحه‌که‌ی
- پێدانی قه‌رز به‌بێ فاییده‌ وبه‌ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو
- دابین کردنی خوێندن وپێویسته‌ ته‌ندروستیه‌کان به‌ خۆرایی بۆیان

واته‌ حکومه‌ت ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ و یاسایی یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و زیندانه‌ سیاسیه‌کان بدات. .
نه‌ک به‌م شێوه‌ هه‌ره‌مه‌کی وگه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ریه‌ که‌ هه‌ر خه‌ریکی دابه‌شکردن و داگیرکردنی زه‌وی و زاری کوردستانن و تاڵانکردنن...
بۆ نموونه‌ له‌ چ ووڵاتێکی دنیادا زه‌وی دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دا به‌ خۆڕایی ؟ ئه‌مه‌ چ تاڵانیه‌که‌ که‌ به‌ نیشتیمان ده‌کرێت ؟
بۆچی ڕۆژنامه‌نووسان و چیرۆک نووسان و ڕۆشنیران زه‌وی یان پێ ده‌درێت به‌ خۆڕایی ؟
ئه‌مه‌ چ عه‌قڵێتێکه‌ ؟
ده‌توانرێت به‌شێوه‌یکی یاسایی و مه‌ده‌نی یارمه‌تی فه‌رمانبه‌ران بدرێت له‌شێوه‌ی دانی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون پێیان به‌ قه‌رز و فاییده‌یه‌کی که‌م و به‌ پێی خزمه‌تکردنیان له‌  کاره‌کانیان دا.

ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م دزین و تاڵانیه‌ی زه‌وی و زاری کوردستانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌شکرێک له‌ کۆیله‌ به‌رهه‌م بهێنێت و به‌هه‌موو فاشیستی و دیکتاتۆری ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ڕازی بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە