کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌مردین و تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕى نه‌وعیشمان بیست

Monday, 29/08/2011, 12:00



جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پێشوازیی وه‌فدێكى ئه‌و که‌سانه‌ی كه‌ له‌حزبى زه‌حمه‌تكێشانى سه‌ربه‌خۆى كوردستانه‌وه‌، بڕیاریانداوه‌ بچنه‌‌ نێو ریزه‌كانى یه‌كێتی ،پێی ووتن كه‌ (ئێوه‌ تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕى نه‌وعین و ده‌توانن له‌ نێو ریزه‌كانی ى.ن.ك-دا رۆڵى باش ببینن).
به‌ڕاستی مرۆڤ نازانێت پێبکه‌نێت به‌ عه‌قڵی ئه‌م جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ که‌ که‌سێکه‌ ئه‌وه‌ی معریفه‌ سیاسه‌ت و کاری دیبۆماسی بێت نیه‌تی و فڕی به‌سه‌ریه‌وه‌ نی یه‌ و ته‌نها هه‌ندێک ڕسته‌وده‌سته‌واژه‌ی سوواو و به‌سه‌رچوو نه‌بێت چ له‌ ناوه‌وه‌ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا که‌ به‌کاریان ده‌هێنێت و ڕه‌نگه‌ هه‌زاره‌ها جار ئه‌م خه‌ڕه‌کانه‌ی‌ دووباره‌ کردبێته‌وه‌‌ .
ده‌بێت تێکۆشه‌ری نه‌وعی مانای چی بێت ، ئیتر ئه‌م گه‌مژه‌یه‌ی کورد هه‌رچی به‌ده‌میدا هات ده‌یڵێت و بیرناکاته‌وه‌ که‌ چی ده‌ڵێت...ماوه‌یه‌ک به‌ ده‌ڵه‌مه‌وه‌ و ماوه‌یه‌کیش به‌ چه‌پکه‌ گوڵ و ئه‌م جاره‌ش تێکۆشه‌ری نه‌وعیشمان بیست.
به‌ڕاستی گاڵته‌جاریه‌ و له‌ هه‌مان کاتیشدا نه‌گبه‌تی کورده‌ تا ئێستاش هه‌ندێک که‌س باس له‌م زاته‌ ناموباره‌ک وئاست نزمه‌ ده‌که‌ن وه‌ک که‌سێکی گرنگ باسی ده‌که‌ن و به‌شانوباڵووی دا هه‌ڵده‌ده‌ن...پرسیارم له‌و که‌سانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ با ته‌نها شێکی ئه‌م کابرا ساخته‌چی وهه‌زار ‌ ڕووه‌ و خاین و به‌کرێگیراوی ووڵاتانی ناوچه‌که‌ که‌مان پێ بڵێن که‌ فێربوون لێوه‌ی وله‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بووبێت....جگه‌ له‌ خیانه‌ت و درۆکردن و کورد به‌که‌مزانین نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان و ته‌سلیم بوون به‌ بنه‌ماڵه‌ی خائینی بارزانی.
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر که‌سانی به‌شه‌ره‌ف و دڵسۆزله‌ ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا مابێت، ده‌بوایه‌ ده‌مێک بووایه‌ جه‌لال تاڵه‌بانیان تڕۆکردایه‌ و فڕێن بدایه‌ته‌‌‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە