کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا سۆزانی خاڵه‌ شه‌هابی په‌رله‌مانتار یه‌کێکه‌ له‌و سی هه‌زار‌ فیدایه‌ی بارزانی ؟

Saturday, 24/12/2011, 12:00


 




ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ یاداشتێكه‌وه‌ داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ووته‌كانی‌ فازڵ میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ سی هه‌زار فیدایی که‌ ئاماده‌ن به‌ فیکه‌یه‌ک خۆیان بۆ قاره‌مانی سی ویه‌کی ئاب خاین مه‌سعوود بارزانی به‌کووشت بده‌ن له‌ چه‌شنی فیدایه‌کانی سه‌دام و قه‌زافی.
بیست وشه‌ش په‌رله‌مان ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و یاداشه‌کردووه‌ و دوای لێکۆینه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌سه‌ر قسه‌کانی فازل میرانی و بوونی میلیشیای حیزبی و بنه‌ماڵه‌.

خاتوو سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب وه‌ک زۆربه‌ی جار له‌ په‌رله‌مان و ووتووێژی سایت و ڕۆژنامه‌ و تڤیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌ قسه‌ی زل و باسی دیموکراسی وکۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و یاسا ده‌کات ، ئه‌وه‌ خێره‌ له‌سه‌ر بوونی سی هه‌زار فیدایی بۆ بارزانی و مه‌سره‌فی ژیانی ئه‌و سی هه‌زار چه‌ته‌یه‌ی بارزانی نایه‌ته‌ جواب و ئیمزا له‌سه‌ر یاداشێکی وا ناکات....

هه‌ڵبه‌ته‌ سۆزان خان ده‌بێت خۆی یه‌کێک بێت له‌و سی هه‌زار فیداییه‌ی که‌ به‌یه‌ک فیکه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆی ده‌کاته‌ قوربانی مه‌سعوود بارزانی...



فه‌رموو ئه‌مه‌ش یاداشته‌که‌ی ئه‌و بیست و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سی هه‌زار چه‌ته‌یه‌ی مه‌سعوود بارزانی که‌ فازیل میرانی شانازی پێوه‌ ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌مان پێ لێده‌کات :

ده‌قی‌ یاداشته‌كه‌

به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان

بابه‌ت/ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ لیكۆڵینه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری‌ سڤیل به‌ڕێز فازڵ میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌ڵێت ....ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڕه‌شه‌ش نه‌بێت، ئێمه‌ 30 هه‌زار چه‌كداری‌ بارزانیمان هه‌یه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ پارتی‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ولێر و بادینان و كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی‌، ئه‌م 30 هه‌زاره‌ هه‌میشه‌ فیدایی‌ بونه‌، به‌ یه‌ك قسه‌ خۆیان به‌ كوشت ده‌ده‌ن....

په‌یوه‌ست به‌و قسه‌یه‌، ده‌مانه‌وێت چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه‌ ڕوو:

1. له‌ خاڵی‌ (ب)ی‌ بڕگه‌ی‌ (1) ی‌ ماده‌ی‌ (9) ده‌ستوری‌ كۆماری‌ عێراقدا هاتووه‌قه‌ده‌غه‌یه‌ میلیشیای‌ سه‌ربازی‌ دروست بكرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا. 2. 3. له‌ بڕگه‌ی‌(3)ی‌ ماده‌ی‌ (15) ی‌ یاسای‌ حزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌-عێراق، ژماره‌ (17)ی‌ ساڵی‌ 1993 قه‌ده‌غه‌ی‌ كردووه‌ حزب دام و ده‌زگای‌ سه‌ربازی‌ هه‌بێت دام و ده‌زگای‌ سه‌ربازی‌ و شێوه‌ سه‌ربازی‌ نه‌بێ‌ و لێی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ چه‌كی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاساوه‌ هه‌بێ‌.

2. له‌ بڕگه‌ی‌(3)ی‌ ماده‌ی‌ (15) ی‌ یاسای‌ حزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌-عێراق، ژماره‌ (17)ی‌ ساڵی‌ 1993 قه‌ده‌غه‌ی‌ كردووه‌ حزب دام و ده‌زگای‌ سه‌ربازی‌ هه‌بێت دام و ده‌زگای‌ سه‌ربازی‌ و شێوه‌ سه‌ربازی‌ نه‌بێ‌ و لێی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ چه‌كی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاساوه‌ هه‌بێ‌.

3. له‌ ماده‌ی‌ (17)ی‌ هه‌مان یاسادا سزای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ر حزبێك دیاری‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رپێچی‌ بكات، به‌ ده‌عوایه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سه‌ری‌ كردبێتیه‌وه‌.

4. له‌ ماده‌ی‌ (17)ی‌ هه‌مان یاسادا سزای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ر حزبێك دیاری‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رپێچی‌ بكات، به‌ ده‌عوایه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سه‌ری‌ كردبێتیه‌وه‌.

5. ماده‌ی‌ (2) له‌ یاسای‌ ژماره‌ (6) ی‌ ساڵی‌ 2009 یاسای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عێراق، كه‌ ئه‌رك و ئامانجه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دیاری‌ كردووه‌ وله‌ بڕگه‌ی‌ (1)یدا هاتووه‌جێبه‌جێكردنی‌ سیاسه‌تی‌ گشتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و پارێزگاری‌ یه‌كگرتنی‌ و پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌. له‌ بڕگه‌ی‌ (2) ی‌ هه‌مان ماده‌ ده‌ڵێتكار كردن له‌ پێناو سه‌پاندنی‌ پرنسیپی‌ سه‌روه‌ری‌ یاساو پارێزگاری‌ كردن له‌ سیستمی‌ گشتی‌ و پارستنی‌ سامانی‌ گشتی‌ و تایبه‌تی‌.

6. هه‌روه‌ها له‌ یاسای‌ ژماره‌ (19)ی‌ ساڵی‌ 2007، یاسای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عێراق، له‌ خاڵی‌(6)ی‌ ماده‌ی‌ (2)دای‌ كه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دیاری‌ كردووه‌ هاتووه‌ دابینكردنی‌ هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌ نیشته‌جێكردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه‌و خۆراك و موچه‌و كاروباری‌ دارایی‌ و ژمێریاری‌ و ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ و جه‌سته‌یی‌ و خزمه‌تگوزرای‌ دیكه‌ بۆ هێزه‌كان هه‌یه‌.

7. له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ (1) ی‌ ماده‌ی‌ (13)ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2005 یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عێراق هاتووه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عێراقه‌، واته‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم فه‌رمانده‌ی‌ هێزێكه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌و وه‌لائی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ نه‌ك بۆ حزب.

لێره‌دا، وه‌ك نوێنه‌رانی‌ گه‌ل ده‌پرسین: ئه‌م هێزانه‌ی‌ به‌رێز فازل میرانی‌ باسی‌ ده‌كات له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی‌ كێدان و مه‌رجه‌عیه‌تی‌ سه‌ربازی‌ و ئیداری‌ و لۆجیستیان كێیه‌؟كێ‌ پله‌و و پۆستی‌ به‌خشیوه‌ به‌م هێزه‌ و به‌ پێی‌ چ یاسایه‌ك؟ له‌ ڕووی‌ دارایی‌ و چه‌ك و جلو به‌رگه‌وه‌ ئه‌و 30 هه‌زاره‌و ئه‌وانه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ كاك فازڵ باسیان ده‌كات له‌ سه‌ر چ بوجه‌یه‌ك وبه‌ پێی‌ چ یاسایه‌ك ته‌مویل ده‌كرێن و به‌رێوه‌ ده‌برێن؟ هه‌یكه‌لیه‌تی‌ ئه‌م هێزه‌ چیه‌و كێ‌ لێی‌ ئاگاداره‌؟ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌و سه‌ربازگه‌كانیان له‌ كوێیه‌؟

دیاره‌ ئه‌و قسانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (2) له‌ 17/3/2011 كه‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ندی‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی‌ بونی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ حزبی‌، وه‌ك له‌ ماده‌ی‌ (2)، خاڵی‌ (4)ی‌ داواكارییه‌ بنه‌ڕتیه‌كاندا هاتووه‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حزب وه‌ ڕێگرتن له‌وه‌ی‌ حزب خاوه‌ن هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و...

له‌ كاتێكدا ڕۆژانه‌ له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ سه‌ربازی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ تۆپبارانمان ده‌كه‌ن، هاوڵاتیانمان شه‌هیدو بریندار ده‌كه‌ن، خاكمان ده‌سوتێنن و ده‌به‌زێنن، له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی‌ ده‌ركردن و كوشت و ترساندن و به‌ عه‌ره‌ب كردن به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی‌ كوردو توركمان به‌رێوه‌ ده‌چێت، ده‌پرسین رۆڵی‌ ئه‌م فیدایانه‌ له‌م هه‌مو پرسه‌ نیشتمانیانه‌دا چیه‌ و بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م هێزانه‌ پێك هێنراون و ئه‌رك و فه‌رمانیان چیه‌؟

له‌و ڕووه‌ و به‌پشت به‌ستن به‌ ماده‌كانی‌ (50،49،48،47) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئێمه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران كه‌ لای‌ خواره‌وه‌ واژۆمان كردووه‌، داواكارین: به‌ زوترین كات لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆلێنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ پێكبهێنرێت بۆ لێكۆلینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌ دواداچونی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ئاگاداری‌ بونی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كان و دڵنیابون له‌وه‌ی‌ به‌ گوێره‌ی‌ یاسا كار ده‌كه‌ن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر هێزێك كه‌ سه‌ر به‌ حیزبه‌كان بێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئسوڵیه‌كان كار بكات، وه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ كاری‌ لیژنه‌كه‌ به‌ ڕاپۆرتێك بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتارن و په‌رله‌مان بۆ بڕیاردان له‌ سه‌ری‌.

له‌ گه‌ڵ رێزدا...

21-12-2011

ناو واژۆی‌ په‌رله‌مانتاران:
1. عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری‌
2. عه‌دنان عوسمان
3. په‌یمان عزه‌دین
4. سه‌رگوڵ ره‌زا
5. سه‌میر سه‌لیم
6. حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌ عه‌لی‌
7. پێشه‌وا تۆفیق
8. نه‌ریمان عه‌بدوڵا
9. ئاشتی‌ عه‌زیز
10. عه‌بدولره‌حمان حسێن
11. ڤیان عه‌بدولڕه‌حیم
12. فرمان عزه‌دین
13. عه‌بدوڵا محه‌مه‌د ئه‌مین
14. د. ئه‌حمه‌د وه‌رتێ‌
15. سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج
16. دلێر مه‌حمود
17. ناسك تۆفیق
18. عه‌زیمه‌ نه‌جمه‌دین
19. په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم
20. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
21. بلال سلێمان
22. ئارام قادر
23. فازڵ حه‌سه‌ن
24. نه‌سرین جه‌مال
25. ئیسماعیل سه‌عید
26. سیوه‌یل عوسمان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە