کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی... جه‌نابت له‌ کام به‌ری مێژوودایت ؟

Sunday, 14/08/2011, 12:00








هێله‌ری کیلنتن ده‌رباره‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌دی سوریا له‌ واشنتۆن به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ووت:
'''داوا له‌ هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ ده‌که‌ین که‌ تا ئێستا گاز و نه‌وت له‌ سوریه‌ ده‌‌کڕن ، وه‌ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی سوریه‌ ده‌که‌ن ، وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ یارمه‌تی و هاوکاری ئابوری و سیاسی ده‌بنه‌ ده‌ستکرانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ کوشت وبڕکردن ، با بێنه‌ به‌ر‌ی ڕاستی مێژووه‌وه‌"'

لێره‌دا هێله‌ری کیلنتن ڕووی ده‌می له‌ ڕژێمی ئێران و عێراقه‌ و که‌ یارمه‌تی به‌رده‌وامی ڕژێمی دیکتاتۆری سوریه‌ ده‌ده‌ن...
ڕه‌نگه‌ حکومه‌تی مالکی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رژوه‌ندی خۆیان و له‌ ترسی پاشه‌ڕۆژی خۆیان و په‌ره‌سه‌ندی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان بۆ ئه‌م دوو ووڵاته‌ ، هاوکاری ئه‌سه‌د بکه‌ن و پاره‌ و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن...به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ‌پرسیارکردنه‌ له‌ ئاغای تاڵه‌بانی که‌ بۆچی چ به‌ ناردنی نامه‌ و نوێنه‌ری خۆی و پاره‌ی بودجه‌ی کوردستان یارمه‌تی ئه‌م ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌ی ئه‌سه‌د ده‌دات که له‌کاتێکدا ئه‌م ئاغای تاڵه‌بانی یه‌ که‌به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ ، هاووڵاتیه‌ کورده‌کانی ئه‌و به‌شه‌ داگیرکراوه‌ی کوردستان به‌ توندترین و دڕندا‌نه‌ترین شێوه‌ سه‌رکوتده‌کرێن و ده‌کوژرێن..ده‌بێت نهێنی دۆستایه‌تی و دڵسۆزی تاڵه‌بانی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د چی بێت ؟
ڕه‌نگه‌ دوای ڕووخاندنی ڕژێی ئه‌سه‌د هه‌موو ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ ده‌ربکه‌ون و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ست بکه‌وێت‌ که‌ چۆن تاڵه‌بانی به‌کرێگراو و پیاوی ڕژێمی سوریه‌ بووه‌ .

ئاغای تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ خۆی به‌که‌سێکی سووک و نزم بینیوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌م بێگانه‌ و داگیرکه‌را‌ندا ، مێژووی سیاسی تاڵه‌بانی گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کوردا بووه‌ و یاری به‌ ئاوات و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه‌ ...
تاڵه‌بانی که‌ ده‌چێته‌ هه‌ر ووڵاتێک یان سه‌رۆکی هه‌ر ووڵاتێک ده‌بینێت ، خۆی ئه‌وه‌نده‌ سووک ده‌کات و باڵی لێدت و ده‌که‌وێته‌ ماچ ومووچ ، یاسر عه‌ره‌فات ئاسایی ، ده‌ست ده‌کات به‌ ئاخاوتن و لێدوانی دژبه‌یه‌ک و خۆی له‌ بیرده‌چێته‌وه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماره‌ و هه‌ر واده‌زانێت تا ئێستاش له‌ خڕه‌ی ناوزه‌نگه‌ و بۆ سه‌رۆک پاسدارێک یان جه‌ندرمه‌یه‌کی تورکی یان سوری ده‌چه‌مێته‌وه‌ وده‌که‌وێته‌ مامه‌ حه‌مه‌یی بۆیان و هه‌ر خه‌ریکی درۆکردن و پیاهه‌ڵدانه‌ بۆیان ...
ئه‌مه‌ریکا باش له‌ شه‌خسیه‌تی تاڵه‌بانی تێگه‌یشتووه‌ وده‌زانرێت که‌ کابرایه‌کی بێ مۆراڵی سیاسیه‌ وهه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێک یاری ده‌کات و لای ئێران و سوریه‌ خۆی به‌ دڵسۆزی ئه‌م دوو ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌ ده‌زانێت و دژی ئه‌مه‌ریکا لێدوان ده‌دات به‌دڵی ئه‌و دوو ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌ی ئێران و سوریه‌ . له‌ لای ئه‌مه‌ریکه‌کانیش خۆی به‌دۆستی ئه‌مه‌ریکا و دوژمنی ئیران و سوریه‌ ده‌رده‌خات...گه‌وجی ئاغای تاڵه‌بانی له‌وه‌دایه‌ تا ئێستاش واده‌زانێت کاتی ئێستا کاتی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکانه‌ وهه‌ر به‌ دزی و شاراوه‌یی و فێڵ وته‌ڵه‌که‌بازی ئیش وکاره‌کانی بۆده‌چێته‌سه‌ر..
بۆه‌ لێره‌دا هێله‌ری کیلنتن ڕووی ده‌میشی ده‌کاته‌ تاڵه‌بانیش و پێی ده‌ڵێت ئاغای تاڵه‌بانی جه‌نابت له‌ کام به‌ری مێژوودایت ؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە