مه‌هزه‌له‌ی که‌مال که‌رکوکی و گه‌مژه‌یی ده‌سته‌ڵاتی کوردی
Thursday, 07/04/2011, 12:00
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت :"ڕیفراندۆمی كه‌ركوك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی نییه، چونكه كه‌ركوك خاكه‌كه‌ی خاكێكی كوردیه‌و ریفراندۆمی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ریفراندۆمی كه‌ركوك بۆئیدارهكهیه خه‌ڵكی ئه‌وشاره ئازاده له‌وه‌ی بڕیاربدات ، ئیداره‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بێت یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بێت". خه‌ڵکینه ئێوه ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی ئه‌م بلیمه‌ته حه‌ل ده‌که‌ن ....بزانین له کوێ ی ماده‌ی 140 دا ده‌ڵێت که‌رکوک خاکی کوردانه ، و گیروگرفته‌که ئیداره‌یه نه‌ک خاکه‌که‌ی ....
ماده‌ی 140 ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه و باس له‌ناوچه ناکۆکه‌کان ده‌کات ، واته خاکه‌که‌ی که سه‌ر به چ ناوچه‌یه‌که یان شارێکه یان هه‌رێمێکه....ئیتر نازانین ئه‌م قسانه‌ی که‌مال که‌رکوکی له کوێوه هاتووه .
هه‌ڵبه‌ته که‌مال که‌رکوکی و سه‌رۆکه‌که‌ی فێرن هه‌ر خه‌رکی درۆکردن و ده‌یانه‌وێت ئابڕووی له‌ده‌ست چوویان له‌ناو خه‌ڵک دا که‌مێک بهێنه‌وه و دێن به ووتار و دروشمی درۆ خه‌ڵک چهواشهکهن..
سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ ده‌مێکه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دا که‌رکوکیان فرۆشتووه ...واته خاکه‌که‌ی ، بۆیه ئێتر پێویست ناکات درۆ و ده‌له‌سه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا بکه‌ن .
به‌ڵام چونکه ئه‌م که‌مال که‌رکوکی یه ته‌نها کۆیله‌و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه و یه‌کێک بووه له کوردکوژه‌کانی ساڵانی کۆن ، بۆیه مه‌سرور و مه‌سعود وبنه‌ماڵه هه‌رچیه‌کی پێبڵێن ده‌بێت یه‌کسه‌ر بۆیان جێ به‌جێ بکات و هه‌ر قسه‌کانی ئه‌وان وه‌ک توتی ده‌ڵێته‌وه .
جا با که‌مال که‌رکوکی درۆ به‌ناوی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراقیشه‌وه نه‌کات که سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌نگی پێداوه و ده‌ستی هه‌بووه له دروستکردهوهی عیراق دا...
ئێوه تازه کاتتان به‌سه‌ر چوه و نه‌وه‌یه‌کی نوێ هاتوونه‌ته کایه‌وه به درۆ ودهلهسهکانتان بڕوا ناکه‌ن و شۆڕشێکیان به‌رپاکردووه که ته‌مه‌نی ده‌سته‌ڵاتان به‌ره‌و کۆتای ده‌ڕوات....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست