گۆڕان بۆ هه‌ڵوێستی نیه له‌سه‌ر کوشتن و تیرۆری پارتی له بادینان
Saturday, 03/12/2011, 12:00
دوای کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رانی گۆڕان وپارتی و به‌تایبه‌ت نه‌وشیروان مستهفاو مه‌سعوود بارزانی ، په‌یوه‌ندیه‌کانی گۆڕان و پارتی چۆته ئاستێکی تره‌وه و هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له‌یه‌کتری زۆرکه‌م بۆته‌وه و ئاستێکی تری وه‌رگرتووه و دژی هێڵه سوره‌کانی بنه‌ماڵه کۆتای پێ هاتووه ، وه‌ک له ڕۆژنامه و سایتهکانیاندا ده‌یبینین..
ته‌نها گۆڕان خۆیان چڕکردۆته‌وه له ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی داموده‌زگان و جارجاره‌ش ناوهێنانی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مان یان ئه‌و ئه‌ندامی پارتی به‌مه‌رجێک خۆیان له ناوهێنانی بنه‌ماڵه به‌دووربگرن...
ده‌بینین ئه‌وه‌ی له زاخۆ و ئه‌و ناوچانه ڕووده‌دات ، گۆڕان هه‌روه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن له‌ڕێگه‌ی سایت و تیڤی و میدیاکانیه‌وه ڕووداوه‌کانی زاخۆ و ناوچه‌که بڵاوده‌کاته‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی ڕوونبکاته‌وه....
به‌ڕاستی سه‌یره گۆڕان خۆی به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ دوو پارتی ئیسلامی دا به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی دروستکردووه وکه‌چی کاتێک باره‌گاکانی هاپه‌یمانه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ده‌سووتێنرێت له‌لایه پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ، هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ناکات...
پێش هه‌موو شتێک گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی گه‌وره‌ی کرد که هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوو ڕێکخراوی ئیسلامی‌دا دروست کرد و به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی له‌گه‌ڵدا دروستکردن چونکه ئه‌م دوو گروپه ئیسلامیه ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌کاربهێنن وه‌ک په‌یژه‌یه‌ک تا بتوان به‌هێز بن و ده‌سته‌ڵات له‌کوردستان بگرنه‌ده‌ست وکوردستان بکه‌نه ئهفگانستانێکی تر و شمشێرومل په‌ڕاندن بکه‌نه دیاری بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان..هه‌ر بۆیه چۆن بینیمان له خۆپیشاندانه‌کانی شوبات دا سه‌راکانی شاره‌کان و شارۆچکه‌کانی ناوچه‌ی سۆران کرابوونه شوێنی عیباده ت و ئیسلامیه‌کان کۆنتڕۆڵیان کردبوون به‌هۆی گۆڕانه‌وه..
له ئێستاش دا گۆڕان له‌وه ده‌چێت له به‌رخاتری بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانی خاین و دوژمن به کوردستان و به‌کرێگیراوی دوژمنان و ووڵاتانی ناوچه‌که ، نه‌توانێت به‌رگری له هاوپه‌یمانه ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌ی خۆی بکات که ده‌بینێت باره‌گانی ده‌سووتێنرێت له زاخۆ و بادینان دا..
گۆڕان کاتێک ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه به خواستی خه‌ڵکی کوردستان که خۆی له سیسته‌مێکی مه‌ده‌نی و یاسایی ودیموکراسی دا ده‌بینێته‌وه که ماف و ئازادی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و دوور بێت له‌هه‌موو ئایدیالۆژیهکی کۆنه‌په‌رستانه ی ئایینی و هه‌موو که‌سێک سه‌ربه‌رزبێت له‌هه‌ر ئایدیا و ئایینێک که هه‌ڵی ده‌بژێرێت . ئه‌مه‌ش به دوورکه‌وتنه‌وه دێت له‌و گروپ و ڕێکخراوه ئیسلامیانه که ئامانجیان ته‌نها دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامیه که مرۆڤ تیادا هه‌موو ئازادیه‌کی لێ زه‌وت ده‌کرێت له چه‌شنی سعوودیه و ووڵاته دیکتاتۆریه‌کان.
جا گۆڕان ده‌بێت خۆی ساغ بکاته‌وه یان ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان دا ، که‌ده‌بێت به‌رگرییان لێبکات کاتێک ده‌بینێت باره‌گانی ئیسلامیه‌کان ده‌سووتێنرێت له‌لایه‌ن پارتیه‌وه و دژی پارتی و بنه‌ماڵه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ، یان ئه‌وه‌یه خۆی بکاته ئۆپۆزیسێۆێکی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و له‌م گروپه ئیسلامیه کۆنه‌په‌رستانه دوورکه‌وێته‌وه و شه‌ڕه‌که‌ی خۆی وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دوو بنه‌ماڵی بارزانی و تاڵه‌بانی دا په‌ره پێ بدات و داوای ڕۆشتن و چۆڵکردنی ده‌سته‌ڵات بکات له‌لایه‌ن ئه‌م دوو بنه‌ماڵه دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه و داوای دروستکردنی حکومه‌تێکی بێلایه‌نی ته‌کنۆکرات بکات که به‌شێوه‌یکی کاتی هه‌رێمی کوردستان ببات به‌ڕێوه هه‌تا هه‌ڵبژاردنێکی تر ده‌کرێت و حکومه‌تێکی نیشتمانی ودوور له ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ومیلیشیایی..
بۆ ئه‌مه‌ش ، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی تری ناوخۆیی دروست نه‌بێت و ئیسلامیه‌کانیش خۆیان بههێزنهکهن و هه‌ست و عاتیفه‌ی خه‌ڵکی ناڕه‌زا بۆلای خۆیان ڕانه‌کێشن به‌هۆی ئه‌و توانا مادیه‌ی که‌له‌لایه‌ن ئێران وووڵاتان و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که‌وه ده‌درێن و که ئامانجیان دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامی کۆنه‌په‌رسته له کوردستاندا، ده‌بێت گۆڕان داوای ئه‌م کارانه بکات و خه‌باتی بۆ بکات ، نه‌ک کۆبوونه‌وه ودانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات دا:
ـ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
ـ پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی ته‌کنۆکراتی بێلان له‌که‌سانی ئه‌کادیمی و پسپۆڕ
ـ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی میلیشیا و چه‌ک کردنیان
ـ بڕینی بودجه‌ی هه‌موو حیزبه‌کان هه‌تا کاتی دوای هه‌ڵبژاردن و بوونی یاسایه‌کی کاتی بۆ دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان
جا گۆڕان هه‌ر داوایه‌کی تری بێجگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بکات ، ئه‌وا ڕێگه خۆش ده‌کات له‌مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێته یارمه‌تی دانی به‌هێزبوونی ئیسلامیه‌کان له کوردستان دا، له‌هه‌موو که‌س زیاتر خه‌ڵکی کوردستان باجه‌که‌ی ده‌دات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست