به‌ڵێ خه‌ڵک زۆر خۆشحاڵن به‌م شێوه‌یه خێریان پێده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی مافیای کوردیه‌وه!!!
Friday, 29/06/2012, 12:00
کاتێک سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه ده‌که‌یت که له هه‌رێمێکی بچووکی باشووری کوردستانی چه‌ند ملیۆن که‌سێکدا ئه‌وپرسیاره دێت بهخهیالتا که ئه‌مه چ عه‌قڵێکه ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوده‌بات ، ووڵاتێکی بلیۆنه‌ها دولار بودجه‌که‌ی بێت وپڕ له سامانه سروشتیه‌کان بێت ، که‌چی بچوکترین میکانیزمی گه‌یاندنی خزمهتگوزهریهکانی به هاووڵاتیان تێدا نه‌بێت ...ئه‌مه چ هۆسهیهکه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته تاڵانکه‌ر و دوژمن به هه‌موو به‌هایه‌کی جوان و شارستانی و هاووڵاتیانی خۆی ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه ده‌بات..
کۆمه‌ڵێک چه‌ته و شه‌ڕانخواز که خاوه‌نی هیچ توانا‌و تهتجروبهیهک و ئاستێکی ئه‌کادیمی به‌رزی به‌ڕێوه‌بردنی کاروبارو ئیداره‌ی نین، که‌وتوونه‌ته گیانی ئه‌م نیشتمانه و خه‌ریکی دزین و به‌تاڵان بردنی ژێرزه‌مین و سه‌رزه‌مینی کوردستانن ....
کوردستانی نوێ زۆر بێشه‌رمانه نووسیویه‌تی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران خۆشحاڵن به مینحه بڕیار لێدراوه‌که ، له کوردستانی نوێ ژماره 5816 له لاپه‌ڕه‌دا نۆدا ، سه‌یری ئه‌م لینکه بکه
http://en.calameo.com/read/0001639139ee173d8d7c9 زۆر ڕاسته ئه‌و خه‌ڵکه زۆر دڵخۆشن هه‌ر ده‌ڵێی شاره زه‌رده‌واڵه ڕژاوون به‌سه‌ر یه‌کدا ، وه‌ک خه‌ڵکی ووڵاتێکی برسی و له کونی په‌نجه‌ره‌یه‌که‌وه ئیشوکاره‌کانیان بۆ ده‌که‌ن..
لێره‌دا من باسی ئه‌و بڕه پاره که‌مه ناکه‌م که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته مافیا وه‌ک خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌یداته خه‌ڵک له‌و سامان و بودجه زۆره‌ی که به‌شی چه‌ند ووڵاتێک ده‌کات و ئه‌مانه بۆ خۆیان و ئاغاکانیان ده‌یدزن و کوردستان تاڵان ده‌که‌ن ، به‌ڵکو باسی ئه‌و عه‌قڵه دواکه‌وتووه ده‌که‌م که ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه ده‌بات ئا به‌م شێوه‌یه بچووکترین خزمه‌تگوزاری پێشه‌ش به هاووڵاتیان ده‌کات له‌به‌ر گه‌رمای هاوین یان ساردوسه‌رمای زستان و باران دا..
ئاخر چه‌ند پاره‌ی تێده‌چێت که شوێنی ڕێک و پێکی مۆدێرن له فهرانگهکان و شوێنی خزمه‌تگوزاریه‌کان دروست بکرێن تا هاووڵاتیان به‌م شێوه هه‌ره‌مه‌کی و پاڵنان وگهڕهلاوژێیه کاره‌کانیان نه‌که‌ن...یان چه‌ند پاره‌ی تێده‌چێت که سیسته‌مێکی بانکی یان سیسته‌می پۆستی ڕێک وپێک هه‌بێت خه‌ڵک بتوانێت ئه‌و پاره‌و پۆستی به‌ریدی پێبگات و هه‌موو که‌سێک شوناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی هه‌بێت...
به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتێکی مافیا‌و کوردکوژ کوا باکی هه‌یه به خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵکو هه‌ر خه‌ریکی تاڵانکردن و کوشتن و بهکرێگیراوین بۆ دوژمنانی کورد....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست