کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ هۆڵی په‌رله‌مانه‌ یان مۆزه‌خانه‌؟!

Tuesday, 12/02/2013, 12:00







کاتێک سه‌یری ئه‌م وێنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌یت، له‌ هه‌رچییه‌ک بچێت له‌ هۆڵی په‌رله‌مان ناچێت، ده‌ڵێیت مۆزه‌خانه‌یه‌ که‌وا وێنه‌یه‌کی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فای تێدا هه‌ڵواسراوه... ئه‌مه‌ له‌ ووڵاتێکی دیموکراسی، ته‌نانه‌ت دیکتاتۆره‌کانیشدا شتی وا نه‌بینراوه‌!!! که‌ وێنه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کیان به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مانه‌کانیاندا هه‌ڵواسرابێت، نه‌خوازه‌ڵا سه‌رکرده‌یه‌کی خائین و کوردکوژو خزمه‌تکاری داگیرکه‌رانی وه‌ک مسته‌فا بارزانی.
له‌ زۆربه‌ی ووڵاتاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان، واته‌ مه‌مه‌ر و جێگه‌ گشتیه‌کانی ناو بینای په‌رله‌ماندا وێنه‌ی سه‌رکرده‌ مێژووییه‌کانیان به‌ قه‌باره‌یه‌کی ئاسایی هه‌ڵواسراون به‌ دیواره‌کاندا .
ئه‌مه‌ وێنه‌ی چه‌ند ووڵاتێکی دراوسێن و فه‌رموو ته‌ماشای هۆڵێ په‌رله‌مانه‌که‌یان بکه‌ن  بزانن وێنه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کیان هه‌ڵواسیوه‌:


هۆڵی په‌رله‌مانی ئێران



هۆڵی په‌رله‌مانی سووریه‌



هۆڵی په‌رله‌مانی تورکیا‌



هۆڵی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مه‌ی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ده‌یبنیت له‌ هیچ ووڵاتێک وجێگه‌یه‌کی دنیادا وێنه‌ی نییه‌ و هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م وێنه‌ قه‌باره‌گه‌وره‌یه‌ی مسته‌فا بارزانی که‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌ماندا هه‌ڵواسراوه‌ ته‌نها ته‌عدا و ته‌حه‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی پارتیه‌ بۆ لایه‌نه‌کانی تر به‌تایبه‌‌ت بۆ یه‌کێتی و بۆ گۆڕان، تا پێیان بڵێن: ئێمه‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌روو هه‌مووتانه‌وه‌ین و ده‌بێت ‌قبووڵتان بێت و بۆتان نییه‌ هیچ بڵێن و هیچ بکه‌ن و مسته‌فا بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌شی له‌سه‌ر هه‌موو یاسا وحکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌.

به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان و ئه‌وانی دیکه‌ له‌م هۆڵی په‌رله‌مانه‌ داده‌نیشن و وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ریان هه‌ڵواسراوه‌...  ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی به‌هه‌رحال چونکه‌ هه‌موویان ئاماده‌ن تۆزی به‌ر پێی منداڵێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خائیینه‌ به‌ زمانیش پاک بکه‌نه‌وه‌...

هه‌ڵواسینی وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی یان هه‌ر که‌سێکی تر به‌و شێوه‌ زه‌ق و گه‌وره‌یه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌ماندا بێ ڕێزیکردنه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و بریتیه‌ له‌ ده‌ربڕینێکی دیکتاتۆری و مافیایی ده‌سته‌ڵای بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستانی باشووردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە