کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ، چوار په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان بۆ نموونه‌

Thursday, 26/01/2012, 12:00




 


پاش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ، ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو ئه‌ڵته‌رناتیڤی له‌به‌رده‌م چوارئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ربه ‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانا یان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای‌ كڕین و تاپۆكردنی‌ شوقه‌و ڤێلاكانی‌ په‌رله‌مان ، وده‌رکردنی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی‌ که‌ داوای‌ لێبووردن له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و ده‌نگده‌ره‌كانیان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ گشتی‌ خه‌ڵك بكه‌ن نه‌ك له‌ ئیمتیازاتی‌ خۆیان،یان ئیستیقاله‌ له‌ په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نا ئه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ رای گشتی‌ بڵاوی ده‌‌كا‌ته‌‌وه‌ كه‌ ئه‌وان چیتر ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ گۆڕان نین و پابه‌ند نه‌بون به‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.
 
هه‌ر یه‌ك له‌كاروان ساڵح، ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌ی‌، په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم، عه‌بدولڕه‌حمان زاخۆیی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆیان له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان ڕاگه‌یاند.
كاروان ساڵح وتیشی‌ "له‌داهاتوودا ده‌كرێت قسه‌ له‌سه‌ر زۆر شتی‌ شاراوه‌ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌به‌ستیان بوو سه‌نگه‌ری‌ پیرۆزی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ بوو هه‌وڵی‌ سووك‌و ڕیسواكردن‌و شكاندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئێمه‌یان ده‌دا".

وه‌هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند "وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ناوپه‌رله‌مانی‌ كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بم له‌خه‌بات، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات له‌داهاتوودا هه‌موو ڕاستییه‌كان بۆ ڕای‌ گشتی‌ ئاشكرا ده‌كه‌م".

جا به‌ڕێزان سه‌یری ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ دواکه‌وته‌ووه‌‌و تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ی ئه‌م چوار که‌سه‌ که‌ن ، خێرا ڕایانگه‌یاند شتی زۆر نهێنی و ڕاستی شاراوه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی کرد .

تاکی تێکشکاو ونه‌خۆشی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کسه‌ر بیر له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ چونکه‌ ده‌سته‌که‌یان که‌شف بووه‌ و ئه‌مانیش گه‌نده‌ڵ و هه‌وڵی ئیمتیاز و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ده‌ن هه‌روه‌ک مافیاکانی پارتی ویه‌کێتی ، ئیتر ماوه‌یه‌کی تر ده‌که‌ونه‌ نووسین و قسه‌ کردن و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستن و دووریش نیه‌ ئه‌مانیش باسی پشت ئاشان وکوشتنی شه‌ڕی ناوخۆ و تاوانه‌ کۆنه‌کانی سی چل ساڵی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌که‌ن...
له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن بکه‌ن و خۆیان به‌ هه‌ڵه‌ بزانن که‌چی هه‌ڕه‌شه‌ی باس کردنی شتی شاراوه‌ ده‌که‌ن.
.ئاخر ئه‌مه‌یه‌ کلتوری جه‌لالی و مه‌لایی که‌ بۆیان ماته‌وه‌ و تۆزقاڵێک لایان نه‌داوه‌ لێ ی..ڕه‌نگه‌ بڵێن ده‌بێت له‌ کوردستاپۆست دا تۆڵه‌یان لێبکه‌ینه‌وه‌ و ده‌ست بکه‌ن به‌ ناردنی بابه‌ت دژی گۆڕان به‌ناوی خوازیاره‌وه‌. هیوادارم کوردستاپۆستی جه‌ربه‌زه‌ که‌ بۆته‌ به‌رگریکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ومافیاکانیان ، نه‌که‌وێته‌ داوی ئه‌م چوار په‌رله‌مانه‌وه‌ و بابه‌تی ئه‌وان بڵاونه‌کاته‌وه‌ ...

مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌لپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ و لێپرسراوه‌کان بوون‌ که‌ ئه‌و هه‌موو کاره‌سات وتاوانانه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا ده‌هێنا وخه‌ڵکیان ده‌کرده‌ قوربانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان ...ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌ به‌ گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کاره‌کانیان ده‌که‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی بیریان لای له‌ناوبردن و تێکشانی هاوڕێ وئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وانیان هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ به‌ دوای گیانی لێبووردن و ڕه‌خنه‌ له‌خۆگرتنه‌وه‌ نین..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە