کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ یه‌کیتی ناپرسێت بۆچی مه‌سعوود هه‌ر مه‌سروری کوڕی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات؟

Friday, 20/04/2012, 12:00








مه‌سعوودی گه‌وره‌ مافیا له‌هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانیدا کوڕوبرازاو ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی خۆی ده‌بات و هیچ حسابێک بۆ په‌رله‌مان و حوکمه‌ت و دۆسته‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی ناکات که‌ یه‌کێتی نیشتمانیه‌...
مه‌سعوود ده‌یه‌وێت مه‌سرووری کوڕی بخاته‌ به‌رده‌م سه‌رۆک و لێپرسراوه‌کانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و پێان بناسێنێت و له‌ ئێستاوه‌ جێگه‌ وڕێگه‌یه‌کی بۆ دابین بکات تا له‌ دوا ڕۆژدا بیکاته‌ جێگری خۆی و وه‌ک که‌سی یه‌که‌م بناسرێت له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دا. هه‌روه‌ چۆن خۆشی له‌ سه‌رۆکی پاراستنه‌وه‌ بوو به‌سه‌رۆکی حیزب و هه‌رێمی کوردستانی باشوور ، به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌سرووریشی کردووه‌ به‌ سه‌رۆکی پاراستن و له‌ دوا ڕۆژیشدا ده‌یکاته‌ سه‌رۆکی حیزب و هه‌رێم...
ئه‌مجاره‌ش مه‌سعوود به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ت یان یه‌کێتی و حیزبه‌کانی تر بکات مه‌سرووری له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و تورکیا و ناساندنی به‌ سه‌رۆک و لێپرسراوانی ئه‌و ووڵاتانه‌ و بۆی ده‌رخستن که‌ دوای خۆی ، مه‌سروور باشترین خزمه‌تکارتان ده‌بێت بۆ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و به‌ تایبه‌تی ڕژێمی تورکیای فاشیست..
ئه‌وه‌ نیه‌ مه‌سعوود و مه‌سروور له‌گه‌ڵ ئۆردغان و گه‌وره‌ سه‌ربازانی سوپای تورک و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا کۆده‌بنه‌وه‌ و پیلانی دژ به‌ کورد ڕێک ده‌خه‌ن .
 ئه‌وه‌ تانێ ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ توركیا بڵاوییان كردۆته‌وه‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ پارتی  له‌گه‌ڵ "هاكان فیدان سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیان به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ و ئه‌ردۆغانیان كردووه‌ هه‌ر له‌وێش چاوییان به‌یه‌ك كه‌وتووه‌. "
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕمانینه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خایینه‌ هه‌موو ئه‌م کارانه‌ ده‌کات به‌ به‌رچاوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌ و یه‌کێکی تێدا نیه‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تێدابێت بڵێت به‌ چ یاسا و حه‌قێک سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ ده‌کات و ته‌نها کوڕه‌که‌ی خۆی که‌ مه‌سرووری تێرۆریست و چه‌ند کۆیله‌یکی خۆی بۆ خزمه‌تکردنیان له‌ سه‌فه‌ره‌کانیاندا ده‌بات ، ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خائین ناتوانن هیچ شتێک بڵێن و خۆیان به‌ خزمه‌تکاری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌زانن و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ ته‌واوی خۆی ته‌سلیمی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردووه‌ ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رکردایه‌تی و بنگردایه‌تی یه‌کێتین بۆ جورئه‌تی بۆڵه‌یه‌کیشیان نیه‌ ، هه‌ڵبه‌ته‌ که‌سی شه‌ریفی تێدا نه‌ماوه‌ و هه‌موویان هه‌ر خه‌ریکی ڕاوو و ڕووت و گه‌نده‌ڵی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنن...
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دوای مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی ، به‌ته‌واوی حسابی ده‌ڕوات و که‌سه‌کانی یه‌کێتی به‌ته‌واوی خۆیان ساغ ده‌که‌نه‌وه‌ و بۆ خه‌ڵک ئاشکرا ده‌بن ، که‌ به‌ بڕوای من بریتی ده‌بن له‌ سێ گرووپ :

یه‌که‌م گرووپ : ئه‌وانه‌ن که‌ ده‌مێکه‌ خۆیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فرۆشتووه‌ و سه‌ر به‌ پاراستنن و پاش مردنی تاڵه‌بانی ده‌چنه‌ ناو پارتیه‌وه‌ و مه‌سوولیه‌تیان ده‌درێتێ وڕێزیان لێده‌گیرێت بۆ ئه‌و هه‌موو جاسوسی و خزمه‌تکردنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که ‌کروویانه‌ که ‌وه‌ک جاسووس و خه‌ت مایل له‌ناو یه‌کێتی دا کاریان بۆ پاراستن کردووه‌

دووهه‌م گروپ: ئه‌مانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ڕاستیه‌کان ده‌زانن ووویژدانیان ده‌مێکه‌ ئازاریان ده‌دات و ده‌زانن تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی کاره‌سات بوون بۆ یه‌کێتی و دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین و له‌ خه‌ته‌ری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ تێگه‌یشتوون ، به‌ڵام له‌ترسی تاڵه‌بانی وله‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ کانی خۆیان ، هیچ هه‌ڵوێستێکان نه‌بووه‌ ، ئه‌م گرووپه‌ یه‌کسه‌ر ده‌چنه‌ ناو گۆڕانه‌وه‌ .

گروپی سێ یه‌م: ئه‌مانه‌ که‌سه‌ زۆر هه‌لپه‌رست و مشه‌خۆره‌ گه‌وره‌کانی ناو یه‌کێتین و خه‌ڵک زۆر ڕقی لێیانه‌ و سه‌رمایه‌کی زۆریان کۆکردۆته‌وه‌ . ئه‌مانه‌ پارێزگاریه‌کی زۆر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن که‌ پارێزگاری له‌ بارودخه‌که‌ وه‌ک خۆی بکه‌ن . ئه‌مانه‌ هه‌ندێکیان له‌به‌ر ته‌مه‌ن و ئاڵۆزی بارودۆخه‌ ڕاده‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هه‌ندێکی تریان له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌کێتی دا ده‌مێننه‌وه‌ وه‌ک حیزبێکی بچووک وله‌ژێرسایه‌ و پارێزگاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا.

هه‌ر بۆیه‌ خه‌ته‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان . ئه‌مه‌ریکا وتورکیا و ووڵاتانی تری ناوچه‌که‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ مانه‌وه‌ و گه‌وره‌کردنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا ده‌بینه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت بیکه‌نه‌ دارده‌ستی خۆیان ، هه‌ر وه‌ک بنه‌ماڵه‌کانی ووڵاتانی که‌نداو و ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی تری جیهان دژی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ و جووڵانه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریخواز و دژه‌ ئیمپریالیستی له‌ ناوچه‌که‌و جیهاندا..
بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت کۆتایی به‌ ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بهێنرێت له‌ کوردستانی باشووردا و نه‌هێڵرێت ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خاین و به‌کرێگیراوی ناوچه‌که‌ ببنه‌ که‌ڵه‌گا به‌سه‌رمانه‌وه‌ و کۆتایه‌کیان بۆ دابنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە