ئه‌مه چ عه‌قڵێتێکه ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه ده‌بات؟
Sunday, 15/01/2012, 12:00
ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌یه بکه‌ن و بزانن ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه ووڵاتێکی پڕ له نه‌وت و سامانێکی زۆر بچوکترین میکانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزه‌کانی هاوڵاتیانی تێدا نه‌بێت ...هاووڵاتیان ده‌بێت به لێشا و قه‌ره‌بالغیه‌کی زۆره‌وه له کونی په‌نجه‌ره‌یه‌ک یان دیوارێکه‌وه خه‌ریکی معامله‌کردنی ئیشوکاره‌کانی شاره‌وانی و پێناسه و پاسپۆرت ده‌رکردن و شۆفێری و خه‌سته‌خانه‌و هه‌موو کاروباره ڕه‌سمیه‌کان بن...
ئه‌مه چ هۆسه‌یه‌که و چ گاڵته‌جاریه‌که،،،که‌چی باس له پێشکه‌وتن و به دوبه کردنی کوردستان ده‌که‌ن ....عه‌قڵه‌تێکی چه‌ته‌یی و قاچاغچێتی ئه‌م هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌م چه‌تانه‌ی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار چونکه له خه‌ویشدا ئه‌و هه‌موو دۆلار‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یان به‌خۆیان نه‌ده‌بینی ، ئه‌مانه فڕیان به‌سه‌ر به‌ڕێوبردنی ووڵاته‌وه نیه و که‌سیان فڕیان به‌سه‌ر ئه‌لف و بای به‌ڕێوبردن وڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌وه نیه..
شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێکخستن له شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میان و پێشکه‌وتوانه‌دا له‌مڕۆدا هێنده ئاسانه و پاره‌یه‌کی زۆر که‌میشی ده‌وێت به‌هۆی گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆجیاو بوون و دروست کردنی هه‌موو جۆره سۆفت وێرێک به گوێره‌ی پێویسته‌کان..
ئایا له فه‌رمانگه‌کاندا، ده‌بێت چه‌ند پاره‌ی تێبچێت که لانی که‌م خه‌ڵک به‌و هۆسه و قه‌ره‌باڵغیه‌وه کۆنه‌بنه‌وه و شێوه‌یه‌کی مۆدێرن به‌کاربهێنرێت له جێبه‌جێ کردنی ئێش و کاره‌کانیان دا ، بۆ نموونه دانانی ژماره بۆ چاوه‌ڕێ کردن و ژوورێکی چاوه‌ڕێ بوون و هه‌ر که‌سێک که دێت ژماره‌یه‌ک ڕاده‌کێشێت و چاوه‌ڕێ ده‌کات تا سه‌ره‌ی دێت ، وه‌ک له‌م دوو وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ...ئایا ئه‌مه پاره‌یه‌ی زۆری ده‌وێت ؟
ئه‌مه بۆ هه‌موو فه‌رمانگه وبانکه‌کان و شوێنه ڕه‌سمیه‌کانی تردا وه‌ک یه‌که...چاره‌سه‌ری ئه‌م دیاریده دواکه‌وتووه به پاره‌یه‌کی زۆر زۆر که‌م چاره ده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌ڵاته که‌ی باکی به خزمه‌تکردنی خه‌ڵک هه‌یه و کۆمه‌ڵێک چه‌ته و مافیا و عه‌قڵ نه‌خۆش و دواکه‌وتوو ووڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن که هه‌ر ده‌زانن بکوژن و ته‌عدا بکه‌ن و دزی بکه‌ن...
به‌هۆی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامان و دۆلاره زۆره‌ی که له کوردستان دایه ده‌بوایه باشترین سیسته‌می ته‌کنیکی به‌ڕێوه‌بردن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا هه‌بوایه له‌هه‌موو بواره‌کان دا و سیسته‌می کۆمپته‌ر و ته‌کنۆلۆجیای مۆدێرن له‌هه‌موو خزمه‌تگوزه‌ریه‌کانی هاووڵاتیان دا به‌کاربهاتایه...
به‌ڕاست ئه‌مه چ عه‌قڵێکه ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه ده‌بات ...!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست