سه‌رۆکێکی به ئه‌خلاق
Tuesday, 21/02/2012, 12:00
هه‌ر که‌سێک تاوانی کردبێت یان تاوانبار کرابێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی و بەرامبەر بە مرۆڤایەتیی له جیهان دا ، ئەوە لە باشوری کوردستاندا، سه‌رۆکێک هەیە ئاماده‌یە داڵدەیان بدات و ڕێزیان لێبگرێت، چونکه به قه‌ولی مه‌سعود بارزانی، له ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه ئه‌و کاره ده‌که‌ن و داڵدەیان دەدەن.
مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێت:
"کێشه‌ی تارق هاشمی كێشەی ئێمە نییە، بەڵام لە ڕووی ئەخلاقییەوە پێویستە لەسەرمان ئەوەی پەنا بباتە بەر هەرێمی كوردستان رێزی لێبگرین".جا وه‌ره گوێ له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ئه‌م کابرا خێڵه‌کییه بگره، کە دەیەوێت بڵێت: ئەی خەڵکی کوردستان ئێوە سەرۆکێکی بە ئەخلاقتان هەیە، ئەو سەرۆکە هێندە ئەخلاقی بەرزە، رێگا نادات کەس تەسلیم بکاتەوە و ئازاری پێبگات!
لە لای ئەم سه‌رۆکه به ئه‌خلاقه، یاسا و پرۆتۆکۆڵی هه‌رێم و عێراق و جیهانیش بوونی نییه و ئه‌خلاق و دێوه‌خان و ئاغایه‌تی و بنه‌ماڵه هه‌موو شتێکه، هەر بۆیە ئامادە نییە تارق هاشمی تەسلیم بکاتەوە!
منیش دەڵێم مادام وایە با هه‌رچی تاوانبارانی ناوچه‌که و جیهان هەیە، بێن و په‌نابه‌رنه به‌ر سه‌ری ڕه‌ش، له‌وێ سه‌رۆکێکی خاوه‌ن ئه‌خلاق، داڵده‌یان ده‌دات و ژیانیان ده‌پارێزێت، هه‌ڵبه‌ته بۆیه هه‌رچی جاش و موستشار و ئه‌نفالچی هه‌یه لای ئه‌م سه‌رۆکه به ئه‌خلاقه کۆبوونه‌ته‌وه و باکیان نییه و چه‌ند جاری تریش یاسا بڕیاری گرتنیان بدات ، له به‌ر ئه‌خلاقی بەرزی سه‌رۆکی هه‌رێم، که‌س ناتوانێت له گوڵ کاڵتریان پێ بڵێت.
ده‌با مرۆڤ‌کوژ و دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ش غه‌میان نه‌بێت چونکه له هه‌رێمی کوردستانی خاوه‌ن چه‌ند سه‌د هه‌زار چه‌ته و میلیشیادا، سه‌رۆکێکی به ئه‌خلاق هه‌یه داڵده‌یانده‌دات و هه‌رچی یاسا هه‌یه ده‌یخاته ژێر پێیه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست