کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕاست کێ سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ ؟

Friday, 28/10/2011, 12:00






ده‌بینین نێچیر بارزانی به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێکی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم دا هه‌بێت ، که‌چی به‌ ڕاست و چه‌پدا سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ ووڵاتان به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و لێپرسراوانی ووڵاتان ده‌بینێت و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات...هه‌روه‌ها له‌ناو هه‌رێمیشدا پێشوازی له‌ سه‌فیر و لێرسراوانی ووڵاتان ده‌کات ..ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ م بنه‌ماڵه‌ خاین و به‌کرێگیراوه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که‌ حساب بۆ هیچ شتێک ناکه‌ن وخۆیان به‌ خاوه‌نی کوردستان ده‌زانن..
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو لایه‌ک بڵێت ، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و ئۆپۆزیسیۆن ، خۆیان و هه‌زار نێره‌ پیاوه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌وو یاساوه‌ن و ئه‌وه‌ی نرخی نه‌بێت حکومه‌ت و کابینه‌ی شه‌شه‌م و په‌رله‌مانه‌...
ده‌بێت دکتۆر به‌رهه‌م چۆن له‌ ڕووی بێت خۆی ده‌رده‌خات ، هه‌ڵبه‌ته‌ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆیله‌ی ماڵی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ خۆی و یه‌کێتی سووک کردووه‌ بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خایینه‌ی بارزانی ،ده‌بێت هه‌موو خیانه‌ت و فه‌رمانه‌کانی مه‌سعوود و نێچیر جێبه‌جێ بکات..
به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاری‌ و سه‌رشۆڕیه‌ بۆ ئه‌ندامانی یه‌کیتی ئه‌و هه‌موو سه‌رشۆڕی و کۆیله‌بوونیه‌ قبووڵ ده‌که‌ن بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌کرێگیراو و دوژمن به‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە