کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی

Friday, 20/07/2012, 12:00


ڕۆژنامه‌نووسی لاو و ترۆرکراو به‌ده‌ستی پاراستن و مه‌سرور بارزانی ، سه‌رده‌شت عوسمان له‌ ناوبانگترین ووتاری دا به‌ ناوی " من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم " ده‌ڵێت :
" ژنى هەموو سەرۆكەكانى دونیا لەڕێگەى یەك كلیكەوە دەدۆزمەوە كەچى هەتاوەكوو ئێستا نازانم خەسووەكەم چۆنە."

هیچ که‌سێک ، ته‌نانه‌ت هه‌موو سه‌رکردایه‌تی وئه‌ندامانی پارتی دیموکرا‌تی کوردستان یه‌کێکیان تێدا نیه‌ خانمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ بناسێت ، هیچ که‌سێکیان هاوسه‌ر و کچه‌کانی مه‌سعوود بارزانی یان نه‌بینیووه‌‌ ، ته‌نها نه‌بیله‌ی ژنی نێچیر نه‌بێت که‌ نێچیر ماوه‌یه‌ک له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا نمایشتی کرد و بووه‌ هۆی تووڕه‌بوونی مه‌سعوود و مه‌سرووری کوڕی .





بنه‌ماڵی بارزانی ، جگه‌ له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خایین و نیشتمانفرۆش و دزو تاڵانکه‌ر و نۆکه‌ری ووڵاتانی ناوچه‌که‌ن ، بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کی ودواکه‌وتووشن که‌ ژنان لای نێره‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ته‌نها وه‌ک کۆیله‌ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێن و ڕێگایان پێناده‌ن له‌ هیچ بوارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئابووری دا ده‌وریان هه‌بێت وده‌ربکه‌ون ،به‌ڵکو له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ندکراوون و چه‌نده‌ها خزمه‌تکاریان له‌ بارزانیه‌کان بۆ به‌کرێ گرتوون وئیتر نایه‌ڵن خانمه‌کانیان که‌س بیانبین و تێکه‌ڵی خه‌ڵکی کوردستان بن.
ته‌نانه‌ت ژنان و خانمانی شێخه‌کانی سعوودیه‌ و و ووڵاتانی که‌نداو جاروبار ده‌بینێرن و له‌ ته‌له‌فیزۆن وهه‌ندێک بۆنه‌ و موناسه‌به‌کان دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، که‌چی ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان هه‌تا ئێستا که‌س نازانێت هاوسه‌ره‌که‌ی کێیه‌ و ده‌نگ و‌ ڕه‌نگی نیه‌ و تانه‌نه‌ت که‌ سه‌فه‌ریش ده‌کات ئه‌و سه‌رۆک و لێپرسراوانه‌ی ووڵاتان ده‌بینێت ، که‌ هاوسه‌ری ئه‌و سه‌رۆک و لێپرسراوانه‌ی ووڵاتان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و خوان و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات ، که‌چی هیچ شه‌رم ناکات  و پێی عه‌یبه‌ نیه‌که‌  هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دا نیه‌  وه‌ک خانم و هاوسه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی تر.

ئه‌مه‌ وێنه‌ی هه‌ندێک سه‌رکرده‌ دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌ن که‌ ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان داوه‌ هاوسه‌ره‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ بێت وپیشانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیانی بده‌ن :









هه‌ر بۆیه مه‌سعوود‌ له‌ سه‌فه‌رێکی دا بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی  له‌گه‌ڵ خۆیدابرد که‌ خانمێکی وه‌زیره‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌کاروباری ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی مه‌سعووده‌وه‌ نه‌بوو ، به‌ڵام مه‌سعوود پێی شه‌رم بوو خانمێکی له‌گه‌ڵ دانه‌بێت چونکه‌ ده‌یزانی هاوسه‌ره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاتانه‌ شانبه‌شانی مێرده‌کانیان پێشوازی و خوان پێکه‌وه‌ ده‌که‌ن بۆیه‌ ئه‌میش ئه‌م خانمه‌ وه‌زیره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی دا برد:



لێره‌دا من پێشنیارێک ده‌که‌م بۆ هه‌موو که‌سان و لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی بتوانێت وێنه‌ و ده‌نگ و ڕه‌نگی خانمی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستان و خانمه‌کانی تری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ئاشکرا کات ، ئه‌وا حه‌قه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بکرێت و ببێته‌ ڕووداوێکی ‌گه‌وره‌ی ڕۆژ له‌ کوردستاندا و ئه‌و سایت و ڕۆژنامه‌ و سایته‌ی‌ که‌ یه‌که‌م جا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ بێته‌ یه‌که‌می میدیاکان بۆ به‌خشینی پاداشت و شه‌ره‌فی یه‌که‌می میدیای کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە