گۆڕان بوه‌سته ..... فاووڵ
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
به‌ریتانیا
له مێژوی هه‌موو نه‌ته‌وه‌چه‌وساوه‌کاندا کاتێک چه‌ند حیزبێک یان ڕێکخراوێک خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌یه که شۆڕش بکه‌ن بۆ به‌دی هێنانی ئاواته‌کانی ئه‌و گه‌له چه‌وساوه ، هه‌موو پشتگیریه‌کی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌له چه‌واساوانه بۆ حه‌و حیزب و ڕیکخراوانه‌ی که ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕس ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک له‌ڕۆژان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه وه له چه‌وسانه‌و ڕزگاریان بێت ، و ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه ئه‌گه‌ر گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات ئه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌له ده‌که‌ن و به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژن که تاک تاکی ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌یه که پشتگیریان لی کوردون ئاساوده‌یان بکه‌ن و پێش هه‌موو شتێك به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژن که قوربانیانی ئه‌وه نه‌ته‌وه‌یه که له‌سه‌ر پشتگیری کردنی شۆڕش زه‌ره‌ر مه‌ند بوون قه‌ره بووبکرێنه‌وه‌و ، ئه‌و که‌سانه‌ی که تاوانبارن به کوشتن و قه‌تڵ و عام کردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دادگایی بکرێن و سزای یاسایی خۆیان به‌پێی تاوانه‌کانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت ،
وه‌کوو هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن که گه‌لی کوردستان به‌سه‌دان هه‌زار قوربا نی داوه هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌و برینه‌و ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ن که هه‌رگیز له‌بیری ئیمه ناچنه‌وه ، ڕێبه‌رانی شۆڕش خه‌ڵکی کوردستانیان به‌کار هێنا تاوه‌کوو دژی ڕژێمی سه‌ددام حوسه‌ین پستگیری شۆڕش بکه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک پشتگیری لیکردن و سه‌دان هه‌زار قوربانیان له‌و پیناوه‌دا به‌خشی ،زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ش به کۆمه‌ڵ بوو ، پاش ڕاپه‌ڕین ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌که‌م هه‌نگاو که هه‌ڵی هێنا به‌خشینی ئه‌و تاوانبارانه بوون که ده‌ستیان هه‌بوو له ئه‌نفال کردنی خه‌ڵکی کوررد دا ، ئه‌وانیش جاشه‌کان بوون ، له‌جێی ئه‌وه‌ی جاشه‌کان دادگایی بکرێن ، لیبووردنیان بۆ ده‌رکراو کرانه به‌شێک له شۆڕش !!!
له‌به‌رامبه‌ردا قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئاوڕێکی جیدیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا که ته‌نها کوورده خائین و خۆفرۆش و جاش و ئه‌نفال چیه‌کان ، نه‌داته دادگا و لیب ووردنیا ن بۆ ده‌ربکات به‌ڵکوو خودی ئه‌و جه‌للادانه‌ش که له داموو ده‌زگا باڵاکانی به‌عسدا کاریان ده‌کرد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کووردیه‌وه ڕاوانه‌ی ده‌ره‌وه کران ، وه‌فیق سامه‌ڕایی و فڕۆکه‌وانه‌که دو نمونه‌ی به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی کووردین که چۆن سوکایه‌تیان به و قوربانیانه کرد که خودی خۆیان خه‌ڵکیان هان ده‌دا که دژیان بجه‌نگن خۆیان بکه‌نه قوربانی ،
لێره‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دێمه سه‌ر باسی گۆڕان و خه‌دی کاک نه‌وشیروان مه‌سته‌فا ، کاک نه‌وشیروان مه‌سته‌فا له‌سه‌ره‌تای راپه‌رین و کاتی به‌ره‌ی کوردستانی ته‌نها که‌سێک بووکه داوای دادگایی کردنی جاش و ئه‌نفال چیه‌کانی ده‌کرد ، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی گۆڕان ، خه‌ڵکی کوردستان هیوایه‌کی زۆریان به گۆڕان و کاک نه‌وشیروان هه‌بوو ، به‌وه‌ی که ببێته بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ، به‌تایبه‌تی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، لێره‌دا باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر هه‌لده‌گرێت که‌ناکرێت و ناتوانین باسی بکه‌ین وه‌کوو ، ئه‌وه‌ی که گۆڕان هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌خۆی که له ناو یه‌کێتی دێنه دره‌وه به‌ڵام هیچ فیلته‌ریکی نیه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌وکه‌سانه‌ی دێنه ناو گۆڕان هه‌مان ئه‌و کارانه دوپات نه‌که‌نه‌وه که له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا کردویانه . ئه‌م باسه هه‌لده‌گرین بۆ کاتیکی دیکه به‌لام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه جاش ئه‌نفالجیه‌کانن ،هه‌موو مان ده‌زانین ئه‌وانه‌ی که به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه و به‌به‌ڵگه هه‌یه که به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه ، ده‌بێت بدرێنه داگاو سزای یاسایی خۆیان وه‌رگرن ، یه‌کیک له‌و ئه‌نفالچیانه خالیدی خوله سووره که له رۆژنامه‌ی سه‌وره‌و هاوکاریدا ناوی هاتوه‌و وێنه‌که‌شی بڵاو کراوه‌ته‌وه و وته‌کانی خۆشی بڵاو کراوه‌ته‌وه که‌به‌شداری ئه‌نفالی کردوه ، پیم وایه ته‌نها که‌سێکه که به‌وشێوه‌یه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بڵاو کرابێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه که‌به‌شداری ئه‌نفالی کردوه‌و ، له‌لایه‌ن سه‌ددامه‌وه مه‌دالیای ئه‌نفالی پێ به‌خشراوه‌و ، وه‌کوو له‌وێنه‌که‌دا دیاره ، که‌واته ده‌بێت بدرێته داگا و له‌سه ئه‌و تاوانه‌ی دادگایی بکێت ئه‌گه‌رنه‌توانرێت ئه‌نفالچیه‌کانی دیکه بدرێنه داگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ربه یه‌کیتی و پارتین ، ئه‌وه ده‌توانرێت خالیدی خوله سوور بدرێته‌داگا ، و گۆڕان خۆی ده‌توانێت ئه‌و کاره‌بکات و هاوکاری داگا بکات تاوه‌کوو ئه‌و ئه‌نفالچیه بدرێته دادگا ، ئه‌گه‌ر گۆڕان ئه‌و کاره‌بکات ئه‌وه له‌دوولاوه ، لیستی گۆڕان سوود به‌خۆی و سوود به‌دۆزی ئه‌نفال ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات ئه‌وه بۆخه‌ڵکی ده‌سه‌لمێنێت که پشتگیری له قوربانیانی ئه‌نفال ده‌کات و له‌گه‌ڵ دادگایی کردنی تاونبارانی ئه‌نفالدایه ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وئه‌نفالچیانه بدرینه دادگا که‌یه‌کیتی و پارتی دالده‌یان داوون ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه پشتگیری زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات له‌لایه‌ن خه‌لکی کوردستانه‌وه به‌گشتی و قوربانیانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر بێده‌نگی هه‌لبژێریت ، ئه‌وه هیج جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ یه‌کیتی و پارتیدا و ،ئه‌وانیش سه‌ره‌تا هه‌مان هه‌نگاویان هه‌ڵگرت ، و ئیسته گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ی که جه‌للاده‌کانی وه‌کوو وه‌فیق سامه‌ڕڕایی و فڕۆکه‌وانه ئازاد بکه‌ن . ئه‌گه‌ر گۆڕان ، ئه‌و کاره‌نه‌کات ئه‌وه گوومان ده‌خاته‌سه‌ر خۆیی و خودی نه وشیروان مووسته‌فا و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تی دادگایی کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال ، له‌کۆتاییدا ئه‌ڵیم پیده‌چێت خالیدی خوله سوور زۆر نهێنی له‌لابیت سه‌باره‌ت به تاڵه‌بانی و نه‌وشیراوان مووسته‌فا ئه‌و کاته‌ی که به‌شداری ئه‌نفالی کردوه ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه که گۆڕان و خودی نه‌وشیروان خۆیان بیده‌نگ کردوه له‌و باره‌یه‌وه ، ئه‌و گومانه‌ش کاتێک درووست بوو که گۆڕان زۆر بیباکانه ئه‌و ئه‌نفالچیه‌ی گرته خۆی و پاس ئه‌وه‌ی که خالیدی خوله سوور ڕایگه‌یان که به‌فه‌رمانی تاله‌بانی نه‌وشیروان خۆی ته‌سلیم به رژێمی به‌عس کردوه (یان ڕاست تر بڵێین به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ئه‌نفالی کردوه) بۆ گۆڕان هیچ هه‌ڵوێستیکی نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه ،
ئه‌گه‌ر ئه‌فالچیه کورده‌کانی وه‌کو خالیدی خوله‌سوور به‌فه‌رمانی نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی ئه‌نفالیان کردوه‌و ، ئه‌گه‌ر سوڵتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی نیشتیمان په‌روه‌ر بوون (به ووته‌ی تاله‌بانی که زۆرجار له‌ده‌زگاکاندا ڕایگه‌یاندوه) ئه‌گه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕایی و فرۆکه‌وانه‌که بێ‌تاوان بوون ئه‌ی کێ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و کێ ئه‌نفالی کرد ؟ له‌کاتێکدا سامه‌ڕرایی سه‌رۆکی موخابه‌رات و تاریق ڕه‌مه‌زان سه‌رپه‌رشتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ی کردوه کاتێک ئه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌رکردوه کوورده‌کانه بۆچی ده‌سه‌ڵات دارانی کوررد به‌تایبه‌تی تاله‌بانی و بارزانی و نه‌وشیروان ئه‌و هه‌موو خه ڵکه‌یان کرده قوربانی ؟ ئایا خوڵکی کوردستان و که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت کاتێک سه‌رکرده‌کانیان به‌سه‌دان هه‌زار له‌خه‌ڵکی کوردستانیان کرده قوربانی رژێمی به‌عس و ئێسته تاوانباران و جه‌للاده‌کان داڵده ده‌ده‌ن و ئازادیان ده‌که‌ن ؟ئایا گۆڕانیش هه‌مان هه‌نگاوی یاکێتی و پارتی نانێت بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که گۆڕان هه‌مان هه‌نگاوی یه‌کێتی و پارتی هه‌له‌نگرێت ده‌ڵێین گۆڕان بوه‌سته فاووڵ ئه‌گه‌ر دان به و فاووڵه‌ی خۆتتدا نه‌نێیت ئه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌بێته په‌ناڵتی و یاریزانه‌کانت که‌م ده‌کرێنه‌وه‌و یاریه‌که ده‌دۆڕێنیت
[email protected] 28-9-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست