نەهامەتیەکانی ئەودیو وێنە جوانەکە
Monday, 27/12/2010, 12:00
وێنە جوانەکە ی گۆڤاری لڤین سەرنجی ڕاکێشام بۆ خویندنەوەی و ووردەووردە لەگەڵ خویندنەوەیدا گومانم لا دروست بوو ئەو نوسینە فاکت بێت لەسەرەتادا لەگەڵ خویندنەوەی بابەتەکەدا چاوەڕێبووم لە نوسەر لە کۆتایی نوسینەکەدا چەند شتێکی خەیالاوی بڵێت و بڵێت هەمووئەو شتانە خەوون بوون من باسم کردن و هەموو ئەو بەراووردانە هەڵەبوون کەچی هەموو نوسینەکە فاکت بوو وەنوسەر بەو پەڕی باوەڕ بەخۆ بوونیەوە نوسیبووی منیش هەناسەیەکم هەڵکێشا و باوەڕم بە چاوەکانی خۆم نەکرد ئەو نوسینە نوسینی ستافێکی لڤین بێت بەتایبەتی هێمن باقڕ بەهەرحاڵ هەمو کەسێک ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە بەڵام من ڵێرەدا چەند نەهامەتیەکی ئەو دیو وینە جوانەکە باس دەکەم چونکە پیم وایە ئەو نوسینە ناهەقیەکی زۆر و بێویژدانیەکی زۆری تێدایە بۆیە نەم توانی بێدەنگ بم
ئەگەر نەتوانین کوردستان بەووڵاتێکی خاوەن دارایی گەورەی وەکوو کوەیت بەراوورد بکەین کە بوودجەی هەریمی کوردستان هێندەی بوودجەی کوەیتە ساڵانە و ئەگەر نەکرێت بەراوردی ژیانی خەڵکی کوەیت بکەین لەگەڵ خەڵکی کوردستان .
ئەگەر نەکرێت کووردستان لەڕووی خزمەت گوزاری تەندروستیەوە ببەینە ڕیزی ووڵاتانی میانمار و
WHOسۆدان ، کە ساڵی پار ڕیکخراوی
ڕاپۆرتێکی پێشکەش کردو تێیدا ڕێژەی گیان لەدەست دانی مناڵان بەهۆی نەخۆشیەوە پۆلێن کردو کوردستانی لە ڕیزی میانمار و سۆدان دا دانا کە بە نەخۆشی ژیان لەدەست ئەدەن !!
ئەگەر نەکرێت کوردستان ببەینە ڕیزی ئەو ووڵاتانەی کەگەندەڵی ئیداری تێدا لەلوتکەدایە وەکوو فەلەستین و سۆماڵ کە بوودجەی ئەوان یەک لەسەر چواری بوودجەی هەرێمی کوردستانە سالانە !!
ئەگەر نەتوانین سەرکردەکانی کووردو بنەماڵەکانیان وەکوو بنەماڵەی سەددام حوسەین بچوێنین کە ئەگەر ئەمەریکا لەسەردەسەڵات لای نەبردایە ئەوە بەنیاز بوو هەموو ئێراق لەسەر خۆی و بنەماڵەکەی تاپۆبکات و ئێستەش بنەماڵەی تاڵەبان ی و بارزانی نەوە نوێکانیان دینن و پۆستیان بەسەردا دابەش دەکەن !!
ئەگەر نەکرێت کوردستان بەمەترسیدارترین هەرێم پێناسە بکەین بۆ ڕۆژنامەنوسان کەبەپێی ڕاپۆرتە جیهانیەکان کوردستان مەترسیدارترین هەرێمە لەکاتێکدا هەریمی جوگرافی کەمە کەچی زۆرترین پیشیلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکرێت ساڵانە !!
ئەگەر نەکرێت کوردستان بەووڵاتی ژن کوشتن ناو ببەین کە هەفتە نیە ژنیک نەکوژرێت یان ڕوبەڕوی توندوتیژی نەبێتەوە لەکووردستان ، ئەوە ناکرێت لەچەند لایەکەوە کوردستان بەراوور بکەین بەئێران هەرچەندە لەڕووی خزمەت گوزاری ئاوو کارەباوە ئەوەدەسەڵاتی کوردستان ناتوانێت تا سەدساڵی دیکە کێشەی ئاوو کارەبا لە شارەکاندا چارەسەر بکات لەکاتێکدا دوورترین گوندی ئێران ئاوو کارەباو گازی بۆچووە من نامەوێت بەراوودی کوردستان بکەم بەئێرام لەبەر ئەوەی ئەوە کاری من نیە بەڵام کاتێک باسی خزمەت گوزاری دەکات کاکی نوسە باسی ئاوو کارەبای نەکردوە کە خەڵکی کوردستان ساڵ بەساڵ خۆزگەبەپار دەخوازن کاکی نەسەر دەبێت ئەوەبزانێت و خۆڵ نەکاتە چاوی خەڵکەوە سەرەتایی ترین خزمەتیگوزاری ئاو کارەبایە ئەی کوا ئەو سەرەتا مافەی خەڵک ؟
ئەگەر نوسەر شاری یاری سلێمانی و شاری خەونەکان و سڵیمانی پاڵاس وفامیلی فەن و دەشەت بەهەشت بە خزمەت گوزاری دەزانێت ، بە زەحمەت بکێشێت بڕواتە ناوچە ئەنفالکراوەکانی وەکو قەرەداغ و گەرمیان و بزانێت کەسوکاری ئەو قوربانیانەی بوونە قوربانی شۆڕشی ئەوساو دەسەڵاتی ئێستا لەدەشتی بەهەشتدا دەژین یان لەچاڵی دۆزەخدا ؟
ئەگەر باسی ئەو سوپەر مارکێتانە دەکات کە هەفتانە دەکرینەوەو کەس نازانێت پارەکەی دەچێتە گیرفانی کێوە ئەگەر باسی ئەو ملیۆنەها کۆمپاناییەدەکات کە لەکوردستانن ئەگەر باسی ئەو بیرەنەوتانەدەکان کە هەفتانە دەکرێنەوە و بەخزمەت گوزاری ناو دەبات دەبێت بزانێت ئەوە خزمەتگوزاری نیە ئەوە بازرگانی ئەو سەرمایەدارانەی کوردستانن کە لە ڕاپەڕیندا پێڵاوی پلاسکۆی ئێرانیان لەپێدابوو وە ئێستە بەشداری لە بازرگانیەکانی جیهاندا دەکەن و فڕۆکەی تایبەتی دەکڕن و بە ملیار دۆلار لەبۆنەو ئاهەنگە تایبەتیەکانیاندا خەرج دەکەن .
نوسەر باسی کوردستانمان وا بۆدەکات دەڵێی ئێمە لەئەشکەوتەکانی سەردەمی شۆڕشدا هێشتا خەبەرمان نەبوەتەوە ، باسی ئەو هەموو کرێکارە دەکات کەلەکوردستانن و باسی هەزاران کرێکار دەکات کەلەکوردستان کار دەکەن بەڵام بێئاگایە لەوەی کە ئەو کرێکارانە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا هاتوون و ئیشەکەیان کۆنتاکتە و بۆ چەند مانگێک یان چەند ساڵێکەو شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین کراوەو ئەو پارەیەی کە لەوێ بەدەستی دێنن و بۆ وولاتەکەی خۆیان دەنێرنەوە هەریەکەیان ئەگەر ڕۆژانە کەی بنێرێتەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆی ئەوە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانەی دە کەس دابین دەکات کە های لایف بژین بەڵام کرێکارێکی کورد ڕۆژانەکەی بەشی سێ ژەم خواردنی مامناوەندی ناکات بۆ خێزانێکی دو یان سێ ،کەسی ، کوردستان بەشێوەیەک دوچاری هەڵاوسانی ئابووری بوە بەبەراوورد لەگەڵ بەریتانیا کە پارەکەی بەرزترین ڕەواجی هەیە لەدونیادا خواردن و هەندێک شتومەک لەبەریتانیا هەرزان ترە تاوەکوو لەکوردستان !!
لەکۆ تاییدا بەو بەڕێزە دەڵیم :
ئەی بۆ باسی ئەو وێنە جوانانە ناکەی کە لەهەڵەبجەو شوێنە کارەساتبارەکان دەکرێنە ژێر خۆڵەوەو و ساڵانە چەندین کەس بەهۆی نەخۆشی درێژ خایەنەوە ژیان لەدەست دەدەن ساڵانە دەیان منداڵی کەمئەندام لەدایک دەبن و چەندین بریندار ژیان لەدەست دەدەن و کەس لێیان ناپرسێتەوە کەچی تاڵەبانی و بارزانی لە ئەمەریکا نەشتەرگەریان بۆدەکرێت و لەنەمسا ددانیان بۆ دەردەهێنن؟
باسی وێنە جوانەکانی بێسەرو شووێنانی شەڕێ ناوخۆشت بکردبایە کە زیاتر لەدەساڵە کەسوکاریان نازانن لە ژێر گڵن یان لە ناودەریادا ماسی خواردونی !!
باسی وێنەجوانەکانی ئەو جەەللادانەشت بکردبایە کە دەسیان سەدان کەسیان ئەنفال کردوەو ئێستە خاوەنی پاسەوان و دیوەخانن!!
باسی وێنە جوانەکانی سەردەشت و سۆران و دوکتۆر تاهیر ساڵح شەریفیت بکردبایە کە ئێستەش بەسەر کوردستانەوە دەشیکێنەوە وێنەی جوانی ئەو لاوانەت بیر چوو کە بێزار بوون لەوینەی جوان و بێزار بوون لەو هەموو خزمەت گوزاریەو سەری خۆیان هەڵگرت بۆ هەندەران و هەندێکیان لەئاوا خنکان هەندێکیان کەمئەندام بوون هەندێکیان دوچاری چەندین نەخۆشی دەروونی بوون ، هەزارەهایان خۆیان بە ئێرانی نوسیەوە تەنها لەنەر ئەوەی نەیاننێرنەوە بۆ ووڵاتی خزمەت گوزاری و بۆ ناو ئەو هەموو وێنەجوانانەی کەبەڕێزت باست کردوە ؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست