کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازی له‌نێوان مه‌لا به‌ختیارو مه‌لا کرێکاردا کۆیار ره‌ووف به‌ریتانیا

Thursday, 04/02/2010, 12:00


سه‌ره‌تای شۆڕش به‌گشتی هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌کان یه‌ک ڕاو یه‌ک هه‌لوێست بوون به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ری به‌عس به‌ڵام پاش ڕاپه‌ڕین به‌ره‌به‌ره‌ هیزه‌کان لیک ترازان و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ره‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی عیلمانی هه‌رچی ئیسلامه‌یه‌کان بوون ئه‌وانی دیکه‌یان به‌ کافر ناوزه‌د ده‌کردو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان به‌ سکۆلار ده‌زانی ئیسلامیه‌کانیان به‌ تیرۆریست ناوزه‌د ده‌کرد هه‌موو ئه‌و دژایه‌تی و ناوزه‌د کردنه‌ش ته‌نها له‌ پیناو ده‌سه‌ڵات و داراییدا بوو خودی ئه‌و شه‌رێنه‌ش که‌ هه‌ڵده‌گیرسان هه‌مووی سه‌رچاوه‌که‌ی داهات و کورسی بوو ئه‌گینا ئه‌و که‌سو لایه‌نانه‌ی که‌ به‌شه‌ڕ ده‌هاتن پاش ڕاپه‌ڕین له‌ پێش ڕاپه‌ڕیندا بۆ هه‌موو ته‌با بوون ؟!!!
ئه‌وه‌ی که‌ به‌سه‌ر گه‌لی کوورددا هات به‌ده‌ستی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی کووردستان که‌ به‌شدار بوون له‌شه‌ڕی ناوخۆ دا ، هیچ بیانوویه‌ک هه‌ڵناگرێت هه‌رچه‌نده‌ که‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌به‌شه‌ر ده‌هاتن پاساویان بۆ شه‌ڕه‌کانیان ده‌هێنایه‌وه‌ بۆ نمموونه‌
یه‌کێتی و پارتی کاتێک که‌ شه‌ڕیان له‌دژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌کرد به‌تیرۆریستیان ناوزه‌د ده‌کردن به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وانی به‌ کافرو لاده‌ر ناووزه‌د ده‌کرد کێشه‌که‌ له‌وه‌دا نه‌بوو که‌ ئه‌و لایه‌نه‌ به‌شه‌ر هاتوانه‌ چی به‌یه‌کدی ده‌لێن به‌ڵکوو کێشه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌ر حیزبیکی ئیسلامی ئه‌گه‌ر تیرۆریشی به‌رامبه‌ر بکرایه‌ له‌لایه‌ن به‌ناو حیزبه‌ عه‌لمانیه‌کانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پاساو بۆ تیرۆره‌که‌ ده‌هێنرایه‌وه‌و ، به‌خه‌ڵکیان راده‌گه‌یاند که‌ ئه‌وانه‌ تیرۆریستن و ده‌بێت به‌یه‌ک چاو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا سه‌یر بکرێت له‌ ناو ئیسلامیه‌کاندا مه‌لا کرێکار ئه‌و سه‌رکرده‌ توند ڕه‌وه‌ بوو که‌ فتوای کوشتنی ده‌دا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا که‌ له‌گه‌ڵی ده‌جه‌نگا ، له‌ولایه‌نه‌شه‌وه‌ سڵی نه‌ده‌کرده‌وه‌ ، و به‌بێ پێچو په‌نا باسی ده‌کرد ، وه‌کوو له‌یه‌کێک له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌زمانی ئینگلیزی که‌له‌ نۆرویژ له‌گه‌لیان ساز کردبوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی که‌له‌ هه‌لمه‌تێکدا چه‌کداره‌کانی مه‌ لاکرێکار کوشتبوویان کاتێک بۆ ڕوماڵ کردنی شه‌ڕه‌که‌ گه‌شتبوه‌ شوێنه‌که‌ و له‌مه‌لا کرێکاریان پرسی بۆچی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌تان کووشت ؟
ئه‌ویش ووتی له‌کاتی شه‌ڕدا ناتوانیت رۆژنامه‌نوس و هێرش که‌ر جیابکه‌یته‌وه‌ له‌کاتێکدا له‌یه‌ک به‌ره‌دان هه‌ر له‌و باره‌وه‌ لێیان پرسی :
تۆ بۆ که‌سوکاری ئه‌و کوژراوه‌ ده‌ڵێی چی؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی : من به‌ هه‌موو که‌ سێک ده‌ڵێم که‌ با ئه‌وان هاوکاری ئه‌و هێزانه‌ نه‌که‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ و موجاهیده‌کانمان بکوژن و به‌ناوی ڕۆژنامه‌ نوسیه‌وه‌ با کاری موخابه‌راتی نه‌که‌ن !!!
شتێکی دیکه‌ی سه‌یر که‌له‌مه‌لا کرێکار ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کدا ئافره‌تێک باوه‌شی پێدا کردو ئامانجیشی ته‌نها سوکایه‌تی پیکردن بوو هه‌رچه‌نده‌ که‌ مه‌لا کرێکار تووڕه‌ بوو به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ تۆمار ده‌کات که‌ سوکایه‌تی پێ کردوه‌ به‌ بۆچونی خۆی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆر خه‌ڵک به‌ تیرۆریست ناساندویانه‌ ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌کی هه‌ڵه‌شی نه‌کرد له‌و کاته‌دا ئه‌و ووته‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌لا کرێکارم بۆ ئه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ که‌ مه‌لا کرێکار ماهیه‌تی خۆی له‌سه‌رتاوه‌ ده‌رخستوه‌و به‌ئاشکرا باسی ئه‌و ڕوداوو کوشتارانه‌ ده‌کات که‌ ئه‌نجامی داوون !!!!
بۆ یه‌ مه‌لا کرێکار زۆر مایه‌ی مه‌ترسی نیه‌ چوونکه‌ ماهیه‌تی شاراوه‌ نیه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ دۆسته‌ له‌گه‌ڵی دۆستایه‌تی خۆی ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌وه‌شی دوژمنه‌و به‌ دوژمنی ده‌زانێ ئه‌وه‌ ده‌توانێت لێی نزیک نه‌بێته‌وه‌ واته‌ ده‌توانین کرێکار به‌وه‌ ناوزه‌د بکه‌ین که‌ ته‌نها یه‌ک دیوی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که‌ ئاشکرایه‌ جا هه‌یه‌ به‌ تیرۆریست ناوی ده‌بات و هه‌یه‌ به‌ موجاهید ناوی ده‌بات گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ ته‌نها یه‌ک دیوه‌ی هه‌یه‌ !!!
که‌سی دوه‌م که‌ به‌که‌سێکی دیموکراتی و ئازادیخواز و سۆسیال دیموکرات ده‌ناسێت مه‌لا به‌ختیاره‌ ، مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه‌ که‌سه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌ که‌سێکی زۆر دیموکراسی و ئازادی خوازو زه‌حمه‌ت کێش ده‌زانێت و له‌ناو حیزبێکدایه‌ که‌ ئه‌ندامه‌ له‌ حیزبه‌ سۆسیال دیموکراته‌کانی دونیا و سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی پله‌یه‌کی به‌رزی پێدرا وه‌کوو جێگری سه‌رۆکی حیزبه‌ سۆسیال دیموکراته‌کانی دونیا به‌ڵام ووته‌و کرده‌وه‌کانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌ دیموکراتیه‌کانه‌ ، بۆ نموونه‌ مه‌لا به‌ختیار هه‌موو حیزبه‌ ئیسلامیه‌کانی به‌یه‌ک چاو سه‌یر کردوه‌ ، زۆر به‌ی جار بۆنمونه‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌ مه‌ترسی داناوه‌و باسی ئه‌وه‌ی کردوه‌ که‌ ئه‌وه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌کاری دێنێت تاکتیکه‌ ، له‌کاتیکدا ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ندامێکی خواری خواره‌وه‌ی هه‌ر حیزبێکی سۆسیال دیموکرات بپرسی که‌ ئایا ده‌کرێت که‌ هه‌موو حیزبیکی ئیسلامی تیرۆریسته‌و هه‌موو حیزبیک که‌ناوی دیموکراتی و سۆسیال دیموکراتی له‌خۆی ناوه‌ دیموکراتیه‌ ئه‌وه‌ بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێره‌
ئه‌ی که‌مه‌لا به‌ختیار خۆی به‌سۆسیال دیموکرات ده‌زانێت ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی له‌ کویوه‌ هێناوه‌ ، ئایا ئه‌و تیرۆره‌ی که‌ به‌رامبه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی کرا تیرۆر بوو یان نا ؟
به‌دلنیاییه‌وه‌ به‌ پره‌نسیپی مه‌لابه‌ختیار تیرۆر نه‌بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نها ئیسلامیه‌کان تیرۆر ده‌که‌ن !!!
ئه‌م نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه‌ که‌ مه‌لابه‌ختیار خۆی به‌ ئه‌ندامی حیزبێکی سۆسیال دیموکرات ده‌زانێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی سۆسیال دیموکراته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌کات و له‌ ژێر په‌رده‌ی دیموکراتیدا زۆر چار چه‌واسه‌کاری به‌کار دێنێت !!
بۆ نموونه‌ کاتێک خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیساندانیان کرد و له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌کیتیه‌وه‌ ڕوو به‌ڕووی گووله‌ بوونه‌وه‌ و میرد منداڵێک به‌ گوولله‌ی ئاسایشی یه‌کێتی شه‌هید بوو ، مه‌لابه‌ختیار له‌ جێی ئه‌وه‌ی که‌ لیکۆڵینه‌وه‌ له‌کێشه‌که‌ بکات دێت خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تێکده‌ر ناو ده‌بات و به‌نۆکه‌ری بێگانه‌یان ناو دێنێت !!!
پاشان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌لایه‌ که‌ کێ له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌یه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ ئاشکرا نه‌کرد !!
ئه‌وه‌ی که‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ڕووی دا ئه‌و ڕووداوه‌ی نۆرویج بوو که‌ تێیدا مێرد منداڵێک ته‌ماته‌ی گرته‌ مه‌لا به‌ختیار و پاشان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌ نهینیه‌کانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ سه‌روچاوی شکاوه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی مه‌لابه‌ختیارو ئه‌و ڕووداوه‌ مه‌لا کرێکار بخه‌ینه‌ سه‌ر شاشه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کام له‌و ڕوداوانه‌ سوکایه‌تی و مه‌ترسی بوون و کام یه‌ک له‌و دوانه‌ش تیرۆریان به‌کار هێنا مه‌لا به‌ختیار یان مه‌لا کریکار ؟!!!
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماته‌ی گرتوه‌ته‌ مه‌لابه‌ختیار مێرد منداڵێکی کورد فه‌لاقه‌ ده‌کرێت و مه‌لابه‌ختیار خۆی پێ زۆر که‌سێکی دیموکراسیه‌ و مه‌لا کرێکاریش که‌به‌که‌سیکی تیرۆریست ناسراوه‌ له‌سه‌ر سوکایه‌تی پیکردنی و باوه‌ش پیاکرنی له‌لایه‌ن ئافره‌تیکه‌وه‌ داوای یاسایی تۆمار ده‌کات !!
هه‌ر له‌کاتی ڕووداوه‌که‌دا مه‌لا به‌ختیار بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ شیکردنه‌وه‌ی بکات ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ :
ئیمه‌ ده‌زانین ئه‌و میرد منداڵه‌ کی ناردوویه‌تی ئه‌وه‌ گۆڕان ناردوویه‌تی و دووسه‌د دۆلاریان داوه‌تێ تاوه‌کوو ته‌ماته‌م تیبگرێت !!!
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ووته‌یه‌ بکه‌ین ئه‌مه‌ ووته‌ی به‌رپرسه‌کانی به‌عس بو که‌ له‌هه‌موو ڕوداویکدا ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ ئیران و پێشمه‌رگه‌ دریژ ده‌کرد ، و جێگای پیکه‌نینیشه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌
یه‌که‌م : ئه‌گه‌ر نه‌ک گۆڕان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گروپێکی پچوکیش پلان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌ جه‌ند که‌سێک ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ پاسه‌وانه‌کانیشی کۆنترۆل نه‌کرێن نه‌وه‌ک مێرد منداڵێک توانای ڕاکردنیشی نه‌بێت !!
دووه‌م :ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار ده‌زانێت که‌ پیشتر پلان داڕێژراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه‌ سه‌ری بۆچی پلانه‌که‌یان پوچه‌ڵ نه‌کرده‌وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار بیزانیایه‌ ئه‌و شته‌ ڕووده‌دات بۆ بۆدیگارده‌کانی ئاگادار نه‌کردوه‌ته‌وه‌ یان بۆچی خه‌ڵکیان نه‌پشکنیوه‌ ؟!!!
ئه‌گه‌ر ئاگاداری پلانه‌که‌ بوون چۆن میرد منداڵێک ده‌توانێت به‌ دوگیرفان ته‌ماته‌وه‌ بڕواته‌ ناو هۆڵه‌که‌وه‌ ؟!!!
خه‌ڵکی کوردستان له‌کووردستان لێتان بێزاره‌ له‌ده‌ستان هه‌ڵدێت و نایانه‌وێت لێره‌ش چاویان به‌ ئێوه‌ بکه‌وێت به‌تایبه‌تی که‌ به‌ ئیمزای ئێوه‌ و سه‌رکرده‌کانتان هه‌زاران کوردی خێر له‌خۆ نه‌دیویان بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری ئێوه‌ سنورداش کروه‌ته‌وه‌و چه‌ندینیان وه‌کو قارد زیره‌ک بێسه‌رو شوێن کران و چه‌ند که‌سیکی دیکه‌یان خۆیان له‌سیداره‌داو کۆتاییان بژیانی خۆیان هێنا
له‌کۆتاییدا ده‌ڵیم مه‌لابه‌ختیاره‌کان زۆر مه‌ترسیدارترن له‌مه‌لا کرێکاره‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مه‌لا به‌ختیاره‌کان له‌ژێر په‌رده‌ی دیموکراسیدا تیرۆر و تۆقاندن ئه‌نجامده‌ده‌ن و مه‌لاکریکاره‌کان به‌ئاشکرا ڕووی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن
ده‌توانین خۆمان له‌ مه‌ترسیه‌کانی مه‌لا کڕیکار دوور بخیه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌زانین ماهیه‌تی چیه‌ و تالێی نزیک نه‌بینه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌رمان نابێت !!
به‌ڵام مه‌لا به‌ختیاره‌کان له‌ژێر ناوی دیموکراسیدا چه‌ندین زیندانی نهێنی و پاسه‌وانی نهێنی چه‌ندین تیرۆر و ڕفاندن له‌ ژێر چه‌تری دیموکراسیه‌که‌یاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و که‌سیش نازانێت کێ بوه‌ وه‌کوو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ڕه‌ووف زه‌ڕایه‌نی و به‌م دواییانه‌ش له‌ نه‌رویژ ڕوبه‌ڕوی فه‌رمانی مێرد منداڵ و له‌ کفریش له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆسیال دیموکراته‌که‌ی مه‌لابه‌ختیاردا هه‌وڵی رفاندنی سه‌باح عه‌لی قاره‌مان درا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە