لە کوردستان مافیاو یاسا پێکەوە سەروەرن
Thursday, 29/09/2011, 12:00
کوردستان ئەو هەریمەی کە دەسەڵاتداران بە نمونەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوزەد دەکەن ماوەیەکە بوەتە هەریمێکی ترسناک بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئازادانە ڕەخنە لەدەسەڵات بگرن و بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڕاستیەکان بەخەڵک بگەیەنن و مافی ئازادی و مافی ژیان بۆ هەموو کەسیک یەکسان بێت .
کوردستان بوەتە بەهەشتێک بۆ ئەو کەسانەی کەلە دەوری دەسەڵات داران کۆبونەتەوە لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە بوەتە دۆزەخێک بۆ ئەو خەڵکەی کە خەڵکی ئاسایین .
داهات و بودجەی کوردستان و خاک و ئاوی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەتالان دەبرێت و کوردستان دوچاری چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری بوەتەوە لە سایەی ئەو دەسەلاتەدا کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەسەڵاتی بەرێوە بردوەو بەرێوەی دەبات .
دەسەڵاتدارانی کوردستان هەمیشە دوپاتی دەکەنەوە کە لە کوردستاندا یاسا سەروەرەو بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەمو کەسێک دەکرێت بەڵام لە ١٧ شوباتەوە ئەوە دەرکەوت کە لە کوردستان یاساو مافیا پێکەوە سەروەرن .
چەند ساڵێکە کوردستان بوەتە مەترسیدار ترین هەرێم بۆ ڕۆژنامە نوسان بۆ ئەوە کەسانەی کە دەیانەوێت بە ڕاستی یاسا سەروەر بێت و مافی ژیان و ئازادی بۆ هەمو کەسێک بێت و دەسەڵات دارانیش بەتایبەتی سەرۆکی هەرێم هەمیشە ئەوەی دووپات کردوەتەوە کە لە کوردستاندا دەبێت یاسا سەروەر بێت بابزانین ئایا یاسا سەروەرە یان یاسا و مافیا پێکەوە سەروەرن لە کوردستان ؟
کاتێک کە ڕۆژنامە نوسێک ڕەخنە لە دەسەڵات دارێک یان لەبەرپرسێک دەگرێت یاخود کاتێک کە زانیاریەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر بەتالان بردنی ماڵ وسامانی کوردستان ، یان کاتێک کە زانیاری بڵاو دەکاتەوە لەسەر بودجەی مانگانەی بەرپرسێک یان دەسەڵات دارێک ئەوە ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕوبەڕووی دادگا دەکەنەوە و بەئارەزوی خۆیان یاسایەکی بۆ دادەدەنێن و زۆربەی یاساکانیش ئەو یاسایانەین کە حیزبی بەعس دایناوون .
ئەو کەس و میدیایانەی کە ڕوبەڕووی یاسا دەکرینەوە رۆژنامە نوسە سەربەخۆکان و میدیا ئەلیەکانن وەکو هاوڵاتی و لڤین و ئاوێنە .
لەو بارەیەوە ئەو میدیا ئەهلیانە و بەرپرسەکانیان ڕوبەڕووی دادگا کراونەتەوە و هەندیکیان چەندین جار لەسەر یەک بابەت ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە زۆر جار ئەو میدیایانە غەرامە کراون وەکو ئەو داوایەی کە فازیل میرانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر هاوڵاتی و ئاوێنە تۆماری کردبو وە داوای کردبو کە بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار ئەو دو ڕۆژنامەیە غەرامە بکرێن .
دادگاکانی کوردستان هەمیشە لەسەر پشتن بۆ ڕۆژنامە نوسە سەربەخۆکان و میدیا ئەهلیەکان و یاساکان بەچەندین شێوە جێبەجێ دەکڕێن بەسەریاندا بەڵام دادگاکان بۆ تەنها جاڕێک نەیانتوانیوە کە تانها تاوانبارێکی کارەساتی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتر بداتە دادگا .
کاتێک کە دەسەڵات داران نائومێد بون لەوەی کە بتوانن رۆژنامەنوسە سەربەخۆکان و رۆژنامە ئەهلیەکان بە دادگا و یاسا دەم کوت بکەن ئەجا پەنا دەبەنە بەر تیرۆر و تۆقاندن وەکوو تیرۆر کردنی سۆرانی مامەحەمەو فڕاندنی سەردەشت عوسمان لە بەردەم زانکۆو دواتر شەهید کردنی و هەروەها شەهید کردنی عەبدولستار تاهیر شەریف و بێسەرو شوێن کردنی مەلا سامان لە هولێر و پاسان دۆزینەوەی بە کوژراوی لە ڕوباری دیجلە و دوا ترین هێرش هێرش کردنە سەر ئاسۆس هەردی بوو لە سلێمانی بە شیوەیەکی دڕندانە .
ئەم هەمو تاوانانە ئەنجام دەدرین لە کوردستاندا و ئەم هەمو تیرۆرو تۆقاندنە هەیە لە کوردستاندا کەچی ئاسایس و پۆلیس تەنها کەیسێکی لەو کەیسانە ساخ نەکردوەتەوەو هیچ تاوانبارێکیش دەستگیر نەکراوە .
هەمو ئەو تاوانانە بەبەرچاوی ئاسایش و پۆلیسەوە دەکرێن و هەندێک جار بە ئۆتۆمبێلی بێژمارەو بە ژمارە تاوانەکان ئەنجام دەدڕین ، کەچی پۆلیس و ئاسایش لەلێدوانەکانیاندا دەلێن ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین ، یان هەندێک جار نکوڵی لە تاوانەکەش دەکەن !!
ئەگەر دەسەڵات لە پشت ئەو هەموو تیرۆرو تۆقاندنەوە نیە ئەی بۆ تا ئێستا تاوانبارێکی ئەو تاوانانە نەدۆزراوەتەوە تادادگایی بکرێت ؟
ئایا ئەو مافیایانە کین کە بە ڕۆژی نیوەڕۆ پەلاماری ڕۆژانامە نوسان دەدەن و هیرشیان دەکەنە سەر کێن ئەو مافیایانەی کە لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدیین سەردەشت دەفڕێنن و بە ١٤ بازگەدا دەربازی دەکەن و پاشان شەهیدی دەکەن ؟
ئەگەر ئەو مافیایانە مافیای دەسەڵات نین ئەی بۆچی نەمان بینی رۆژنامەنوسێکی دەسەڵات بڕفینرێت و بکوژرێت ؟
ئەگەر ئەو مافیایانە مافیای دەسەلات نین بۆچی رۆژێک لە ڕۆژان کوڕی بەرپرسیکیان نەفڕان و لەدەرەوەی هەریم بە کوژراوی بیدۆزنەوە ؟
ئەگەر ئەو مافیایانە سەر بەدەسەڵات نین ئەی بۆچی ئەندام پەڕلەرمانێکی دەسەڵات هێرشی نەکرایە سەر ؟
کەواتە کوردستان یاساو مافیا بەڕێوەی دەبەن جێبەچی کردنی یاسا بەسەر ئەو کەسانەی کە ل؛ەدەرەوەی دەسەڵاتن تاوەکو بڵێن کوردستان یاسای گێدا پەیڕەو دەکرێ ، مافیاش بۆ ئەو کەسانەی کە بەیاساکانیان کۆل نادەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست