مه‌لابه‌ختیار داواکاریه‌کانی خه‌ڵک به‌زیاده‌وه جێبه‌جێده‌کات
Sunday, 03/05/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌درێژایی 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رچی پیرۆزی هه‌بوو خستیانه ژێر پێی خۆیان و هه‌زاران لاویا ن کرده قوربانی ده‌سه‌ڵاتیان و چه‌ندین لاویان بێسه‌روشوێن کرد که تائێستاش چاره‌نوسیان دیار نیه ، هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌بوو کردیان به‌خه‌ڵکی کوردستان و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگایان به‌ته‌واوی دوچاری نائومێدی کرد هه‌رچی سه‌روه‌تو سامانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌بوو دابه‌شیان کرد به‌سه‌ر هه‌ردو بنه‌ماڵه‌دا ، هه‌رچی پۆست و ده‌سه‌ڵات هه‌بوو دابه‌شیان کرد به‌سه‌ر هه‌ردو بنه‌ماڵه‌دا به‌شیوه‌ی یه‌ک بۆمن یه‌ک بۆتۆ به‌مه‌ش خه‌ڵکی کوردستان دوچاری ژیانێکی سه‌خت بونه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوت ئاو‌و کاره‌با که‌سه‌ره‌تایی ترین مافی ژیانه خه‌ڵک لێی بێبه‌ش بوه ، ، په‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ژیانی فیرعه‌ونی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ساڵانه نزیکه‌ی 9 میار دۆلار بوودجه‌ی هه‌ڕیمی کوردستانه‌و که‌س نازانێت که چی لیدێت !!
بێجگه‌له‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی که به بلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت و ده‌چێته گیرفانی یه‌کێتیو پارتیه‌وه ، مناڵی به‌رپرسه‌کان زۆشترین ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی بکه‌ن و به‌خه‌یاڵتاندادێت بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت و ژیانیکی به‌هه‌شت ئاسا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و لاوانی کوردستانیش که‌ژیانی که‌سوکاری ئه‌و به‌رپرسانه ده‌بینن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی خۆیاندا ، ژیانیان له‌به‌رچاو ڕه‌ش ده‌بێت و په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆکوشتن و ماده‌هه‌شبه‌ره‌کان چی بۆفرۆشتن یان به‌کار هێنان و کێشانی ئه‌و مادده ترسناکه ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌رپرسه‌کانی کورد لێی به‌رپرسیارن ، ئه‌مه بێجگه له‌و پشتگوێخستن و سوکایه‌تی پیکردنه‌وه که‌سوکاری هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال که پێیان کراوه‌و ده‌کرێتله‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ، به‌وه‌ی که سوکاری قوربانیانه هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌خراپترین ڕه‌وشدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کهزۆربه‌ی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساتانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ئازاد کراوون ئازاد ده‌کرێن ، زۆرجار که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه خۆپیشاندان و داواکاریه‌کانیان به دادگای کردن و گولله وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و زۆرجار تۆمه‌تی نۆکه‌ریان دراوه‌ته پال . خودی مه‌لابه‌ختیان یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که به‌شدار بوه به‌سوکایه‌تی پێکردنی که‌سووکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، به‌تایبه‌تی له ساڵی 2006 کاتێک خه‌ڵکی هه‌له‌بجه ڕوبه‌ڕوی ئه‌وده‌سه‌ڵاته خه‌نده‌ڵه بوونه‌وه به‌خۆپیساندان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به گوولله وه‌ڵام درانه‌وه مه‌لابه‌ختیار به ده‌ست له‌پشت دراو‌و گێره شێوێن ناوی بردن ، پاشان حیزبه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار هاوشانی پارتی دالده‌ی زۆربه‌ی جاش‌و خۆفرۆشه‌کانیان داوه‌و زۆربه‌ی تاو‌انبارانیان ئازاد کردوه وه‌کوو تاری` ڕه‌مه‌زان و وه‌فیق سامه‌ڕڕایی و نزار خه‌زره‌جی ، سه‌رڕای ئه‌وه‌ی که مه‌لابه‌ختیار و ده‌سڵات وحیزبه سۆسیال دیموکراته‌که‌ی چه‌ندین به‌ڵێنیان داوه بۆ خه‌ڵ:کی کوردستان وه‌کوو دابین کردنی کاره‌با دوساڵ له‌مه‌و پێش به‌ڵام تائێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ملیاران دۆلاریان له‌سه‌ر هه‌ڵ:ه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌رگرت که‌چی قوربانیانه ئه‌و کاره‌ساتانه به‌چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن ، مه‌لا به‌ختیار و حیزبه‌که‌ی به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانی کاراساتانه‌ی که‌به‌سر خه‌ڵکی کوردستاندا هاتوه شانبه‌شانی پارتی ، بۆیه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردتسان و که‌سوکاری هه‌ڵره‌بجه‌و ئه‌نفال به جاده‌یه‌ک و ئیزافه‌کردنی دوجاده له‌لایه‌ن جه‌نابته‌وه و کردنه‌وه‌ی بوخچه‌ی ساوایان ، چاره‌سه‌ر ناکرێت . ته‌نها به پیچانه‌وه‌ی بننه‌و بارگه‌تان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت . تۆ‌و حیزبه‌که‌ت له‌گه‌ڵ پارتی 18 ساڵ چیتان بۆخه‌ڵ:ک کردوه 18 ساڵی دیکه‌ش ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت بۆیه چیدی خۆتان ماندو مه‌که‌ن و خۆتان بده‌نه‌ده‌ست قه‌ده‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی که خه‌رجی ده‌که‌یت بۆ گه‌ڕان وووتاردان و بینینی خه‌ڵک کۆی که‌ره‌وه بۆ پاش هه‌ڵبژاردن چی دی خۆتان ئێمه‌ش به‌و قسه سواوانه ئازار مه‌ده‌ن که 18 ساڵه ڤایرۆس لێی داوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست