کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من هەڵەبجەم

Wednesday, 06/03/2013, 12:00




 پەخشانە شیعری

من هەڵەبجەم گڕی سورم
لەوەتەی هەم سەربەرز بوم و هەتاماوم سەربەز ئەبم من هەڵەبجەم لانکەی گڕو شۆڕش بوم و هەتا ماوم سەری بەرزم نەوی ناکەم ،،،
من هەڵەبجەم هەرچی سەرکردەی کوردان بو لەسەرکەوتن و نوشوستدا هانایان بۆ من دەهێنا ،،، قەڵای سەرکەوتنی گەل و لانکەی شۆڕشی کوردان بووم ،،، شاخەکانم قەڵای سەنگەری خەباتی مەحمود خان و ،،پشت و پەنای شێخی بەردە قارەمان بوو،،
من هەورامانم لەپشت بوو کێ هەیە نمەکی من و ڕۆڵەکانمی نەکردبێ ؟ چی شۆڕشێک ئێرە سەرەتاکەی نەبوە ؟ چی پێشمەرگەیەک یادگاری لەگەڵ من و چیاو دۆڵ و شاخەکانم نەنوسیوە ؟
چی سەرکردەیەکی شۆڕش لەئامێزما بەدڵنیایی نەخەوتوە ؟ من هەڵەبجەم هەتا ساتی شەهیدبونم نەمدەزانی بەعس کێیە ،، هەتا ساتی شەهید بونم ،، نەوەکانم بێ لە سرودی ئەی ڕەقیب هیچ ئاوازیکی نامۆیان گوێ لێ نەدەبو و نەدەووت ،، هەتاکاتی شەهیدبونم ،، بەس خوایە وەتە ئاواکەی ئاوازی رۆژانەی من بوو،، هەتا کاتی شەهید بونم ،،،ئەی دلێران بێچوە شێران ،، هاواری کوڕانی من بووو ...
حوجرەکانم وەکو زانکۆ نەوەی نوێی پەروەردەکرد ،،، من لانکەی شاعیرانی وەک تاهیر بەگ و ئەحمەد موختار بەگی جاف بووم،،،
من شاری میوان پەزێری وەکوو مەولەوی و گۆران بووم ،،،
تائەو کاتەی شەهید کرام چەندین جار بەبرینداری سەری خۆمم نەوی نەکرد بۆ دوژمنی خۆم و گەلم ،،،
بەڵام ئەفسوس لە١٦-٠٣ هەشتاو هەشتدا ،،، سەرکردەکان منیان فرۆشت ،، منیان دابەشو بەئێران ،، هەرخۆشیان سەرچۆپی کێش بوون ،، ،،، ئەو ئێوارەی سەرکردەکان تارای سوریان کردە سەرم ،،، ئەوە ئێوارەی سەرکردەکان شەکراوی منیان خواردەوە ،، ئەوئێوارە ئەڵقەی دەزگیرانی منیان لە شاخ و شۆڕش سەندەوە .
هەرهەمان ئەو ئێوارە بوو نەوەکانم ویستیان برۆن بەجێم بێڵن ،، ئەوان ووتیان دایە تازە،، تۆتارای سورت پۆشیوە ،، تۆ دەست و پێت بەستراوەو زاوای تازەت بۆ هاتوە ،، ئێمە هەمومان دڵنیاین ،،باوەپیارەکەی جارانت ،، وەک چۆن خوشکە سەرگەڵویان دەرمان خوارد کرد ،، ئێمەشو تۆش بەکیمیایی لەناو دەبەن ،،، پێش ئەوەی کەباوەپیارە هەمومان کیمیاباران کات ئێمە ئەڕۆین بەجێت دێڵێن ،،،
منیش دڵم کەوتە خورپە و چاوەکانم لەجێی فرمێسک خوێنیان تێزا ،، بەهەناسەی تاساوەوە ووتم بڕۆن من تازە بەشو دراوم ،، من کرردراوم ،،، برۆن برۆن ئەم سنورە بەجی بێڵن ئەم میژوە بنوسنەوە ،،،
سەرکردەکان شریبایی منیان وەرگرت و بانکی هەڵەبجەیان ناونا بانکی شیربایی هەڵەبجە ،،، ئەو ئێوارە نەوەکانم بارگەیان گشت پیچایەوە و،، بە چاوی پر گریانەوە و بەدودەستی لەرزۆکەوە ویستیان مالئاوایی بکەن ،، کاتێک کەگەشتنە سەر سنور ،،، سەرکردەکان ،،پێشمەرگەکان ،، ئەوانەی پارەی شیربایی مەستی کردن ،، میلی تفەنگیان لە سنور لە هەلەبجە هینایەوە ،،،
ووتینا مەرۆن ،، هەلەبجە تازە بوکیکە ئەبێت هەمو شایی بکەین ،،، بەڵام هەرگیز نەوەکانم ،، بەشایی من وبەشودانم قایل نەبون،، ،،، تادواجار،،، بەزۆر هەمویان لەسنو گەراندەوە ،،، بۆ هەلەبجە .
لەکاتی گەڕانەوەدا باوەپیارەکەی جارانم بە فڕۆکە گەرایەوە ،،، تێزابی کرد بەسەر هەمووگیانی منا ،،، تا دەزگیرانە تازەکەم کە ئێرانە نەتوانێ ببێتەزاوا ،، هەر ئەو شەوە ،، باوەپیارە نەوەکانی خۆشی هەموو قەتڵ عام کرد ،بەگازی خەردەل و سیانید ،،
هەرئەو شەوە بەدیار چاوی هەموو چاوەکانی دونیا هەلەبجەیان یەکپارچە کردە گۆرستان ،،،
هەرئەوشەوە ،،، ئەلقەی دەستگیرانی منیان بەلولەی تفەنگەکانی سەرکردەکانەوە بینی ،، جەنگاوەرەکانی ئەوێ ئەوئێوارە دەستی منیان بریەوە بۆ ئاڵتونی کچەکانیان ،،، نەک پەنجەی من هیچ هەڵەبجەیییەک نەما بوو کە بۆ ئاڵتون دەستی یان باسکی بمێنێ ،،، خۆم گوێم لیبوو ،،، پیشمەرگەیەک ئەیووت دایە ،، من ناچارم هەردو باسکت ببڕمەوە ،، خۆتازەتۆ نایەیتەوە ،،، خۆتازە تۆ ماڵئاواییت لە ئێمە کرد ،، ئەگەر باسکت نەبرمەوە ،، زۆر دلنیام ،، سبەی یەکێک هەتکت ئەکات ،، هەردو باسکت ئەبڕێتەوە ،، و ئاڵتونەکانیشمان دەبات ،، بۆیە دایە ،، من ناچارم ،، هەردو باسکت ببرمەوە ،،،
پاش سێ بەهارلەشەهیدی پاش سێ بەهار ،،، من بوم کە بومە داینەەمۆ بۆ شۆرش و بۆ راپەرین ،، بەسەرهاتی هەڵەبجەبوو ،، بویەژیلەمۆی رزگاری و پێش ئەوەی کە شۆڕش بگات ئازادی گەشت ،، نەوەکانی من گەیشتن ،،،
پاش ئازادی ،، سردودەکانی ئازادی ،،تێکەڵ بەزامەکانی من کوردستانیان ڕادەهەژاند ،،، کوردستانیان ڕادەموسان ،،،،،
من قوربانی کوردستان بووم ،، من تاکەبوکی ئازادی و دەست بەخەنەی نیشتیمان بووم ... ،،،
ئاهێکی سارد ،،، بۆ ئەو شەڕەی ،، سەرکردەکان ،، کردیانە جەستەی نیشتیمان ،، منیش جەستەم بە ئاگری شەڕی برا و سەکردەکان ،،کولایەوە ،،
دیسان جەستەم بەدەستی سوری سەرکردەو ،، پێشمەرگەکان ،،، پڕ پڕ لەخوێ کرایەوە ،،، ئاگر لەسەر جەستەی شەکەتم دوبارە بەردرایەوە ،،، دوبارە بەردەرایەوە ،،،،
پاش ئەو هەمو دابڕانە ،، لەپاش ئەم هەموو سوتانە ،، سەرکردەکان ،،، ئاشتبونەوە ،،، بوونە برا ،،، نەک بۆ ،، ساڕیژی برینی ،، من و ،ئەنفال ،، من و گەرمیان ،،
نەک بۆ خەمی مناڵانی ڕوت و هەژار ،، نەک بۆ بریندارەکانی سەرگەڵوو دۆڵی بالیسان ،، نەک بۆ دلدانەوەی دایکی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالەکانی بادینان ،، ،،،،،
بەڵکو بۆ هەڕاج کردنی بست بەبست خاکی کوردستان ،،، بۆ تاپۆکردنی ووڵات لەسەر نەوەی سەرکردەکان ،،، ئەوان بۆدەسەڵات هاتن ،، بۆ تاڵان کردنی نەوت و ،،، بۆ بەدجەو بۆ ڤێللا هاتن ،،،
کاتی شۆڕش ... من و ئەنفال بوینە قوربانی ووڵات و ،،قوربانی سەرکردەکان و ،، بوینە قوربانی شۆڕشێك ،، بۆ دواجار ،،هەر بەو شمشێڕی شۆڕشە نەوەکانمان شەهید کران ،، نەوەکانمان ،،، هەتک کران ،،،
کوردستان ئێستە پڕ جاشە ،،، پڕ لە پێشمەرگەی ئەنفالچی و پڕ لە بەعسی ،، باش مەعاسشە ،،.،،،
ئەنفالچیان لەسەنگەری ،، پێشمەرگەدان ،، ئێستە هەموو،،، ئەنفالچیان خاوەن ڕێزن ئێستە هەموو ،، ئەوان دەستەمۆی سەرکردەو دەسەڵاتن ئێستە هەموو ،،،
بەجێماوەکانی ئەنفال،،، مناڵانی باووک نەدیو ،، دایکانی رەشپۆشی ،، ووڵات ،، خوشکی برا بەزیندویی لەچاڵ نراو ،،، بریندارانی کیمیایی ،، هەڵەبجەو ،، هەمو کوردستان ،، لە ژێر ،، سایەی سەرکردەی جارانی شۆڕش وا تەمەننای مردن ئەکەن ،،،
ئەنفالەکان ...رۆژەکانیان هەڕاج ئەکەن ،،، تاکو بژین ..بەلەتێ نان ،،،، هەڵەبجە ئێستە لێوان لێو ،، لە بێزاری ،، هەڵەبجە ئێستە لەجاران ،، زامەکانی ،بەئازارن ،،، مناڵانی ،،،بێ دەست و پێ ،، مناڵانی .،، بێ هیواو ئومێد ،،دێنە ژیان ،،، ئێستاکەس لەگەڵ کیمیایی و ،، لەگەل مەرگ ،، لە زۆراندان ،،،
بریندارانی هەڵەبجە ،، خەو بەمەرگەوە ئەبینن ، هەمو شەوێ ،،،،
کەمئەندامان نزا ئەکەن بەڵکو سبەی دڵیان لە لێدان بکەوێ ،،،،،
نەوەی بەرپرسەکان یەک یەک بەهەشتیان بۆ ڕازاوەیە ،،،،،،
نەوەی ئەنفال هەموی پشتی بەدەردو خەم چەماوەیە ،،،،
نەوەی جاشو ئەنفالچیان خاوەن ڤێللاو کۆشک و ڕێزن ،
نەوەکانی عومەر خاوەر لەتاو کیمیایی بێهێزن
نەفرەت لەوەی بەتاڵانچی ئەڵێ خەمخۆری کوردستان
نەفرەت لەوەی ژڵێ خۆشە بە مافیاکانی نیشتیمان




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە