دادگایی کردنی ناسیح عبدولڕاحیم سوکایه‌تی کردنه به‌قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ئه‌هلی دڵ غه‌مگین ده‌کا
شاهه‌میشه ماته پیاده مه‌یلی جێی فه‌رزین ده‌کا
ئه‌بله واداییم له‌ده‌وری شادومانی و عییززه‌ته
ئه‌هلی عیرفان و که‌ماڵ ئێستاکه زاریو شێن ده‌کا
دوژمنه چه‌رخی فه‌له‌ک بۆ پیاوی خاوه‌ن ئه‌قڵ و هۆش
ڕوویکه‌ره‌م داییم له‌هه‌رزه‌و شێت و بێ ته‌مکین ئه‌کا
(ئه‌حمه‌د موختار جاف)
ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌ی شێعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا ئه‌حمه‌د موختار جاف که نوسیویه‌تی ئه‌ڵێی بۆ ئێسته نوسراوه ، شاعیر کوت و مت ئه‌ڵێی ئێسته له‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ئاگای له‌هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌یه که به‌رامبه‌ر خه‌ڵک ده‌کرێن له شاره‌که‌ی و ، ئه‌ڵێی ئاگای له‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌یه که به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه قوربانی ده‌رو ،شه‌هیدپه‌روه‌ره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت ،پێویسته به‌ئاوی ئاڵتون بنوسرێته‌وه‌و ، له‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر دابنرێت، پێویسته هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک ئه‌و شێعره لاماڵه‌که‌یدا هه‌ڵواسێت ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بونه قوربانی سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی و ئه‌وه‌ی که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوه ، له‌میژودا ، ته‌نها له هێرۆشیما ڕویداوه ، تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته ، تا دونیا دونیایه به‌ده‌ست ئه‌و کاره‌ساته‌وه ده‌ناڵێنن ، ئاشکرایه که له‌دوای کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه کێشه‌ی کورد به‌ره‌و کێشه‌یه‌کی جیهانی ڕۆشت و له‌و باره‌یه‌وه هه‌له‌بجه به‌کار برا بۆئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیراق پێ تاوانبار بکرێت ، به‌وه‌ی که چه‌کی کۆکوژی هه‌یه‌و له هه‌ڵه‌بجه به‌کاتی هیناوه ، ئه‌وه‌بوو که ڕأێمی ئێراقیان پی لاواز کرد‌و ،دواتر لاناویان برد، ،کوردیس له‌و لایه‌نه‌وه سودمه‌ند بوو به‌وه‌ی بوه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ، له کوردستان . له ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵ حوکومڕانیاندا نه‌یانتوانیوه ، وه‌کوو پیویست به‌ده‌م داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌وه بچن ، خه‌ڵکی ئه‌و شاره له‌هه‌ر کاتێکدا داوای مافه‌کانی خۆیانیان کردبێت وه‌کوو لاکردنه‌وه که خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌و چاره‌سه‌ر کردنی بریندارانی هه‌ڵه‌بجه که‌بوونه قوربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی ، ئه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆپیساندانیان کردبێت ، ئه‌وه به‌گولله وه‌لامدراونه‌ته‌وه ، وه‌کوو ده‌سه‌ڵای به‌عس که به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی هه‌له‌بجه ده‌یکرد ، به‌ڵگه‌شمان خۆپیساندانه‌که‌ی 2006 هه‌له‌بجه‌یه ،
ده‌سه‌ڵاتی کوردی پاش ئه‌و سکانداسڵه‌ی توشی به‌ه له‌ساڵی 2006 . نه‌ی ویست درێژه به کوشتن و گرتن بدات به‌شێوه‌یه‌کی ، توتالیتاریانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ری ده‌که‌وێت ، بۆیه ئامجاره دادگاکان به‌کار ده‌هینێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی پێسێلکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌رددو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشکرا ده‌که‌ن
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه ده‌زانن که ئه‌گه‌ر دادگاکان یاسا پیاده‌بکه‌ن ئه‌وه پێویسته که له پێشدا ئه‌و تاوانبارانه دادگایی بکه‌ن که ده‌ستیان هه‌بوه له کیمیابارانکردن و ئه‌نفال کردنی خه‌ڵکی کوردستان دا واته جاش و ئه‌نفالچیه‌کان ، پاشان ئه‌وانه داگایی بکه‌ن که سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان به تالان ده‌به‌ن ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆربه‌ی جاش و ئه‌نفالجیه‌کانی له‌ده‌وری خۆی کۆردوه‌ته‌وه، و که‌سوکاری قوربانیانیش ئه‌گه‌ر داوای داگایی کردنی ئه‌و تاوابنبارانه‌بکه‌ن ، ئه‌وه وه‌کوو دادگاکانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس خه‌ڵکی به‌ره‌و دادگاکان ڕه‌وانه ده‌که‌ن ، ناسیح عه‌بدولڕاحیم یه‌کیکه له‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه نوسانه‌ی که خاوه‌نی شه‌هیده و خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌یه ئه‌و باس له‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌کات که‌به‌سه‌ر خه‌ڵک و شاره‌که‌یدا هاتوه و باسی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی کردوه که ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی شه‌هید په‌روه‌ری هه‌له‌بجه ئه‌نجامی داوه ، وه‌کوو هه‌مو نوسه‌ره ئازاده‌کان باسی دادگای کردنی ئه‌و تاوانباره‌نه ده‌کات که‌ده‌ستیان هه‌بوه له ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌دا ، بۆه‌یه هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌ی که ناسیح له سه‌ری نوسیون ده‌یان به‌ڵگیان له‌سه‌ره ، بۆ نمونه بابه‌تێکی نه‌سیبوو له‌سه‌ر ئه‌و به‌عسییانه‌و ئه‌و جاشانه‌ی که له‌ناو پارتیدان ، لێره‌وه من به‌دادگاو براده‌رانی پارتی ده‌ڵیم ئایا ، دادگایی کردنی مامۆستانایف پیویسته که سه‌ر به‌دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر بوه ئێستا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانه ، که موحه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین حوسێن ناسراو به موحه‌مه‌د شازێ ی کۆنه به‌عسی وڕاوێژکاری فه‌وجی 206 ، ئه‌ندامی هه‌مان ده‌زگای پارتیه ، یان ناسیح عه‌بدول ڕه‌حیم که‌شاره‌که‌ی و خۆی بونه‌ته قوربانی ده‌سه‌تی به‌عس و ئه‌وانه‌ی که به‌عسی بوون ، ده‌بێت داگا مامۆستا نایف وه‌کوو به‌لگه‌یه‌ک بۆ ڕاستی نوسینه‌کانی ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم وه‌ربگرێت ،وه پێویسته که پارتیه‌کان ئه‌وه ڕاسته بزانن که حیزبه‌که‌یان لێوان لیوه له‌و تاوانبارانه‌ی که‌ده‌ستیان به خوێنی ئه‌م میلله‌ته سوره پیویسته حیزبه‌که‌یان له‌و تاوانبارانه پاك بکه‌نه‌وه و بیانده‌نه دادگای باڵای تاوانه‌کان ، ئه‌وجا دادگا ده‌توانێت دادگای ئه‌و که‌سانه بکات که وه‌کوو ناسیح به‌به‌ڵگه‌وه شت ده‌نووسن ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ، دادگایی کردنی نوسه‌ران و ڕوناکبیران له‌کورستان به‌گشتی و هه‌له‌بجه به‌تایبه‌تی که به‌وه‌ته قوربانی جاش و ئه‌نفالچیان و به‌عسیه‌کان نوسه‌ران سورتر ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیا ن‌و ، دادگاش بێجگه له جێبه‌جێ کردنی یاساکانی حیزب که درێژکراوه‌ی سیاسه‌تی به‌عسه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نابێت له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر دادگا یاسا په‌یڕه ده‌کات با تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه بداته داگا که هه‌موو یان له‌ناو پارتی‌و یه‌کێتیدان
ئه‌گه‌ر نا نه کوشتن و نه زیندانی کردن شه‌رعیه‌ت نادات به یاسا‌و ، ڕۆژ به‌ڕۆژ یاسا له کوردستاندا ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست