کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن و زانیاری و دژه‌تیرۆر و ئاسایش سه‌رده‌شت کێ تیرۆری کرد؟

Saturday, 22/05/2010, 12:00


 
حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان چه‌ندین ساڵه‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌و یاده‌کان دا و له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌وان پارێزگاری له‌ ژیان و ماف ئازادی خه‌ڵک ده‌که‌ن و کوردستان له‌ ئێراق جیاده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ شان و باڵی ده‌سه‌لاته‌که‌یاندا هه‌ل ده‌ده‌ن ، له‌ پاڵ ئه‌مه‌شدا کوردستان چه‌ندین ده‌زگای حکومی و ناحکومی تێدایه‌ که‌هه‌ندیکیان حیزبین و به‌نایاسایی کار ده‌که‌ن .
هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس که‌ به‌رپرسیارن له‌ مال و سامانی هاوڵاتیان هێشتا له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزبیدان و به‌سه‌ر دوده‌سه‌ڵاتدا دابه‌ش بوه‌ که‌ ئه‌وانیش هه‌ولێر و سلێمانی ن زۆر جار کێشه‌کان له‌ نێوان ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵات و ده‌زگایه‌دا په‌رده‌یان به‌سه‌ردا ده‌درێت ، بۆ نموونه‌ کاتیک که‌سیک ده‌ڕفیندرێت یان تیرۆر ده‌کرێت ئه‌وه‌ ته‌نها ئاسایش و پۆلیس ده‌بێت به‌دوای ڕوداوه‌کاندا بچن و که‌مته‌ر خه‌می نه‌که‌ن که‌چی له‌ زۆربه‌ی دۆسیه‌ی تیترۆرو ڕفاندنه‌کاندا کاتێک خودی قوربانیه‌که‌ یان که‌سوکاری قوربانیه‌که‌ په‌نا بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ده‌به‌ن ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل که‌یسه‌که‌دا ده‌که‌ن که‌ جیگای گومانه‌و ، به‌رپرسیاریه‌تیس دکه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان و ئه‌و ده‌زگایانه‌ تاوانبارن له‌و دۆسیه‌یه‌ بۆنمونه‌
کاتێک سه‌رده‌شت عوسمان به‌ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ناسراو هه‌ڕه‌شه‌ی لیده‌کرێت و پاشان په‌نا بۆ پۆلیس ده‌بات به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس پیی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌ چه‌ندین جاری دیکه‌ دوباره‌ ببێته‌وه‌ (له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیدا سه‌رده‌شت ئاماژه‌ ی پێده‌کات)
کاتێک که‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ خه‌مساردی ده‌نوێنن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر کردنی که‌سێک ئه‌وه‌ تاوانبارن به‌و تیرۆره‌و نه‌ک ته‌نها گومانیان ده‌خرێته‌سه‌ر به‌ڵکو ده‌بێت دادگایی بکرێن و له‌و که‌سانه‌وه‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌ست پی بکرێت و بزانرێت ئه‌و که‌سه‌ به‌چی هۆیه‌ک ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پشت گوێ خستوه‌ ؟
پاش ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس چه‌ند ده‌زگایه‌کی دیکه‌ی نایاسایی هه‌ن وه‌کوو ده‌زگای زانیاری و پاراستن و دژه‌تیرۆر ئایا ئه‌و ده‌زگایانه‌ کاریان چیه‌ له‌کوردستاندا؟
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌زگای زانیاری ، زانیاری له‌سه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ کۆده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستانن و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆده‌که‌نه‌وه‌ که‌ هاوڵاتیان به‌ ئاسوده‌یی بژین ئه‌ی ده‌زگای زانیاری بۆچی هیج زانیاریه‌کی له‌سه‌ر تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێکه‌ تیرۆر کراوه‌ ئه‌وه‌ی بۆچی زانیاری له‌سه‌ر تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان بڵاو ناکاته‌وه‌ یان هه‌ر هیج نه‌بێت بۆچی له‌به‌رچاوی میدیاکاندا به‌ڵێنی نه‌دا که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بکات و زانیاری به‌خه‌ڵک بدات؟
ئه‌گه‌ر ده‌زگای پاراستن ، کار بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان ده‌کات ئه‌ی بۆچی ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان له‌ مه‌ترسیدایه‌و له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس و خه‌ڵکی ئه‌و وولاته‌ ڕوبه‌ڕوی ڕفاندن و تیرۆر و تۆقاندن گرتن و بێسه‌رو شوێن کردن ده‌بنه‌وه‌ ، یاخود پاراستن ته‌نها کاری پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌وه‌ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ به‌خوێنی هه‌زارانی وه‌کوو سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ پێک هێنراوه‌و ئێسته‌ش ده‌سه‌ڵات خه‌مساردانه‌ هیچ باکی نیه‌ له‌ تیرۆری سۆران سه‌رده‌شته‌کان و ده‌زگایه‌کی وه‌کوو پاراستنیش شانزی به‌ پاراسنی گیان هاولاتانه‌وه‌ ده‌کات !!
با بێینه‌ سه‌ر ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ئه‌گه‌ر ده‌زگای دژه‌تیرۆر به‌راستی ده‌زگایه‌کی دژه‌ تیرۆره‌ ئه‌و بۆچی هیچ کارێکی نه‌کرد بۆ تیرۆر نه‌کردنی سۆران و سه‌رده‌شت ؟
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌ با ئه‌و که‌سانه‌ی تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شتیان کرد ئاشکرا بکات و دژه‌تیرۆری خۆی بسه‌لمینێت ،
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌ با قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێت و وه‌کو چۆن ڕۆڵێ ،کاریگه‌ی هه‌بو له‌ ده‌ستگیر کردنی ئه‌بو‌و عه‌بدوڵای شافیعی به‌رپه‌سی قاعیده‌ له‌ ئێراق ، ڕۆڵ ببینێت له‌ ئاشکراکردنی ئه‌و تیرۆرریستانه‌ی که‌ سه‌رده‌شت و سۆرانیان تیرۆر کرد ئایا ده‌ستگیر کردنی ئه‌بوعه‌بدوڵای شافیعی ئاڵۆزتره‌ یان دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان که‌ له‌ناوخۆی کوردستاندایه‌،وه‌به‌ئاسانی ده‌توانن لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن به‌لام پێناچێت ئه‌و کاره‌ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی ڕێگه‌یان پینادات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی خۆی خاوه‌نی ئاسایش و پۆلیس ده‌زگای پاراستنه‌ ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه‌ که‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ده‌توانێت بچێته‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراق و تیرۆریستان بدۆزێته‌وه‌ به‌ڵام بۆی نیه‌ له‌ کوردستاندا له‌و هێڵه‌ لابدات که‌ بۆی دانراوه‌ ئه‌ویش سنوری پارێزگای سلیمانیه‌ !!
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌زگا یاسایی و نایاساییانه‌ نه‌توانێت بکوژانی سۆررانی مامه‌حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان بدۆزێته‌وه‌ ئه‌وی ئه‌بێت چیان لی چاوه‌ڕێ بکه‌ین ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ هه‌ر ڕۆژه‌و ڕۆژنامه‌نوسێک تیرۆر بکرێت

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە