خوێنى 5000 شەهیدى هەڵەبجە سێ كەسى سوك بە نیازن لە لوبنان بە فیڕۆى بدەن
Sunday, 14/02/2010, 12:00
بە پێى ئەو هەواڵانەى كە بەدەستمان گەشتوە ,چەند كەسێك لە كەسە هەرە سوك و بێ شەخسیات و بێ بایەخ و بێ كەرامەتەكانى هەڵەبجە دەیانەوێت سوكایەتى بە خوێنى شەهیدانەوە بكەن بەوەى بەنیازن بە هاوكارى وەزیرى شەهیدان بچنە لوبنان بۆ یادى هەڵەبجە ئەو كەسانەش ئەمانەن:
1-ئیبراهیم هەورامانى. ئەم زاتە كۆنە بەعسیە ماوەیەك بەڕیوەبەرى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە بوو كە بە هۆیەوە دەیان دەستكەوتى دەست كەوت وەك خانوو و سێ پارچە زەوى و چەندین ئیفادى دولایەن كە یەكێكیان بە بێ ئەوەى سەفەر بكات ئیفادەكەى وەرگرت و لە لایەن رۆژنامەى رۆژنامەوە بابەتێكى لە سەر نوسرا.ئەم كەسە یەكێكە لە كەسە هەرە بێزراوە مشەخۆرەكانى هەڵەبجە كە بۆ بەرژەوەندى خۆى هیچ شتێكى لا عەیب نیە.
2- فەرەیدون ئیناخى:ئەم كەسە مشە خۆرە بێ كەرامەتە یەكێكى ترە لە مشەخۆرەكان یاخود خوێنخۆرەكانى هەڵەبجە كە هەمیشە كاروكاسبى بریتیە لە ماستاوكردون خۆ بەرە پێش بردن و لە هەموو مەجلیسێكدا قسەى زۆر و بێ بایەخ دەكات و لە درۆكردن دا بێ وێنەیەو بوەتە قاچاخچى نیوان یابان و كوردستان كە ساڵانە بە چوار جۆر ئیفادەوە سەردانى یابان دەكەت و كۆمەڵیك كوڕوكچى بەرپرسەكان لەگەڵ خۆى دەبات, ماوەیەك فێربووبوو كچانى قوتابخانەكانى سلێمانى دەهێنا بۆ هەڵەبجە,ئەم زاتە بە بنەماڵە فیشەكێكیان بۆ كورد نەتەقاندوە و بەڵكو هەمیشە لە خزمەت جاش دابوون و , هەمیشە لە لاى سەرەوەى مەڵبەندى یەكێتى دانیشتوەو خەریكى فشەكردنە بۆ كۆمەڵێك منداڵ و مەنزڵ لە ژیانیدا هیچ شتێكى پێ عەیب نیە هیوایەتى ئەوەیە ماستاو بۆ بەرپرسەكان بكات,نامەوێت ئەم میمبەرە پیرۆزە بە ڕابردویان گڵاو بكەم بەڵكو بەجێ ى دەهێڵم بۆ خەڵكى هەڵەبجە.
3- كەسى سێیەم گەنجێكى گەندەڵە بە ناوى(دەلیل)كە هیچى لە بارخانەدا نیە تەنها ئەوە نەبێت هەمیشە لە گەڵ فەرەیدون دایە و ئەشهەدو بۆ یەكتر دەكەن ,ئەم گەنجە لە كۆبونەوەیەكى مەلا بەختیار لە گەڵ كۆمەڵێك گەنج هەستایەوە ووتى من گەنجێم زۆر گوناحم تا ئێستا سێكسم نەكردوە مەلاش ووتى بۆ خوێڕى خۆ مەلهات بۆ ناكەمەوە. ئەمیش بەنیازە كۆمەڵێك كچ لەگەڵ خۆى بات بۆ لوبنان بە ناوى شانۆگەرى كە دڵنیام بۆ دەست گەرم كردنەوەى خۆى كاك فەرەیدونیەتى ,ئەوە من پیشنیازتان بۆ دەكەم كاك ڕێبواریش ببەن چونكە مەجلیسەكەتان هەر ئەوى كەمە ,چونكە هەمیشە ئەم دوانەتان لە گەڵ كاك ڕیبوارى بە شەخسیات دان.من حەزناكەم باسى ڕێبوار بكەم چونكە پیشتر باس كراو ئەو كەسە كەسە ئەلفێكى بەسە.
تو خوا ئێوە خۆتان نازانن ئەوەندە قیزەونن؟نازانن چەند بێ شەخسیاتن؟دەزانن دەیان كەس لە ڕویان نایە مەرحەبایى ئەم دوانەتان بكات(فەرەیدون و دەلیل)؟سوێند بەخوا ئەگەر ئەم شارە چوار بێ شەخسیاتى تیابێت ئەوا بریتین لە فەرەیدون و دەلیل و ریبوار .
توخوا تەریق نابنەوە لە ماستاو كردن بۆ بەرپرسان و مەڵبەند؟ئایا نازانن ئەوانیش بیزارن لێتان؟
لیرەوە داواكارم لە وەزیرى شەهیدان خوێنى شەهیدانى هەڵبجە گڵاو نەكات ئەمانە مشەخۆرى خوێنى كەسەكانمانن ئەمانە نوێنەرى كەسە سوكو ڕسواكانى شارن.بە هیچ شێوەیەك قبوڵى ناكەین ئەمانە نوێنەرمان بن حەق وایە كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجەش هەڵوێستیان هەبیت و داواكارم لە ڕۆشنبیرانى هەڵەبجە كەمپینێك بەناوى(ئەنتى فەیرەیدون و دەلیل و ریبوار و برایم)دروست بكەن نازانم خەڵكى هەڵەبجە ئەوەندە بێ غیرەت نەبوون ئەمانە قبوڵ بكەن بەڵام بەداخەوە حیزب و مەڵبەند پشتگیریان لێدەكات و بە براگەورەیان دەزانێ بۆیە حاڵى یەكێتى واجوانە.بۆیە لیرەشەوە داواكارم لە بەڕێز كاك حەمەى حمەسعید ئەم سوكانە لە مەڵبەند دوربخاتەوە تا قورسایى بۆ مەڵبەند بگەرێتەوە وە رێبەى سۆیبەش بنێرێتەوە بۆ لاى كاك محمود. وە نازانم بۆ حكومەت هیوایەتى ئەم جۆرە كەسانەیە؟وە نازانم ئەم كەسانەش چۆن ڕویان هەیە لە بازاڕدا پیاسە دەكەن؟ ڕۆژێك دێت مێژوو خودا ڕسوایان دەكات هەرچەندە ئیستش زۆر زۆر سوك و ڕسوان بەڵام خۆیان ڕەنگە هەست نەكەن.
لەگەل ڕێزدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست