40 ساڵ چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان،دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو نیشتمان په‌روه‌ر بوو، یان خه‌یانه‌تکار ؟
Sunday, 18/07/2010, 12:00
ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو کوردستان په‌روه‌ران. تکایه با چی تر ڕاستیه‌کان چه‌واشه نه‌کرێن. زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو ئاگاداری ڕاستیه‌کان نین، و ئه‌و وه‌ک قاره‌مانێکی کورد ده‌ناسن. هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی که کورته‌یه‌ک له سه‌ر دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو بنوسم. خوێنه‌ری به‌ڕێز له کۆتای دا ویژدانی خۆت بکه قازی:
دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو نیشتمان په‌روه‌ر بوو، یان خه‌یانه‌تکار؟
له ساڵی 1950 دا کۆمه‌ڵێک گه‌نجی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ درێژه دان به ڕێگای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هێنانه‌دی ئاواته‌کانی کۆماری کوردستان له دژی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران ده‌ست به خه‌باتێکی سیاسی ده‌که‌ن. له شاری مهاباد ئه‌حمه‌د تۆفیق، غه‌نی بلوریان، سولێمان موعینی، ئه‌میر قازی و سمایل شه‌ریف زاده، له شاری سه‌قز مه‌لاسه‌ید ڕشید حوسێنی، له شاری پیرانشار عه‌بدوڵڵا زه‌کی، و له شاری سه‌رده‌شت مه‌لا ئاواره (ئه‌حمه‌د شڵماشی) ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
پاشان به هۆی لێوه‌شاوه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ک سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌هۆی نایاسایی بوونی هه‌ڵسوڕانی سیاسی ڕێکخراوه‌یی له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا، خه‌باتی سیاسی به شێوه‌یه‌کی نهێنی به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی 1954 دا له‌گه‌ڵ هێندێک له هاوڕێیانی له ژێر ته‌وژمی هێرشی ملهوڕانه‌ی ده‌زگای سه‌ربازی و پۆلیسی ئێران دا، سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گواسته‌وه بۆ باشوری کوردستان و ناچار به هه‌ڵبژاردنی تاکتیکی شه‌ڕی پارتیزانی بوون.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری خۆی له ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژه پێدا، تا ئه‌وه‌ی له ساڵی 1957 ڕه‌حمان قاسملو له لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه بۆ تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران ده‌نێردرێته تاران.
ڕه‌حمان قاسملو له تاران له لایه‌ن ڕوکنی ئێران (ساواک) ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت. قاسملو له زیندان دا زۆر زوو خۆی ده‌دۆڕێنێت و به‌ڵێنی هاوکاری به ساواک ده‌دات. ساواک دوای ته‌سلیم بوونی ڕه‌حمان قاسملو، ئه‌و ئازاد ده‌کات و له به‌رانبه‌ر ئیعترافه‌کانی دا پاداشی پێده‌دات.
پاشان ڕه‌حمان قاسملو له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌نێردرێته‌وه باشوری کوردستان، و له لای ئه‌حمه‌د تۆفیق و به‌رپرسانی تری حیزبی دێموکڕات ده‌ڵێت: "کڵاوم ناوته سه‌ر ساواک و به‌درۆ به‌ڵێنی هاوکاریم پێداون، بۆیه ئازاد کراوم." به‌ڵام حیزبیه‌کان باوه‌ڕ به قاسملو ناکه‌ن و پاش دادگای کردنی زیندانی ده‌که‌ن.
ئه‌وکاته حیزبی شوعی ئێڕاق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌بوو له ئێڕاق و له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێرانی دۆستایه‌تی زۆر خۆش بوو. چونکوو هه‌ر دووکیان سه‌ر به ڕوسیه بوون. ڕه‌حمان قاسملو که به نهێنی ئه‌ندامی توده بوو و هاوکاری ك.ج.پ(ڕێکخراوی جاسوسی ڕوسیه)ی ده‌کرد، بۆیه ڕوسیه توانی به‌هاوکاری حیزبی شوعی ئێڕاقی، قاسملو له زیندانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری سلێمانی ئازاد بکات، و له به‌غدا وه‌ک کارمه‌ندێکی ڕه‌سمی ئیداری له وه‌زاره‌تی دارایی دایمه‌زرێنێت.
شایه‌نی باسه که له ئێڕاقی ئه‌وکات دا، وه‌ک کارمه‌ند دامه‌زراندنی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (هاووڵاتی ڕه‌سمه‌ن ئێرانی) شتێکی زۆر نائاسایی بوو و لای هه‌موو که‌سێک سه‌یر بوو.
له هه‌مان کات دا سمایل قاسملو که ئامۆزای ڕه‌حمان قاسملو بوو، له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت. ساواک له زیندان دا سمایل قاسملو له ئیعترافه‌که‌ی ڕه‌حمان قاسملو ئاگادار ده‌کاته‌وه.
سمایل قاسملوش له پێناوی ئازادکردنی خۆی دا ناوی 250 که‌س له کادرانی به‌توانای نهێنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌داته ساواک. له ئاکام دا حکوومه‌تی ئێران له هێرشێک دا هه‌ر 250 که‌سه‌که ده‌سگیر ده‌کات.
غه‌نی بلوریان، و عه‌زیز یوسفی که دوو که‌س له‌و کادیرانه بوون، ده‌که‌وه‌ن به‌ندیخانه‌ی ساواکه‌وه و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له به‌ندیخانه‌کانی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران دا شۆڕشگێڕانه به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن.
له ساڵی 1964 دا کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له گوندی سونێی سه‌ر به شاری قه‌لادزێ گیرا، که تێیدا ئه‌حمه‌د تۆفیق به سکرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له‌م کۆنگره دا ڕه‌حمان قاسملو به‌تاوانی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد له حیزبی دێموکڕات ده‌رکرا. غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسفی که له ناوبهندیخانهکانی ساواک دا قاره‌مانه‌تیان ده‌نواند، وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، سه‌لاح موهته‌دی که ئه‌ندامی حیزب بوو، له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان جیا بۆوه و حیزبێکی به‌ناوی حیزبی ڕزگاری کوردستان دامه‌زراند که زۆرینه ئاغاکانی ناوچه‌ی موکریانی له‌گه‌ڵ دا بوو. به‌ڵام پاشان ئاشکرا بوو که سه‌لاح موهته‌دی جاسوسی ساواک بووه، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی ساواک، و ئه‌م جاره‌یان بوو به سه‌رۆک جاشی ناوچه‌ی موکریان.
شایانی باسه که جه‌لالی بوون چۆن مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و مانای خه‌یانه‌تکار و جاشایه‌تی ده‌دا له باشوری کوردستان، موهته‌دی هه‌مان مانای هه‌بوو له‌و کاته‌ی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا.
ئه‌حمه‌د تۆفیق خزمه‌تێکی یه‌کجار زۆری به شۆڕشی باشوری کوردستان و شه‌خسی مه‌لامسته‌فا بارزانی کرد. چه‌ندین ساڵ شان به‌شانی هاوڕێیه‌کانی له دژی داگیرکه‌ری ئێڕاق دا شه‌ڕی ده‌کرد. هه‌وڵ و خه‌باتی شێلگیرانه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ یه‌کگرتویی هه‌موو باڵه‌کانی شۆڕش له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بوو.
دوای تێکه‌ڵاوی مه‌لامسته‌فا بارزانی له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران له ساڵی 1968دا، بارزانی پشتی کرده ئه‌حمه‌د تۆفیق و چه‌ندکه‌س له به ڕێوبهرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی وه‌ک سه‌دیق هه‌نجیری، مه‌لا ڕه‌حیم مهرجهلانی که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوون، به‌ده‌ستوری مه‌سته‌فا بارزانی گیران و بێسه‌ر و شوێن کران.
به‌دوای ئه‌م ڕوداوه دا له بهاری ساڵی 1968 دا سولێمان موعینی له‌گه‌ڵ خه‌لیل شه‌وباش له لایه‌ن بارزانیه‌کانه‌وه گیران وله پایزی هه‌مان ساڵ دا به کوژراوی ته‌سلیمی حکوومه‌تی ئێران کرانه‌وه. له هه‌مان کات دا ساڵح لاجانی و ده هاوڕی تری له لایه‌ن بارزانیه‌کان گیران و به سنوری حاجیهمهران دا ته‌سلیمی ئێران کرانه‌وه. ساواک ده‌ست به‌جێ ساڵح لاجانی و دوو هاوڕێی تری له گوندی جه‌ڵدیانی سه‌ربه شاری پیرانشارله پێش چاوی خه‌ڵک زینده بهگۆڕکردن. ئه‌وانه‌ی تریش له زیندان دا بێ سه‌روشوێن کران. ته‌نیا که‌سێک به‌ناوی شێخه‌ی گردێنێ ئازاد کرا که پێناسی ئێڕاقی له گیرفان دا بوو.
پاش ئه‌م ڕوداوانه ئه‌حمه‌د تۆفیق له کۆتای ساڵی 1969 دا له ترسی مه‌لامسته‌فا بارزانی که نه‌کا ته‌سلیمی حکوومه‌تی ئێرانی کاته‌وه، ناچار له باشوری کوردستان به‌ره‌و به‌غدا ڕای کرد و داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی ئێڕاق کرد.
ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا بوو، و پاش ماوه‌یه‌ک 27 که‌س له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی له کوردستانه‌وه چوون بۆ لای، که له‌ناویان دا که‌سێک به‌ناوی ئه‌حمه‌د نستانی هه‌بوو. ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا مه‌قه‌ڕێکی کرده‌وه و خه‌ریکی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م 27 که‌سه بوو.
له هه‌مان کات دا دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو به‌م هاڵۆزیهی کوردستانی زانی و به‌هاوکاری عه‌بدوڵخالق سامه‌ڕائی که ئه‌ندامێکی به‌رجه‌سته حکوومه‌تی به‌عسی ئێڕاق بوو، له ئه‌وروپاوه خۆی گه‌یاندوه به‌غدا.
له به‌غدا دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو تێکه‌ڵاوی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د نستانی په‌یدا کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که پلانی له ناوبردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق دابڕێژێت. پلانه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ڕه‌حمان قاسملو به ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت: "تۆ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق بڵێ که ده‌توانم بچم له کوردستانه‌وه زیاتر له 200 پێشمه‌رگه‌ی حیزب بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ خۆم بێنم، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش بێنه ئێره و با به‌ده‌ستی بارزانیه‌کان تێدا نه‌چن. پاشان که تۆ به‌ره‌و کوردستان وه‌ڕێ که‌وتی، من نامه‌یه‌ک به‌ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه ده‌نوسم که بۆ مه‌لامسته‌فا بارزانی و سی.ئای.ئه‌ی (سازمانی جاسوسی ئه‌مریکا)ی ناردبێ. پاشان من خۆم کارێک ده‌که‌م که له سه‌یته‌ره‌ی (ویستگای پشکنینی) که‌رکوک دا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌ستگای ئه‌منی به‌عسی ئێڕاقه‌وه بگیرێی و نامه‌که‌ت لێ ئاشکرا بێت. تۆش پاش گیرانت بڵێ ئه‌وه ڕاسته و ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ر به بارزانی و ئه‌مریکایه، و منیشی به زۆر ناردوه بۆ ئه‌م چالاکیه."
قاسملو به‌و شێوه‌یه به قسه‌کانی خۆی درێژه ده‌دات:
"کاک ئه‌حمه‌د نستانی هیچ نیگه‌رانی خۆت مه‌به، ئێمه پاشان تۆ ئازاد ده‌که‌ین و به‌و شێوه یه ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو ده‌به‌ین و خۆمان ده‌ست به‌سه‌ر حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داده‌گرین و ده‌بینه خاوه‌نی حیزب."
پلانه‌که چۆن دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو دای ڕشت بوو، به‌هه‌مان شێوه و به‌داخوازی دڵی ئه‌و سه‌ری گرت، و ئه‌حمه‌د تۆفیق له لایه‌ن حکوومه‌تی ئێڕاقه‌وه گیراو خرایه به‌ندیخانه‌ی ئهبووغهریبی به‌غداوه.
به قسه‌ی تاهیری خوشکه‌زای ئه‌حمه‌د تۆفیق که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و دا له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریبی به‌غدا بووه، تاهیر به چاو به‌ستراوی گوێی لێ بووه که حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی به‌ده‌ستوری ڕه‌حمان قاسملو شکه‌نجه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقی کردوه.
ئه‌حمه‌د تۆفیق به حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی ده‌ڵێت:
"ئاخر بۆچی شکهنجهم ده‌که‌ی "شینه ڕێوی"، خۆ له هه‌ر به‌رگێک دا بی ده‌تناسمه‌وه، هه‌ی نامه‌ردی خۆفرۆش، من چ خراپه‌یه‌کم ده‌رهه‌ق به تۆ کردوه."
حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی له وه‌ڵام داده‌ڵێت:
"ئه‌وه ده‌ستوری دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملویه و تۆ ده‌بێ له ناو تیزاو (ئه‌سید) دا بکوڵێن درێت".
به‌م شێوه‌یه سه‌رۆکی شۆڕشی ئه‌وسای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ئه‌حمه‌د تۆفیق، به ده‌ستی حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و به‌ده‌ستوری دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو و سه‌ددام حوسێن له ناو تیزاو دا کوڵیندرا و ته‌رمه‌که‌شی بێ سه‌رشوێن کرا.
ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی 1950 تا 1971ی زاینی که بێ سه‌روشوێنیان کرد، ڕابه‌ری شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو. ئه‌حمه‌د تۆفیق مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بوو، مرۆڤی خه‌باتکردن بوو، مرۆڤێک بوو که قه‌ت له کار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی دا پشودانی نه‌بوو. ئه‌و مرۆڤێکی کورد بوو که ته‌نانه‌ت ده‌یگوت کوردستان ده‌زگیرانی منه و تا کوردستان ئازاد نه‌بێت، من زه‌ماوه‌ند ناکه‌م. تا گیان به‌ختکردنی هه‌ر به‌ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو.
پاشان دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو له ساڵی 1972 دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌عسی ئێڕاق دانیشتنه‌کی نهێنی به‌ناوی کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزب به‌ست و حیزبێکی تازه‌ی به‌ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دامه‌زراند. حکوومه‌تی به‌عس وشه‌ی ئێرانی به‌ناوی حیزبی دێموکڕاته‌وه زیاد کرد و ڕه‌حمان قاسملوی به سکرتێری ئه‌م حیزبه دیاری کرد.
پاش ئاش به‌تاڵی مه‌لامسته‌فا بارزانی له ساڵی 1975 دا، ئه‌ندامانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که هاوڕێیانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون، له‌لایه‌ن ژاندرمه‌ی ئێران و عه‌سکه‌ری ئێڕاقه‌وه گه‌مارۆدران، و له ناچاری بڕیاریان دا که داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی ئێڕاق بکه‌ن. له‌ئاکام دا 55 که‌س له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له قه‌ندیل هاتنه خوار وله شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری باشوری کوردستان، به هاوکاری بایزی هه‌باساغای سه‌رکه‌پکان، که سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌و ناچه‌یه بوو، داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسیان له حکوومه‌تی ئێڕاق کرد.
ئه‌و 55 که‌سه بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ له شاری ڕانیه ڕاگیران، و پاشان حکوومه‌تی ئێڕاق بڕیاری دا که مافی په‌نابه‌ری سیاسیان بداتێ و کوێ‌یان پێخۆش بێت له وێ نێشته‌جێ بن. به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و 55 که‌سه، دوو خائین و جاشی کورد به ناوه‌کانی "که‌ریم حه‌داد" و "حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی" که له جه‌ماعه‌تی قاسملو بوون، به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی ئێڕاقی(مغاویری) و چه‌ند ترومبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی (زیل عه‌سکه‌ری) و عه‌سکه‌رێکی زۆره‌وه هاتنه شاری ڕانیه و ئه‌و 55 که‌سه‌یان خسته ناو ترومێلهکانیان و به‌ره‌و که‌رکوک و خانه‌قین و پاشان له هه‌مان ڕۆژدا له ڕێگه‌ی سنوری خوسره‌ویه‌وه ته‌سلیمی ژاندرمه‌ری ئێرانیان کردن.
به‌م شێوه‌یه پلانی هاوبه‌شی داڕێژراوی قاسملو و که‌یم حیسامی، به‌هاوکاری سه‌ددام حوسێن و حکوومه‌تی به‌عس، گه‌یشته ئه‌نجام.
دوای بێ سه‌ر و شوێن کردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی 55 که‌س له هاوڕێیانی، هاوڕێیه‌کی ئه‌وکاتی دوکتۆر عه‌بدو ڕه‌حمان قاسملو به‌ناوی "سه‌ید ڕه‌سوی بابی گه‌وره"، له قاسملوی پرسی بوو:
"بۆچی هه‌موو سه‌کرده‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانت ته‌سلیمی ئێران کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌حمه‌د تۆفیقت بۆ خۆت کوشت."
دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت:
"ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر له من زیره‌کتر و به‌تواناتر بوو، له هه‌ر شوێنێک با، حیزبێکی به تواناتری له حیزبه‌که‌ی من دروست ده‌کرد. من توانای به‌ره‌نگار کردنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بوو، له‌به‌ینم برد که بتوانم به ئاسوده‌یی خۆم سکرتێریه‌تی بکه‌م. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر که ته‌سلیمی ساواک کرانه‌وه، ئیتر ساواک له ناو زیندان دا ده‌یان ڕزێنێت و ده‌رسێکیان پێده‌دات که هه‌رگیز نه‌توانن له به‌رنابه‌ر من دا سه‌رکه‌ون."
له‌گه‌ڵ ئازاد بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕوخانی شای ئێران، حکوومه‌تی به‌عسی ئێڕاق، جه‌ماعه‌تی قاسملوی به چه‌ک و پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد و به‌م شێوه حکوومه‌تی به‌عس به‌ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌که داگرت. به‌م شێوه‌یه ڕاستیه‌کان له خه‌ڵکی کوردستان شاردرانه‌وه و خه‌یانه‌ت سه‌رکه‌وت.
کوردستانپۆست: ئه‌م سه‌ربرده مێژووییه ئێمه له ناوه‌ڕۆکی به‌رپرسیارنین و که بڵاویشمان کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایان له‌م بواره راستییه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بکه‌ن. مه‌به‌ستی ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک شێواندنی رابوردووی شه‌هید قاسملۆ نییه ، به‌ڵکو له‌سۆنگه‌ی "رای دیکه‌ش با قسه بکه‌ت" وا بڵاومان کردۆته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست