هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌حمه‌د تۆقیق و دکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو له یه‌ک ته‌رازوودا ڕه‌وا نییه
Tuesday, 10/08/2010, 12:00
فهرعهوونییهکان 3500 ساڵ پێش ئێستا خوایانی میسر بوون، نێویان پڕ به دنیا زڕاندبوو، پێشکه‌وتن و زانست و شارستانیه‌ت لای ئه‌وان بوو. ئه‌گه‌رچی زۆرداری ئه‌وان 3000 ساڵی خایاند، به‌ڵام له کۆتاییدا ڕووخان و بێ نهوهشکران. ته‌نانه‌ت گڵکۆکانیشیان تاڵان کرا و ئه‌مڕۆ وه‌ک جنیایهتکارانی مێژوو سه‌یر ده‌کرێن.
ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆ مێژوویی کورد ده‌نووسم، چونکه باوه‌ڕم وایه، که ڕۆژێک دادێت کوردیش هه‌موو ئه‌و نامه‌ردانه‌ی که له سه‌ر ناوی کوردایه‌تی، له هه‌موو ژیانی خۆیاندا خیانه‌تیان به گه‌لی کورد کردووه، و کوردیان به دراو فرۆشتووه، ئاشکرا بکرێن و له مێژووی داهاتووی کوردستاندا ڕه‌شتر له فهرعوونهییهکان بناسرێن.
له هه‌مان کاتدا له پێشمه‌رگه‌کانی بێناوی وه‌ک ئه‌حمه‌د تۆفیق، فیلمی سینه‌مایی وه‌ک سپارتاگوس دروست بکرێت و دژهبهرهکانیشیان ڕه‌شتر له خۆیان له جیهاندا بناسرێن. به هیوای ئه‌وه‌ی که ڕۆژێک کوردستانی گه‌وره ئازاد بێت و کوردیش بتوانیت فیلمی سینه‌مای له سه‌ر "ئاش به‌تاڵ"، "شانۆی خه‌یانه‌ت"، "66 و جه‌لالی"،" 31ی ئاب"، "گه‌له‌کۆمه‌که‌ی ناوده‌وڵه‌تی دژ به ئاپۆ" دروست بکات. ته‌نانه‌ت له‌م کاته‌شدا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م کاره مێژوویه ده‌که‌وێته سه‌ر ویژدانی زیندووی که‌سانێکی وه‌ک به‌همه‌ن قوبادی، میراز بێزار، و هینه‌ر سه‌لیم. یان هه‌ر که‌سانێک به‌م کاره هه‌ستن، گه‌وره‌ترێن خزمه‌ت به مێژووی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و ده‌رسێک ده‌بێت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووش، که له خه‌یانه‌ت دووری بکه‌ن و یه‌کیه‌تی گه‌له‌که‌مان بپارێزن.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌رچی قه‌ت ڕه‌وا نابینم که ناو ئه‌م دوو که‌سه له پاڵ یه‌کدا بنووسم، چونکو هه‌ڵسه‌نگاندنیان له کن یه‌ن، زوڵمێکه له ویژدانی هه‌ر مرۆڤدۆست و کوردستانپهروهرێک، به‌ڵام به هیوام ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریی بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه فرویوداوه و درۆی له‌گه‌ڵ کراوه، به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، ڕووی ڕاستییه‌کان ببین و چیتر نه هێڵێن ناوی ناحه‌زان به شۆڕشگێڕ بناسرێت. داواکارم له کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که به‌رپرسیاره‌تی مێژووی خۆیان له بیر نه‌که‌ن، چیتر ئیجازه نه‌ده‌ن که ده‌نگی ناڕاستییه‌کان و چه‌واشه‌کاران بۆ فریودانی گه‌لی به‌سته‌زمانی کورد بڵاو بکرێته‌وه. که‌سانێکی که له هه‌موو مێژوویاندا خه‌یانه‌تکار بوونه، تکایه "ئیدی به‌سه" به شۆڕشگێڕ یادیان مه‌که‌نه‌وه. پێویسته په‌رده له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان هه‌ڵده‌رێته‌وه و خیانه‌تکارانی کورد وه‌ک خۆیان بناسرێن. تا ئه‌م هه‌ڵوێسته جوانمێرانه و نیشتمانپهروهوانهش نه‌گرین،پیش ناکه‌وین و ناگه‌ینه تروپکهی ڕزگاری کوردستانێکی گه‌وره.
فه‌رموون ویژدانی خۆتان بکه‌نه قازی (حه‌که‌م):
1
) ئه‌حمه‌د تۆفیق (عه‌بدوڵا ئیسحاقی): سه‌رکرده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: سه‌رکرده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بوو.**********************************************************
2)
ئه‌حمه‌د تۆفیق (عه‌بدوڵا ئیسحاقی): باوه‌ڕی به کۆنگره‌ی یه‌که‌م بوو، که له مهاباد گیرا و پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌دی به ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانی. کۆنگری دووی له سه‌ر ڕێبازی مانیفستۆی کۆنگره‌ی یه‌که‌م و سه‌ربه‌خۆی کوردستانی گه‌وره له کوردستان دا به‌ست.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: باوه‌ڕی به کۆنگره‌ی یه‌ک و دوو نه‌بوو، پێشه‌وای به خائین ده‌ناسی. (سه‌رچاوه: نهێنیه‌کانی حدک، ئیعترافی قاسملو لای ساواک 1964، تاران). کۆنگره‌ی یه‌ک و دووی نییه، له ناکاو له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن دا له به‌غدا، که که‌س نه‌یده‌وێرا بڵێت کوردایه‌تی ده‌که‌م، ئه‌م کۆنگره‌ی سێی به‌ست!**********************************************************
3)
ئه‌حمه‌د تۆفیق:چۆنیه‌تی هاتنه سه‌ر کاری به هه‌ڵبژارده‌ی کونگره‌ی دووی حدک بوو.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: چۆنیه‌تی هاتنه سه‌ر کاری به هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ددام حوسێن بوو.**********************************************************
4)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: سه‌ر به خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کورد بوو. له گه‌ڵ هێچ داگیر که‌رێک هاوپه‌یمانه‌تی نه‌بوو.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئاغاوه‌تی کورد بوو، سه‌ر به‌حکوومه‌تی عیڕاق و ڕوسیه، نه‌مسا، و فه‌ڕه‌نسه بوو.**********************************************************
5)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: تا ئه‌وڕۆژه‌ی که پێی وا بوو که شۆڕشی ئه‌و کاتی باشور له خزمه‌ت گه‌لی کوردستان دایه، ئه‌حمه‌د تۆفیق هاوکاری ده‌کرد و شانبه‌شانی گه‌لی باشوور له‌گه‌ڵ داگیر که‌ری عێڕاق شه‌ڕی ده‌کرد.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: له هه‌موو ماوه‌ی سه‌رکردایه‌ی ڕه‌سمه‌ن هاوکاری حکوومه‌تی به‌عسی ده‌کرد. له گه‌ڵ کورده‌کانی به‌شه‌کانی تر هه‌مێشه له ناکۆکی دابوو. بۆ وێنه‌ی به ده‌ستوری سه‌ددام حوسێن، قه‌بری مه‌لا مسته‌فا بارزانی له شاری شنۆیه، له لایه‌ن حدکا ته‌قێندرایه‌وه. له ئاکام دا شه‌ڕی براکوژی لێکه‌وته‌وه و قیاده موهقهتهکانی بارزانی به‌ربوونه گیانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به سه‌دان کوردیان قه‌تڵ و عام کرد. هه‌ر ئه‌م کاره‌ی حدکا بۆ هۆی ئه‌وه‌ی که بارزانیه‌کان هاوکاری سپای پاستاڕان بکه‌ن و له داگیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆڵه‌کی سه‌ره‌کیان هه‌بێت.**********************************************************
6)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به رکه‌به‌ره‌کانی دوژمنانه نه‌بوو، کاری پێیان نه‌بوو. بۆ وێنه مه‌لا ئاواره، سولێمان موعینی جیا بوونه‌وه و بۆ خۆیان به‌ناوێکی تر خه‌باتیان ده‌کرد. ئه‌حمه‌د تۆفیق قه‌ت شه‌ڕی له دژیان ڕانه‌گه‌یاند و ته‌نانه‌ت پاش جیابوونه‌وه‌ش دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌بوو. که شه‌هیدیش بوون، به شه‌هیدی حدک ناوی بردن. قه‌ت ڕهکهبهرێکی خۆی نه‌کوشت یان بڕیاری شه‌ڕی له‌دژ نه‌دا.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به رکه‌به‌ره‌کانی دوژمنکارانه بوو، هه‌ر که‌س ویستبای له قاسملو جیا ببێته‌وه به‌زوترین وه‌خت له لایه‌ن قاسملوه‌وه تیرۆر ده‌کرا یان بڕیاری شه‌ڕی له دژ ده‌درا. یه‌که‌م شه‌ڕی براکوژی دژی کۆمه‌ڵه، قاسملو هه‌ڵی هایساند که له‌ماوه‌ی 10 ساڵ شه‌ڕی براکوژی دا به هه‌زاران پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی یه‌کتر کوژران که تاوانه‌که‌ی هه‌موویان له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی قاسملوویه."سه‌ید ڕه‌سوی بابی گه‌وره" که دوای قاسملو که‌سی دووهه‌م بوو له ناو حدکا دا، کاتێک له ده‌فته‌ری سیاسی حیزب له سڵێ، به قاسملوی گوت که ئیتر ناتوانێت له گه‌ڵ قاسملو کار بکات،و به‌ره‌و ڕانیه وه‌ڕێکه‌وت. قاسملو پێشمه‌رگه‌ی ناردنه سه‌ر ڕێیه و له پشت شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌هه‌مان رۆژ دا تڕۆڕی کرد. " قاسملو ئه‌م تاوانه‌شی خسته سه‌ر بارزانیه‌کان که گۆیا سهیدڕهسوی بابی گه‌وره قه‌بری مه‌لامسته‌فای ته‌قاندۆته‌وه."بۆ زانیاری سه‌ید ڕه‌سوی بابی گه‌وره ئاگاداری هه‌موو نهێنیه‌کانی قاسملو بوو. بۆیه تڕۆر کرا که نه‌کا ڕۆژێک ڕاستیه‌کان به ڕووی گه‌لی کوردستان دا ئاشکرا بکرێن. پاش ده‌رکردنی "لیستی فیکس"، قاسملو ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی له ناو حیزب دا وه‌ده‌رنا و پاشان شه‌ڕی براکوژی له دژ ڕاگه‌یاندن و له‌ئاکام دا به ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی "حدکا" و "حدکا ڕێبه‌رایه‌تی" شه‌هید بوون. تاوانی هه‌موو ئه‌وشه‌هیدانه به‌ستۆی قاسملویه.**********************************************************
7)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی تر، زۆربه‌ی خوارده‌مه‌نی پێشمه‌رگه‌کانی حدک له‌لایه‌ن ئازه‌ریه‌کانی نه‌غه‌ده و خانێ ڕا ده‌هات. گه‌لی ئازه‌ری "حدک" یان به پارتێکی خۆیان ده‌زانی و له بواری زانیاری و ئابووری دا هاوکاریان ده‌کرد.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: له‌یه‌که‌م فورسه‌ت دا قاسملو ئه‌و ئازه‌ریانه‌ی که دۆستی کورد بوون کوشتنی. قاسملو ده‌ستوری شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌ی ده‌رکرد که تێدا به ده‌یان ئازه‌ری له‌لایه‌ن حدکا قه‌تڵ و عام کران. ته‌نانه‌ت داوایان له کوردان کرد که له هه‌موو شاره‌کان ڕا به پێمه‌ڕه و تهرداسان هیرش به‌رنه سه‌ر عه‌جه‌مان.له ئاکامی ئه‌و قه‌تڵ و عامه‌دا، ئازه‌ریه‌کان له‌ترسان په‌نایان برد بۆ داگیر که‌ری ئێران و بوونه پاستاڕ و قه‌تڵ و عامی قاڕنێ و قه‌ڵاتانی لێکه‌ته‌وه. کورد و ئازه‌ریش ئێستاش پاش 40 ساڵ وێکڕا ناته‌بان. ئازه‌ریه‌کان کوردان و حدکا به دوژمنی خۆیان ده‌زانن.
**********************************************************
8)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: سووکایه‌تی به پێشمه‌رگه نه‌کردووه، هه‌مێشه وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی بوێر له پێش جه‌بهه بووه، و ته‌نانه‌ت له ڕێگادا، بار و چه‌کی هاوڕێیانیشی به پشتی خۆی هه‌ڵ ده‌گرت. قه‌ت سواری یه‌کسم نه ده‌بوو.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: له هه‌موو ژیانی دا تاقه فیشهکهکیشی به داگیرکه‌ران وهنهناوه. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که ده‌ست یان لاقیان له شه‌ڕ له‌ده‌ست دابوو، کاتێک له حدکا جیا ده‌بوونه‌وه، لاق یان ده‌سته مهسنوعیهکهیان لێدهستاندنهوه.پێشمه‌رگه‌یه‌ک که هیچ بهانهیهکی نه‌با، که بۆچی له حدکا واز دێنێت، ئه‌وه هه‌ردوک گوێیان ده‌بڕین پاشان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بڕوا.ته‌جاوز به کوڕانی مێر منداڵ کارێکی زۆر ڕه‌وا بوو له ناو حدکا. بۆ وێنه کوڕێکی 14 ساڵانه‌ی زۆر جوانکیله به‌ناوی. نادری ده‌چێته لای قاسملو شکایه‌ت ده‌کات به‌گریانه‌وه ده‌ڵێت: "خۆ من بۆ شۆڕش هاتومه‌ته ئێره نه‌ک بۆ ته‌جاوز پێکردن". قاسملو ده‌ستی به‌سه‌ری دادێنێت و ده‌ڵێ ، "ئه‌گه‌ر پێت خۆشه دهدنێرمهوه مه‌نتیقه‌ی". له‌گه‌ڵ هیزی قه‌ندیل ده‌ینێرنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ته‌جاوه‌ز پێده‌که‌ن، کوڕه‌ی ماڵ‌وێران ڕیخهڵۆکهی پێوهگیرنابن. له کن جه‌ڵدیانێ له‌لایه‌ن "ته‌ئمینی ڕێ" بینرایه‌وه و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له ورمێ. پاش دوو مانگ کوڕه که ئازاد کرا، له شه‌رمه‌زاریان خۆی کوشت.**********************************************************
9)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: هه‌موو خه‌باتی بۆ کوردایه‌تی بوو. تاقه دراوه‌کی بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆی و شه‌خسی خۆی په‌یدا نه‌کرد. له هێچ شوێنێک نابیسترێ که بڵێن ئه‌مه خاکی ئه‌حمه‌د تۆفیقه و له سه‌ر ناوی ئه‌و تاپۆ کراوه.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: به قۆنداغ وتێهه‌ڵدان گومرگی له کاروانچیان و کۆڵکێشان ده‌ستاند. به‌م پارانه توانی 5 ئاپارتومانی 10-12 ته‌به‌قه له پاریس بکڕێت و له‌سه‌ر ناوی ژنه‌که‌ی و کچه‌که‌ی تاپۆیان کات. له مهاباد، ورمێ، پیرانشار،و بانه چه‌ندین شوێن هه‌نه که ئێستاش که‌س ناتوانێت بیان کڕیت یان بیان فرۆشیت، چونکوو تاپۆکراوی سه‌ر ناوی دوکتور عه‌بدوڕه‌حمان قاسملون.**********************************************************
10)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: ده‌ی گوت کوردستان ده‌زگیرانی منه و تا کوردستان ئازاد نه‌بێت من ژن ناهێنم.
دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: زۆر حه‌شه‌ری بوو، له کوردان تێر ببوو، ژنی ئه‌وروپی هێنا. له‌گه‌ڵ باده و نادیه زۆری به‌ین خۆش بوو.**********************************************************
11)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: 25 ساڵ له چیای قه‌ندیل بوو.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: 24 ساڵ (ئه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی خۆ دا سه‌پاندن و زۆره ملی بوو، ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌کردنه کۆمیته مه‌رکه‌زی یان ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی که سه‌ربه‌خۆیی بوون). له هه‌موو ژیانیدا به قه‌ندیل دا ئاودیو نه بوو. به لانکرۆزیر ده‌یان هێنا بۆ سڵێ و قه‌ت تۆزی لێنهدهنیشت.**********************************************************
12)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: شه‌رعییه‌تی هه‌بوو، به‌ڵی، ئازادانه له‌لایه‌ن کۆنگروه و له کوردستان هه‌ڵبژێردرا بوو. به‌رنامه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان بوو، له به‌رانبه‌ر هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و داگیر که‌ران دا ساحه‌ب هه‌ڵوێست و بڕیار بوو. 20 ساڵ دژی داگیر که‌ری ئێراق شه‌ڕی کرد.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: شه‌رعییه‌تی نه‌بوو، خۆی ئه‌ندامی حدک نه‌بوو، کۆنگرکهشی له به‌غدا گرت و له کوردستان نه‌گیرا و له‌ناو جه‌رگه‌ی داگیرکه‌ران داگیرا. حدکا له کوردستان دا نهمهزرێندرا و نه‌قه‌ت بۆ کورد کاری کردوه و نه‌قه‌ت بۆ کوردیش کار ده‌کات. له به‌رانبه‌ر هیچ به‌شێکی تری کوردستان دا هه‌ڵوێستی کوردانه‌ی نه‌گرت. پاش ئه‌نفال و کیمابارانی ئه‌ڵه‌بجه، قاسملو له ته‌له‌فیزۆنی ئێڕاق قسه‌ی کرد و وتی که هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کیماباران کراوه، خه‌ڵکی کوردستانی ئێڕاق خودموختاری خۆی هه‌یه و ئازاده که به‌زمانی خۆی بخوێنێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و ئازادیه‌مان له ئێران دا هه‌با، چی دی مان نه‌ده‌ویست.**********************************************************
13)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: پێی خۆش نه‌بوو به شان و باڵییدا هه‌ڵبده‌ن، حه‌زی ده‌کرد ته‌نها له سه‌ر ناوی خۆی که عه‌بدوڵا ئیسحاقی بوو بناسرێت. خوێندنی ده‌بیرستانی له مهاباد ته‌واو کردبوو، بۆ کوردایه‌تی خوێندی باڵا چوو بۆ ده‌مێشق که له گه‌ڵ بنه‌ماڵه به‌درخانه‌کان تێکه‌ڵاوی سیاسه‌ت بوو و پاشان گه‌ڕایه‌وه ڕۆژهه‌ڵات که ڕێبازی پێشه‌وا ئیدامه بدات.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: پێی خۆش بوو به شان و باڵییدا هه‌ڵبدرێت و له لایه‌ن به‌ڕێز مو‌سا حهنتهر ناردرایه ئه‌وروپا بۆ خوێندن. بهکهلۆرای ئێکۆنۆمی وه‌رگت، و پاشان وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی و نهوچیروان بارزانی دوکتۆرای ئیفتخاریان پێدا. زۆر مردووی نێو بوو. ئه‌گه‌ر به دوکتۆر بانگیان نه‌کردبا، پێی وا بوو گه‌روه‌ترین سوکایه‌تی پێکراوه و ڕقی له لایه‌نه‌که داده‌گرت. له کۆتای ته‌مه‌نی دا به ناوی دوکتۆر ڕازی نه‌بوو، ده‌بوا پێیان وتبا پڕۆفیسۆڕ دوکتۆر عه‌بدوڵره‌حمان قاسملو.**********************************************************
14)
ئه‌حمه‌د تۆفیق: شه‌هید بوو، به‌ڵێ، چونکوو له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا (له به‌غدا) به‌ده‌ستی خهیانهتکارانێکی وه‌ک که‌ریم حیسامی، که‌ریم حه‌داد، حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو و سه‌دام حوسێن له ناو مادده‌ی ئه‌سید دا کوڵێندرا و ته‌رمه‌که‌شی بێ سه‌روشوێن کرا.دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو: شه‌هید نه‌کرا، نه‌خێر. به‌ده‌ستی ک.ج.پ تڕۆر کرا. پێشتر جاسوسی بۆ سازمان جاسوسی ڕوسیه ده‌کرد و پاشان زانیاریه‌کانی ک.ج.پ ده‌دایه سوسیال دێموکڕاتی فه‌ڕه‌نسه. ک.ج.پ له هیچ ئه‌ندامێکی خۆش نابێت که خه‌یانه‌تی پێ‌بکات و هه‌ربۆیه به بێ ئه‌وه‌ی که حدکا یان قاسملو ئاگادار بێت له هۆڵێک دا له‌گه‌ڵ چه‌ند پاستاڕێکیان ڕوبهڕوکرد. له ئاکام دا ک.ج.پ قاسملو و هاوڕێکانی کوشتن، به‌ڵام پاستاڕهکانی ناردنه‌وه تاران و یه‌کێکیانی بریندار کرد که تاوانه‌که به‌سه‌ر داگیرکه‌ری ئێران دابێت. بۆ چه‌سپاندنی باشتری ئه‌م تڕۆڕه، زه‌مینه‌ی تڕۆری دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندیش له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ تڕۆڕیسته‌کانی جه‌مهوری ئیسلامی ڕه‌خسێندرا.**********************************************************
پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو (سه‌ربازی ونبوو)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست