بۆ مردوان هه‌ر ڕه‌حمه‌ت باشه، به‌ڵام هه‌ژار موکریانی به‌خۆم نه‌وه‌ستام نه‌یڵێم.
Sunday, 31/05/2009, 12:00
هه‌موو گه‌لانی جیهان به نوسه‌ر و شاعیر و ئه‌دیبانی خۆیان شانازی ده‌که‌ن، چونکوپێشکه‌وتنی ئه‌وان له‌و فه‌رهه‌نگ وکه‌له‌پوره داییه که ئه‌دیبه‌کانیان هه‌ڵیان وه‌نیوه و هه‌ڵیان پێچاوه و ده‌رخواردی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و گه‌لانی تری جیهانیشیان داوه. ئێمه‌ش جێ خۆیه‌تی به‌زۆر که‌سی وه‌ک شه‌ره‌فخانی بدلیسی، ئه‌حمه‌دی خانی، هه‌ژار و ... شانازی پکه‌ین و پێیان سه‌ر به‌رز بین. که‌م که‌س هه‌یه که له ناو کورده‌واری خۆماندا ناسناوی هه‌ژار موکریانی نه‌بیستبێت، و زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش به که‌ڵه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌یناسن. به‌ڵام من وه‌ک که‌سێک که ئاگاداری هێندێک ڕوداویی مێژوویم، نه‌م توانی دان به خۆ دابگرم و باسیان لێنه‌که‌م. لێره‌دا ته‌نیا بۆ ئاشکراکردنی چه‌ند ڕاستی نه‌ته‌وه ماف خوراوه‌که‌م، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م.
به‌رهه‌رشتێک ئه‌وه بڵێم که من هه‌ژار موکریانی وه‌ک مامۆستایه‌ک و فه‌یله‌سوفێکی ئه‌ده‌بیاتی کوردی ده‌ناسم و له بابه‌ت زمانه‌وانی، یان هه‌ڵبه‌سته‌کانی و نوسراوه‌کانی ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م و له ناو وڵاتی بێ ناو و بێ ناسنامه‌ی کوردستان دا شانازی به هه‌بوونی ده‌که‌م. به‌ڵام جێگای خۆیه‌تی که چه‌ند ناڕاستیه‌ک و ناڕه‌واییه‌ک که هه‌ژار له ژیانی خۆی دا کردوونی و له په‌ڕتووکی به‌ناو چێشتی مجێو‌ر دا بڵاو کراونه‌ته‌وه، بۆ هاو نیشتمانیانم ڕوونکه‌مه‌وه:
کاتێک پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د خۆی دا ده‌ست ساواک و تا ناو شاری مهاباد پێش ئه‌ڕته‌شی ئێران که‌وت ، پێش کوژران یان له‌سێداره‌دانی که‌س، بارزانیه‌کان که زۆرینه ئه‌رته‌شی کۆماری کوردستانیان پێک ده‌هێنا، به‌بێ ته‌قاندنی فیشه‌کێک له‌ناوچه‌ی موکریان قوچاندیان و بۆی ده‌رچوون. مامۆستا هه‌ژاریش هه‌ر له‌و کاته‌وه هه‌ڵات و له‌به‌غداش نه‌ده‌سره‌ویه‌وه و نه‌یده‌زانی له‌ترسان په‌نا بۆ ماڵی کام شێخ و ده‌ره‌به‌گه به‌رێت. ئه‌وه ده‌حاڵێک دا که مامۆستا هێمن زۆر چالاک‌تر و ناسراوتر بوو له ناو کۆمار‌دا و له مهابادیش ده‌رنه‌چوو و مایه‌وه. پاش له‌سیداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێینای، چه‌ندین لاوی گه‌نجی وه‌ک حه‌بدوللا ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆوفیق)، مه‌لاسه‌ید ڕه‌شید، عه‌وڵای مه‌لا عوسمان و مه‌لا ئاواره و ... خه‌باتی سیاسی و چه‌کدایان له‌سه‌رناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وژانده‌وه و به شه‌ڕی پارتیزانی قه‌راریان له ساواک هه‌ڵگرتبوو. پێویسته بڵێم که ئه‌وکاته‌ی هه‌ژار موکریانی له به‌غداش له‌ترسان عه‌جمینی نه‌بوو و خۆی ده‌هه‌موو کون و که‌ڵێنان دا ده‌شاردوه، به‌سه‌دان کوردی کوێستان له ناو خۆی کوردسان دا بوێرانه خه‌باتیان ده‌کرد. بارزانیه‌کان که بۆماوه 12 ساڵ هه‌ڵاتن بۆ ڕوسیا و پاشان هاتنه سه‌ر کیسی حازری خه‌بات که حیزبی دێموکڕات له قه‌ندیل پێکی هێنابوو. ئه‌وه‌م ته‌نیا بۆ پێشه‌کیه‌ک باس کرد، به‌ڵام با بچینه سه‌ر ئه‌و ناڕاستیانه‌ی که هه‌ژار وه‌ک ڕه‌وا و ڕاست باسی لێوه کردوون. هه‌ژار له ژیاننامه‌که‌ی دا زۆری خۆ به قاڕه‌مان و نه‌ترس به‌ناو بانگ کردوه که وێنه‌ی نه‌بووه مه‌گه‌ر له‌خۆ‌یی به‌غیره‌تتر مه‌لامسته‌فا بووبێت؟ ده‌بێ بڵێم مام هه‌ژار ڕه‌حمه‌ت بۆ مردوان باشه، به‌ڵام پیاوی حیسابی تۆ ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی باشوری ئێڕاقیش حه‌جمینت نه بوو و هه‌ڵاتی بۆ سوریه و لوبنان که نه‌وه‌کا ساواک بتگرێت و یان پێت بزانێت. ده‌حاڵێک دا هاوڕێیانی گه‌نجی کوماری مهاباد له‌ناو جه‌رگه‌ی دو‌ژمن دا به ده‌یان مه‌سئول پاسگا و ساواکی خه‌راپیان تۆپاندن و ڕۆژانه له شوێنه‌کانی وه‌ک دۆڵه‌نیه، تاتی دۆ، ده‌روو عه‌جه‌م، گه‌ڵاله... خۆیان حه‌شار ده‌دا و شه‌وانه‌ش ده‌هاتنه‌وه ناو دێهاته‌کان و شاره‌کان و کوردایه‌تیان ده‌کرد. تۆش مامۆستا هه‌ژار به برسی و ڕووتی له ماڵه شێخه عه‌ڕه‌بان له به‌غدا نۆکه‌ریت ده‌کرد، هه‌ر وه‌ک خۆت به‌شانازیه‌وه له ژیاننامه‌که‌ت دا باست کردوه. کاتێک که مه‌لامسته‌فا له لایه‌ن شۆڕه‌ویه‌وه ناردراوه به‌غدا، ساواک ده‌ستی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاو کرد و هێنایه‌وه گه‌رمیان به پاره‌کی زۆر به‌دژ حکومه‌تی ئێراقی داکرد. تۆش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت هاتییه گه‌رمێن و هێندێکت به شان و باڵی مه‌لامسته‌فا هه‌ڵا گو‌ت. بارزانیش له به‌رابه‌ردا بێ په‌ڕه‌سیگار و چای نه‌ده‌کردیی و منداڵه‌کانیشی له به‌غدا تێر نان و ئاو ده‌کردی. " من هه‌ر هیچکاره نه‌بووم و ئه‌گه‌ر مه‌لامسته‌فا باڵی به‌سه‌رنه‌کێشابام، هه‌رگیز نوسه‌ری کوردی به‌ناوی هه‌ژار له ئارا دا نه ده‌بوو،(چێشتی مجێو‌ر لاپه‌ڕه 512)". به‌ڕاستی ڕاست ده‌که‌یت، مام هه‌ژار تۆ و مه‌لا مسته‌فا ته‌واو که‌ری یه‌کتری بوون. ئه‌گه‌ر تۆش نه‌بایت مه‌لامسته‌فا قه‌ت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک ئاوای نێو نه‌ده‌زڕاند و ئیستاش کوڕ و نه‌وه‌کانی که‌ڵه‌گایی و زۆرداریان له گه‌لی کورد نه‌ده‌کرد.
مامۆستا زۆرت به‌خۆت هه‌ڵا گوتوه و مرۆڤ وه‌ک کوردێک شه‌رم ده‌کات که ژیاننامه‌که‌ت ده‌خوێنێته‌وه. خۆزگه زۆر که‌سی تر وه‌ک من ، تۆیی ناسیبا، جا ده‌یان زانی که ئه‌و هه‌موو قاره‌مانی و به‌غیره‌تیه‌ت هه‌موویی ته‌نیا له ناو په‌ڕتوک دا جوانن، ده‌نا ترسه‌نۆک و خوێڕی وه‌ک خۆت که‌م بوو. خۆزگه مابایت و من وه‌بیرم هێنابایته‌وه که تۆ كێ بوویت. له ناو ژیاننامه‌که‌ت دا باسی سه‌دان شێخ،سه‌ید، به‌گ، ده‌ره‌به‌گ، و ئاغای کوردت کردوه و به پیاوچاک ناویانت بردوه، به‌ڵام دوو سێ جارنه‌بێت، ناوی کرمانجانت به باشی نه‌هێناوه. له‌هه‌موو گه‌لی کورد ئاشکرایه که یه‌کێک له هۆیه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنمان و پاشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، ئه‌و پیاو به‌ناو چاکانه‌ن که‌تۆ باست کردونه. له هه‌موو گرینگتر، گۆیا تۆ له هه‌موو مه‌جلیسان دا قسه‌ی خۆشت هه‌میشه له‌سه‌ر زار بوونه و خه‌ڵک له هه‌موو شوێنێک قه‌دریان لێگرتویت. قه‌ت له‌ژیانت دا خه‌راپه‌یه‌کت نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌کانی خۆشت به لایه‌ک به نوکته‌ی خۆش به‌قازانجی خۆت ته‌واو کردوونه. خۆزگه کورد سه‌د که‌سی به‌توانا و دڵسۆزی وه‌ک تۆ و ئه‌و مه‌لامسته‌فایه‌یی که‌تۆ باستکردوه هه‌با، ئه‌وکاته کوردستان له 2-3 ساڵ دا سه‌ربه‌خۆی وه‌رده‌گرت و ئێمه‌ش خه‌لاسین ده‌هات. به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆ ته‌نیا ماستاوکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا بویت و فه‌ڕت به‌سه‌ر هه‌موو شتێک وه‌بووبێ، به‌سه‌ر کووردایه‌تییه‌وه‌نه‌بووه.
مام هه‌ژار زۆر نامه‌ردانه پێشمه‌رگه‌کانی دیموکڕاتت به چه‌ته‌کانی ئێران ناو ناوه (چێشتی مجێو‌ر لاپه‌ڕه 479). به‌ڕاستی شه‌رمه و بێویژدانییه و غه‌درێکی زۆر گه‌وره‌ت کردوه. هه‌ر ئه‌وه‌نده ویژدانت خه‌به‌ری بووه که شه‌ڕی دژی ساواک چه‌ته‌ییه، چونکوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌لامه‌سته‌فا دا نه‌بووه ، و به‌ڵام شه‌ڕی دژی به‌عس کوردایه‌تیه؟ کورده‌کانی کوێستان که 12 ساڵی ره‌به‌ق بوو خه‌باتیان ده‌کرد که ته‌شریفی ناموباره‌کی مه‌لامسته‌فا هاته‌وه و ناوچه‌که، تۆش ده‌ستت له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاوکرد و ده‌یان جار خۆت به‌قۆربانی به‌ژن و باڵایی کرد تا هێندێک دینارانت بداتێ. له‌زۆر شوێن دا باست کردوه که له مه‌سکۆ، پاریس، قاهیره و... ده‌عوه‌تکرابووم و چومه. نه‌خێر ماموستا هه‌ژار وانه‌بووه، ده‌یان جارت خۆ ده‌ماڵه بارزانی هاویشتوه و قه‌ول و به‌ڵێنی ئه‌مه‌کناسیت داوه که بۆ به‌باڵای بارزانی هه‌ڵاکوتنێ ده‌ت هه‌وێ به‌شداری ئه‌و کۆڕ وکۆ بوونه‌وان بیت، و له‌وێشدا گیرفان و زگه تێڕه‌که‌ت هه‌ر له‌بیر بوونه و تا توانیویشته چاوله‌وه‌ڕانیت کردوه، هه‌ر وه‌ک خۆت له چێشتی مجێوردا به شانازیه‌وه باست لێکردوونه. ئه‌وه له کاتێک دا بوو که پێشمه‌رگه‌کانی دێموکڕات له گه‌رمیان و کوێستان له پێناوی کوردایه‌تی دا گیانیان به‌خت ده‌کرد.
تۆ زۆر چاک ئاگادار بوویت که چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕات به فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی کوژران و هێندیکیشیان به‌زیندووی ته‌سلیمی ساواک کرانه‌وه که پاشان زینده به‌چاڵ کران وه‌ک لاجانی، موعینی، و.... له‌و به‌ینه‌ش دا عه‌بدوڵڵا ئیسحاقی که سکرتێکری حیزب بوو و زیاتر له بیست‌ساڵ خزمه‌تی به کوردایه‌تی له کوێستان و گه‌رمیان کرد، که زانی مه‌لامسته‌فا چه‌ند که‌سێکی ناردوه له بادینان بیکوژن، شه‌وێک خۆی قوتارکرد و له‌ده‌ست بارزانی هه‌ڵات و خۆی ده‌زاری به‌عس هاویشت. زۆر چاکیش ئاگادار بوویت، که ئه‌حمه‌د تۆوفیق به ته‌وتئه‌و ئیعتڕاف و فه‌رمانی قاسملو کوژرا. ئاگاداری بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی دووی دێموکڕات بویت که قاسملو به هۆی خه‌یانه‌ت و جاسوسی ساواک له حیزب ده‌رکرابوو، به‌ڵام ویژدانت لێره‌دا چه‌قیوه و هه‌ر باسیشت نه‌کردوه. مامۆستا نه‌ماوی ده‌ناو وه‌بیرم ده‌هێنایه‌وه، که هاتم له مه‌هاباد نوسخه‌کی شانۆی خه‌یانه‌تم دا به‌ده‌ستی تۆ و هێمن و غه‌نی بلوریان. که باسمانکرد قاسملو کابرایه‌کی ساواکییه، توده‌یه،به‌عسییه و سه‌ر به ک.ج.ب. شه. قه‌ولتان دا که لێی له‌هه‌ڵاده‌ین. به‌ڵام ده‌ردی گرانم، له ژیان دا ته‌نیا ناو وناوبانگ ده‌رکردن لای ئێوه گرنگ بوو. جا گرینگ نه‌بوو لای کێ ده‌بێت یان چۆن ده‌بێت. ساواک، به‌عس و بارزانی و قاسملوش هه‌موویان له کوشتنی ئه‌حمه‌د تۆوفیق و هاوڕێیانی دا هاوکاری یه‌کتریان ده‌کرد. له‌ئاکامدا یان کوشتیانن و یان ته‌سلیم کرانه‌وه و له‌زیندان دا ڕزێندران (قه‌راردادی ئه‌لجه‌زایر 1975 له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌وقاڕه‌مانانه بوو، تۆ خۆت لێ گێل کردوه، هه‌ر وه‌ک ڕوشی نه‌دابێت). به‌ڵام تۆ وه‌ک هه‌ژارموکریانی له تاران، به‌غدا، ده‌میشق، مه‌سکۆ، پاریس ده‌خولایه‌وه و که‌سیش گویی به‌کڵاوی نه‌دپێوای و لێی نه‌ده‌پرسی. ده‌بێ مامۆستا ئایه‌ته‌ل کورسیت له‌خۆ خوێند بێت که له ژیاننامه‌که‌ت دا باستکردوه یان خائێنێکی شه‌ش دانگ بوبیت که پاسپۆڕتی هه‌موو لایه‌کت هه‌بووبێت. ئه‌رێ ڕاستی چۆن بوو که تۆش هه‌ر وه‌ک مه‌لامسته‌فا، قاسملو، تاڵه‌بانی، برایم ئه‌حمه‌د، و هه‌موو دار و ده‌سته که‌تان که له هه‌موو شار و وڵاتان دا سه‌ربه‌ست بوون و ڕێزتان هه‌بوو؟ له به‌ر کوردبوونتان بوو یان خۆفرۆشیتان؟
ئه‌و بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بڕۆم ده‌بێ له‌وه‌ڵامی چێشتی مجێو‌ر دا منێش چێشتی ئاغای شێخی سه‌یدی ده‌ره‌به‌گ بنوسم که دوو به‌رابه‌ری 500 لاپه‌ڕه‌که‌ی تۆ بێت. نام هه‌وێ زیاتر خوێنه‌ر ماندوو که‌م، داواکارم که به‌و زوانه شانۆی خه‌یانه‌ت بڵاو بکرێته‌وه که قازانجی زۆری ده‌بێت بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کانی شاردراوه. لێره‌دا ته‌نیا به چه‌ند خاڵێک کۆتایی دێنم:
- مامۆستا هه‌ژار جارێک له ماڵی ئێمه له قه‌ڵادزێ گاڵته‌ت به جه‌لالیه‌کان ده‌کرد و ده‌ت‌گوت؛ "هه‌رکه‌س خه‌یانه‌ت به هاوڕێانی خۆیی بکات، له دنیایه‌کی دی خودا‌ش هۆره‌ی حه‌وت گرێی تێده‌بڕێت". ئه‌رێ ماموستا تۆ و بارزانی، و قاسملو، و سادقی برات و برایم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆره‌یه چۆن هه‌ڵده‌که‌ن، ئه‌رێ هێشی زۆره؟
- زۆر درۆی شاخدارت نوسیون وه‌کوو؛ "گه‌ڵی به‌دران پڵینگی یه‌کجار زۆره". ماموستا پشیله کێویت دیتونه له‌ترسان وه‌ت زانیوه پڵینگن، ده‌نا ئاژه‌ڵناسان ده‌ڵین 3 هه‌زار ساڵ ده‌بێ بونه‌وه‌ری پڵینگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ماوه. "به فڕۆکه له مه‌سکۆ ڕا فڕین بۆ ستۆکهۆڵم و ئێوارێ له کۆپێنهاگ چوینه هوتێل". مامۆستا ئه‌وه‌ت ته‌نیا بۆ به‌خۆ هه‌ڵاکوتنێ نوسیوه، ده‌نا قه‌ت چاوت به‌وشارانه نه‌که‌وتوه. مه‌ودایان یه‌کجار زۆره، قه‌ڵه‌وه‌کی زگ تێڕی وه‌ک تۆ باڵانیش بگرێت ناتوانێت له ستوکهۆڵم له فڕگه دا به‌زیت و بۆ خه‌و بچێته ناو شاری کوپێنهاگ. واته درۆیه‌که‌ت زۆر درێژه به دورایی ئه‌ودووشارانه که 521 کیلومتره.
-" له پڕڕا فه‌رمان ده‌رچوو که پێشمه‌رگه له هه‌موو جه‌بهه‌کان تفه‌نگ دانێن و ده‌ست له شه‌ر به‌رده‌ن (چێشتی مجێو‌ر، لاپه‌ڕه 497)". ئه‌وه‌یان درۆیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه و به هیچ قوڕێک سواغ ناکرێت. ته‌شریفی ناموباره‌کی مه‌لامسته‌فای بارزانی له تاران ڕوو به ڕادوێ و ته‌له‌فیزۆنه‌کان ئاش به‌تاڵی ڕاگه‌یاند و هه‌موو کوردی فرۆشت پاش تاقه‌ت کردنی بنه‌ماڵه‌ی خۆیی و که‌س و کاری و له‌ناویان دا بنه‌ماڵه‌ی تۆش له که‌ره‌ج مام هه‌ژار‌گیان.
- خۆت نوسیوته که "ئه‌گه‌ر ناوی بارزانی ده‌نو‌سراوه‌کانمدا نه‌بێ، چیم ده‌مێنێ، (چێشتی مجێو‌ر لاپه‌ڕه 513)". که‌واته هه‌ژار موکریانی تۆ بارزانی په‌رست بویت، نه‌ک شاعیرێکی کوردپه‌روه و نیشتمان په‌روه‌ری کوردستانی، ده‌نا ده‌بوایه بێ وشه‌ی کوردستان نوسراوه‌کانت بێ مانابان.
ئه‌رێ پرسیارێک هاووڵاتی خوێنه‌ر؛ ده‌بێ ئه‌و که‌ڵه شاعیره په‌ڕتووکه‌کانی شه‌ریعه‌تی وقوڕعانیشی پڕ نه‌کردبێت له وشه‌ی کورد و کوردستان؟
- کاتێک که کۆمه‌نیستی باو بوو مامۆستا تۆ چوارینه‌کانی خه‌ییامت کرده کوردی، کاتیك بارزانیه‌تی باو بوو، هه‌ڵبه‌ستت به به‌ژن و باڵاکه‌ی هه‌ڵاده‌گوت، کاتێک که میللی گه‌رایی فارسی باو بوو له گه‌ڵ ساواک خه‌ریکی ده‌رکردنی وشه‌ی عه‌ڕه‌بی له زمانی فارسی و داتاشینی وشه‌ی فارسی بووی له کوردی. له کاتی کۆماری ئیسلامیش دا چاوت له و هه‌موو کوشتاره‌ی کوردان نو‌قاند و بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی پیرۆزی شه‌ریعه‌تیت بۆ کوردان ده‌کرده کوردی. له سه‌گه‌مه‌رگیش دا قوڕعانه‌که‌ت کرده کوردی که بۆ پردی سیڕاتێش به‌ڵگه‌یه‌کی پاکدامه‌نی خۆت هه‌بێت. هه‌زاران ڕه‌حمه‌تی به‌راوه‌ژوو له گۆڕت مامۆستای به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست.
- هه‌ڵسوکه‌تی ده‌ره به‌گانه و ئاغایانه‌ی مه‌لامسته‌فا، جه‌لالی دروست کردن، و هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وت له‌لایه‌ن قاسملو له کوێستان له ناو بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دیه‌کان و یه‌لخانیه‌کاندا بۆ هۆی خۆفرۆشی. پێوست بوو به‌دروستی باست له هۆیه‌کانی دروست بوونی جاش و شه‌ڕی ناوخۆ بکردبایه و به‌و مانایه‌ش نییه جاشایه‌تی جه‌لالیه‌کان و موهته‌دیه‌کان به‌ڕه‌وا بزانین، به‌ڵام زۆرداری خۆماڵی و بێگانه زۆر جیاوازیان نییه و هه‌ردووکیان له‌مردن دا وه‌ک یه‌ک به‌هێشن.
مام هه‌ژار موکریانی له کۆتایی دا ئه‌وه‌ش بزانی باشه که کورد هێنده‌ش مێشک شین نینه که زوو هه‌موو ڕوداوه‌کانی تاڵی مێژوویی خۆیان له بیر که‌ن و هه‌ر واش به‌سانایی له نامه‌ردایه‌تی خۆش نابن. زۆر زۆردار هه‌بوونه له مێژوو دا بۆ چه‌ندین ساڵ ناوبانگی باشیان به‌سه‌ر خۆیاندا سه‌پاندوه، به‌ڵام که گه‌له‌که‌یان وشیار بۆته‌وه و تێگه‌یشتوه، له ناو قه‌بریش دا تۆڵه‌ی خۆیان لێکردونه‌ته‌وه. تۆ له کۆتای ژیانت دا شاده و ئیمانت به‌ڕواڵه‌تی کۆماری ئیسلامی هێنا، ئه‌رێ پرسیاره‌ک له‌ڕوحی هه‌میشه زیندوت مامۆستا؛ تۆ پێت وایه ڕۆژێک قه‌بره‌کانی تۆ و بارزانی و برایم ئه‌حمه‌د و قاسملو و موهته‌دی و تاله‌بانی چیان به‌سه‌ربێت؟ ئێوه له‌ژیاندا ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خواز بوون، ئێستا ناترسێن که ڕۆژێک لاوانی کچ و کوڕی کورد په‌روه‌ر بڕژێنه سه‌رتان و تفتان که‌ن که؛
به‌سیه‌تی مردن هه‌ستن مه‌وته‌نه‌که‌تان له خۆفرۆشان، زۆرداران،ده‌ره‌به‌گان، دزان، قاتلان، کوردفرۆشان و ماستاوچیانی وه‌ک ئێوه سه‌ربه‌سته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست