بێ ئه‌ده‌بیش ئاستی خۆی هه‌یه ئاغای نستانی، گه‌لۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق و قاسملو دوو سه‌رکرده‌ی یه‌ک حیزب بوون؟
Saturday, 29/01/2011, 12:00
به‌ر له هه‌ر شتێک به هۆی فلتێرکرانی کوردستانپۆست و به‌شێک له‌سایته‌کانی به‌که‌ڵک، نهم توانیه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج مانگێک ئه‌م سایتانه ببینم. له‌لایه‌کی تر ته‌ندروستی و ته‌مه‌نیشم له خراپ و لاوازبوون دابووه، نهم توانیوه وه‌دوای ڕوداوه‌کانی ڕۆژه‌ڤ که‌وم. به هیوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مجاره‌ش بتوانم ئه‌م نوسراوه بگێنمه کۆتایی.
هاوڕێیهک ئاگاداری کردمه‌وه که ئه‌حمه‌د نساتانی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی کۆنگره‌ی 2 حدک و 3 حدکا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی له کوردستان پۆست دا بڵاو کردۆته‌وه.
هاونیشتمانیانی کوردستان په‌روه‌ر، ئه‌م نوسراوه‌ی ئه‌حمه‌د نستانی باشترین به‌ڵگه‌یه له پێک هێنانی شانۆی خه‌یانه‌ت و فرۆشتنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌مانا. که‌ره‌مکه‌ن سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ڕستانه که هاوارده‌که‌ن که نوسه‌ره‌که و هاوڕێیانی به ناوی کوردایه‌تی خه‌یانه‌تیان به‌گه‌ل و نیشتمانی کوردستان کردوه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=562c2caeئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"چ دەرکرانی دوکتور قاسملوو لە کۆنگرەی دووهەم و چ دەکرانی ئەحمەد تۆفیق لە کۆنگرەی سێهەمی حیزبی دێموکرات ناعادەڵانە و ناڕەوا بوون"
که‌سێك ویژدانی هه‌بوایه و ته‌نانه‌ت بۆ تاقه خوله‌کێک ویستی کوردایه‌تی بوایه، یان گێره‌شێوێن و خائین نه‌بوایه قه‌ت ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نه‌ده‌نوسی. به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ ئه‌ده‌بی و بێ ویژدانی (بێ زهمیریش) لای ئاغای نستانی سنوردارنیه.
ئاخر چۆن و چ ویژدانێک ده‌بێ ئه‌مه قبوڵ بکات یان به قبوڵکردنی بدات که ڕوداوه‌کان ئه‌وه‌نده بێ شه‌رمه‌زارانه لهڕێسمه به‌رێت و چه‌واشه‌کاریان پێوه بکات. ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی 1950 وه تا ساڵی 1964 ڕه‌سمه‌ن یه‌کێک له چالاکانی کورد بووه و به هۆی خۆشه‌ویستی و چالاک بوونی خۆی له ناو کۆنگره‌ی 2 حدک که ئازادانه له کورردستان گیراوه، وه‌ک ڕابه‌ری حدک هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌حمه‌د تۆفیق هیچ ڕابردوهکی پیس و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێکی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی هیچ ڕیکخراوی تری ئێرانی و کوردیش نه‌بووه جگه له حدک. تائێستاش هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌مه ده‌گه‌ێنین که ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ر به‌هیچ داگیر که‌رێک نه‌بووه و سنوره‌کانی ده‌سکردی داگیرکه‌رانی به‌ڕه‌سمی نه‌ناسیوه و له‌شه‌ڕی سیاسی و پارتیزانی دا چالاکانه له‌دژی داگیرکه‌رانی ئێڕاق و ئێران به‌شداری کردوه و هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی هه‌بووه له به‌رانبه‌ر هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردستان.
به‌ڵام قاسملو پێش کۆنگره‌ی 2 خۆی دانی به خه‌یانه‌ته‌کانی داناوه و بۆیه‌شه که هه‌موو به‌شداربوانی کۆنگره‌ی دوو له‌سه‌ر ده‌رکردنی قاسملو وه‌ک خائینێک، یه‌کده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بوون. ده‌رکردنی قاسملو یه‌کێک بووه له خاڵه‌کانی ڕه‌سمی ناو کۆنگره که ئازادانه باسی لێوه کراوه و دۆکیومێنت و به‌ڵگه‌کان هه‌ڵسه‌نگێندراون و ئازادانه بڕیاری له‌سه‌ردراوه. هه‌رکه‌س ئه‌مه قبوڵ نه‌کات، وادیاره درۆپهروهره، نه‌ک کوردستان په‌روه‌ر.
کۆنگره‌ی 3ی حدکا له ناوجه‌رگه‌ی دوژمن و له به‌غدا به‌سترا. له کاتێک دا به‌سترا که ئه‌حمه‌د تۆفیق به پلانه ڕه‌شه‌که‌ی قاسملو و به چالاکیه خائینانهکهی ئه‌حمه‌د نستانی خرابووه ناو زیندانی ئه‌بوو غرێب. نه کۆنگره‌ی 3 و نه قاسملوش تاکه هه‌ڵوێستێکیان له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیق و هۆی گیران و ده‌رکردنی ئه‌و باس نه‌کردوه.
ته‌نیا چه‌ند که‌سی شۆڕشگێڕ له‌ناو ئه‌و کۆبونه‌وانه دا هه‌ڵوێستی دژایه‌تی قاسملویان گرت و ئه‌ویان به‌خائین ناو برد. کاک ئه‌حمه‌د نستانی لێره‌دا زۆر له بێ ویژدان، بێ ویژدانتر بویت، ده‌نا باست له هه‌ڵویستی ئه‌و جوانمێرانه ده‌کرد. من له نوسراوه‌کانی پیشتردا باسم له و هه‌ڵوێستانه کردووه و دووپاتیان ناکه‌مه‌وه.
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران، ئه‌حمه‌د تۆفیق له هیچ کۆبوونه‌وه‌ی حدکا باسی لێوه‌نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت جه‌نابی نستانی یه‌که‌م که‌سن له ئه‌ندامانی حدکا و له به‌ڕێو به‌رانی شانۆی خه‌یانه‌ت که دان بنێن به‌ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕشگێڕی کورد. ئاغای نستانی، که‌ره‌مکه بێژه که له‌کام خاڵ و بڕگه‌ی کۆنگره‌ی 3 باس له ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق کراوه، تا وه‌ده‌ر نرابێت؟ درۆ بۆ که‌سانێک بکه که تۆ و هاوڕێکانت نه‌ناسن. لای من تۆ هه‌ر ئه‌و خائینه شه‌ش دانگه‌ی که کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق و منت به پلانی قاسملوی نامه‌رد خسته به‌ندیخانه‌کانی داگیرکه‌ری ئێڕاقه‌وه. تۆ بۆچی تا ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا تاکه وشه‌یه‌کت باس نه‌کردبوو که له مێژووی گه‌لی کورد دا که‌سێک به‌ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌بووه، و ئێستاش پاکانه ده‌که‌یت که ده‌رکردنی ناعادڵانه و ناڕه‌وا بووه. گه‌لۆ ده‌رکردنی له چی و له کوێ، بۆ ڕوونت نه‌کردۆته‌وه؟ وادیاره چاوه‌کانیشت وه‌ک مێشکه‌که‌ت کوێرن ده‌نا، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی پێشتری منت ده‌خوێندنه‌وه و ویژدانه نوستوهکهت وه‌خه‌به‌ر ده‌هات:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9c1b
به‌ڵام هه‌ر دان پێدا نانت به ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌ویش پاش 40 ساڵ له چه‌واشه‌کاری، ڕاستیه‌کان ده‌رده‌خات، که ده‌بێ تۆ و قاسملو و هاوڕێیانتان چه‌نده خائین بووبن که ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌ناوی کوردایه‌تی کاسپیتان کردوه و ناویشتان به شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌روه‌ر زڕاوه.
ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"بەداخەوە ناکۆکییە نێوخۆییەکانى حیزبایەتى زۆرجاران گەیشتوونەتە لوتکەو جار‌و باریش بۆتە هۆى لێکترازان و ئەوەى بەسەر زمان و نووکى قەڵەمماندا هاتوە دەرهەق بەیەکترى کۆتاییمان نەکردوە."
کاک ئه‌حمه‌د نستانی شانۆچی، که‌سێک تۆ نه‌ناسیت واده‌زانێت حه‌تمه‌ن کاری باشیشت کردوونه، و بۆی هه‌یه له کوردایهتیهکهت دا تۆشی هه‌ڵه‌ش هاتبی. به‌ڵام تۆ پێم ناڵێت که قاسملو په‌رستان و خائین په‌روه‌ران له کام شوێندا تاکه وشه‌یه‌کیشیان باسی باشیی ئه‌حمه‌د تۆفیق و شانۆی خه‌یانه‌ت کردبێت؟ تۆ له‌و وڵامه‌ت دا خۆت گێل کردوه وگۆیا ئه‌وه هه‌ر ڕووی نه‌دابێت؟!
لای تۆ زۆر ئاساییه که حدک ببێت به حدکا و به بێ ئه‌وه‌ی که ڕابه‌ره‌که‌ی له کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌که دا به‌شدار بێت و باسی لێوه بکرێت، که‌سێکی تریش که ئه‌ندام نیه له حدک و به‌هۆی خه‌یانه‌ت ڕه‌سمه‌ن ده‌رکراوه، له خۆوه ببێته ڕابه‌ری حدکا؟
ئاغای نستانی، ئه‌م باره به نێره‌که‌ریش هه‌ڵناگیرێ، مه‌گه‌ر به که‌ره به‌غدایی؟
تۆ گه‌لی کوردت پێ گێله، خۆت له باسی شانۆی خه‌یانه‌ت نه‌داوه و و بێویژدانانه به سه‌ر ڕووداوه‌کانت دا پاز داوه و ته‌نیا ناکۆکیه‌کانی ناوخۆتانت باس کردوه که چه‌ند جارێک لێک ترازاون. لێره دا مه‌به‌ستت ته‌نیا چه‌واشه‌کاریه و به‌س، ویستووته که سه‌ری خوێنه‌ر بشێوێنیت که جیاوازیه‌ک ده‌رنه‌خرێت له ئه‌وانه‌ی که وه‌ک خائین حدک یان تێدا برد و حدکا یان دامه‌زراند. من ڕووداوه‌کان دووپات ناکهمهمهوه و داواکارم که خوێنه‌ر نوسراوه‌کانی پێشتر وه‌خوێنێت ، ئه‌م کاته ڕاستیه‌کانی لا ئاشکرا ده‌بێت:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9c1b
ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"من زۆر لە دوو سەرکردەى شەهید، ئەحمەد تۆفیق و د. قاسملوو نزیک بووم و بیرەوەریى خۆش وناخۆشم لەگەڵیان دا هەیە. بەڕاستى دەتوانم بڵێم هەردوکیان نموونەى سەرکردەى وەفادارو ورەبەخش بەگەلەکەیان بەتایبەت بە کادرو پێشمەرگە بوون"
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت بۆچی له 40 ساڵی ڕابردوو دا تاکه جارێکیش له هیچ شوێنێک ئه‌حمه‌د تۆفیق و هاوڕێیانیتان وه‌ک شه‌هید و وه‌ک کوردیش ناو نه‌بردوه. له‌کام ڕادوێ و ته‌له‌ڤیزۆنی حدکا دا باس له‌و شۆڕشگێڕانهکراوه؟ بۆچی ئێستا و بۆچی پاش 40 ساڵ تۆ باسیان ده‌که‌یت؟ بۆچی تا من له به‌ندیخانه‌کاندا بووم و تا ئه‌و نوسراوانهم له‌سه‌ر نه‌نوسین، تۆ و بکه‌رانی شانۆی خه‌یانه‌ت قه‌ت باستان له‌م بابه‌ته نه‌کردبوو؟ بۆ ئێستاش که باسی ده‌که‌یت، چه‌واشه‌کاری پێوه ده‌که‌یت؟ بۆڕاستی ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆیان نانوسیت؟ ده‌تان هه‌وێت نه‌وه‌ی داهاتوش به خه‌یانه‌ت بخاپێنن و قاسملوپهرستان وه‌ک شۆڕشگێر و کوردپه‌روه‌ر به گه‌لی کوردستان بناسێنن؟
ویژدانی نه‌بووتان که‌نگین وه‌خه‌به‌ر دێت؟ به‌س نیه ئه‌و هه‌موو درۆ و خه‌یانه‌ته؟
گه‌لی ماڵکاولکراوی کوردستان شایه‌نی ئه‌و هه‌موو خه‌یانه‌ت و درۆ و ده‌له‌سه‌یه، که ئێوه له 40 ساڵی ڕابردوودا کردووتانه؟
باست له بیره‌وه‌ریه‌کی خۆت کردوه و خۆت وه‌ک شه‌هیدی زیندوو ناساندوه. باشه پیرۆزت بێت کاکی شه‌هیدی زیندوو، ئه‌رێ بۆچی بیره‌وه‌ریه‌کانی تریشت باس نه‌کردوون؛ وه‌ک بردنی نامه‌ی د. قاسملو بۆ سه‌ددام حوسێن و به‌گرتدانی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق و من. ئه‌رێ زه‌حمه‌ت نه‌بێت بێ چه‌واشه‌کاری و درۆ تێ خستن، هێندێکیشمان بۆ باسی ئه‌م ڕووداوه بکه، جا با ئه‌وکات گه‌لی کورد بڕیارده‌ربێت که تۆ و قاسملو په‌رستان شۆڕشگێڕن یان خائین؟
ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"شەهید ئەحمەد تۆفیقیش نموونەى سەرکردەیەکى بەورە بوو، بەڵام مخابن دەستى رۆژگار نەیهێشت و زوو لە گەلەکەى و لە حیزبەکەى ئەستاند"
گه‌لۆ تۆ و قاسملو و سه‌ددام حوسێن نه‌بوون که ئه‌و سه‌رکرده‌تان له‌گه‌لی کورد ئه‌ستاند؟ یان ئه‌و ده‌ستی ڕۆژگاره که تۆ باست لێوه کردوه، کێ بووه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ به‌رده‌وامی چهواشیهکاریهکانی حدکا نیه چۆنه پاش 40 ساڵ ئه‌مڕۆ له ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ک شه‌هیدێک و وه‌ک سه‌رکرده‌کی نموونه باس ده‌که‌یت؟ باشه ئه‌گه‌ر نموونه بوو، بۆچی له‌گه‌لی کوردتان ئه‌ستاند؟ بۆچی باس ناکه‌یت که ئه‌و ده‌ستی ڕۆژگاره کێ بوون که تێیاندا برد؟
ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"نە لەگەڵ د. قاسملوو دانیشتووم و نە هیچ پیلانێک لەگۆرێ دا بووە بۆ لەنێوبردنى ئەحمەد تۆفیق. ئەوەى کە جەنابت باسى دەکەى کە من لە سەیتەرەى کەرکوک گیرابم، شتى وا ئەسڵ و ئەساسى نیەو ئیستاش شاهیدى زیندووى ئەو سەردەمە زۆرن. وەک: (عبداللە حەسەن زادە، مەلاحەسەنى رەستگار، مەلا رەسوڵى پێشنماز، کەریم نستانى، کەریم حداد، عەبدول نستانى و زۆر کەسى دیکە"
ئه‌وانه‌ی که ئاغای نستانی باسیان لێده‌کات وه‌ک شاهید، هه‌موویان ڕه‌فیقی قهلن و له کاره‌ساتی شانۆی خه‌یانه‌تدا ده‌ستیان هه‌بووه. تۆ بڵێت ئه‌وان دژ به خۆیان بدوێن؟ جا مه‌گه‌ر وه‌ک کوڕه‌که‌ی مام هه‌ژار ده‌ست بخه‌نه سهرویژدانیان و هێندێک له ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکه‌ن؟ من به‌وهیوایه‌م که حه‌سه‌ن زاده و ڕه‌ستگار تۆزقاڵێک ویژدانی خه‌وتوویان وه‌خه‌به‌ر بێنن و دان به 40 ساڵ له‌و خه‌یانه‌ته دابنێن. ئه‌گه‌رچی هه‌رکه‌سێک ویستبی ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکات، حدکا له ناوی بردوه، هه‌ر وه‌ک له نوسراوه‌کانی پێشتر دا باسی چه‌ند که‌سم کردوه که قاسملو ترۆری کردن.
ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت:
"ئەو 55 کەسە تێکەڵاوێک بوون لە پاشماوەکانى بزووتنەوە چەکدارییەکەى 46و47 و ئەو پێشمەرگانەى کە وەک پێشمەرگەى رەسمیى شۆرش بوون لەکوردستانى عێراق و خەریکى کار‌و کاسبى بوون و بەناوى (کۆمەڵەى یەکسانیى حیزبى دێموکراتى کوردستان) و مەلا سەید ڕەشیدى حوسێنى وەک سەرپەرستى گشتى ئەو کۆمەڵەیە بوو. ئەوانە بەناوى حیزبى دێموکراتى کوردستان تێکۆشانیان ئیدامە نەداوە، بەڵکو وەک کۆمەڵەى یەکسانى حیزبى دێموکراتى کوردستان چالاکییان کردوە و بنکەى رەسمیان لە سڵێ و ئێنزێ بووە، سەر بە شۆڕش بوون و دواى هەرەسهێنانى شۆڕشى کوردستانى عێراق، دەوڵەتى عێراق تەحویلى ئێرانى دانەوە. بۆ ئاگاداریى دۆستانى حیزب و ئۆگرانى میژووەکەى یەک نەفەریان بۆ یەک رۆژیش نەگیرا"
کاکی شانۆچی، دا زه‌حمه‌ت نه‌بێت جارێکی‌تر چاوێک به‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه بخشێنه. مه‌گه‌ر مه‌لاسه‌ید ڕه‌شید حوسێنی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حدک و جێگری یه‌که‌می کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌بوو؟ مهگهرعهبدوللا زه‌کی چاوه‌دێری به‌رزی سیاسی و به‌رپرسی نیزامی گشتی حدک نه‌بوو؟ گه‌لۆ چۆن بوو ئه‌وانه ته‌سلیمی ئێران کرانه‌وه، به‌ڵام تۆ و شانۆچیهکانی تر وه‌ک قاسملو، ئازادانه به قه‌ولی خۆت به "عه‌ده‌م ته‌عه‌ڕوز" له ئێراق ده‌خولانه‌وه؟
گه‌لۆ ئه‌و 55 که‌سه، مه‌گه‌ر کورد نه‌بوون و پێشمه‌رگه نه‌بوون؟ گه‌لۆ ڕژیمی ئێڕاق بۆچی ئه‌و 55 که‌سه‌ی ته‌سلیم کردوه، به‌ڵام تۆ و قاسملو ئازادانه له به‌غدا کۆنگره‌تان ده‌به‌ست؟ حه‌تمه‌ن سه‌ددام حوسێنیش کوردستان په‌روه‌ر بووه، و ئێمه خه‌راپ بووین، بۆیه ته‌سلیم کراینه‌وه؟!
ئه‌گه‌ر ئێوه کوردپه‌روه‌ر بوون و درۆ ناکه‌ن بۆچی تاقه هه‌ڵوێستێکتان له‌سه‌ر ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئێمه نه‌گرت؟ مه‌گه‌ر حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و که‌ریم حیسامی و چه‌ند که‌سێکی تر به ده‌ستووری قاسملوی نامه‌رد له شاری ڕانیه هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌کردین ، که ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی خواسته‌کانی ئه‌وان نه‌بین و له‌به‌رانبه‌ر به‌عس دا سه‌رشۆڕ نه‌که‌ین، له‌به‌ینمان ده‌به‌ن؟ ئاخر درۆزنی و بێویژدانیش ئاستی خۆی هه‌یه ئاغای نستانی؟
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانی کوردستان، پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ئازاد بوونی سه‌رکرده‌کانی حدک له به‌ندیخانه‌کانی شا و له به‌هاری 1979 له شاری سه‌قز دروست بوو. له حاڵێکدا ئێمه (55 که‌سه‌که) له 1975 دا بهخهیانهتی تۆ و قاسملوی نامه‌رد و هاوڕییانتان له ڕانیه ڕا به‌ره‌و سنوری خوسره‌وی ته‌سلیم کراینه‌وه. هیچ ڕیکخراوێک به ناوی "کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان" له هه‌موو مێژووی کوردستان دا نه‌بووه؟ ئه‌وه‌شت یه‌کێکه له درۆ و تهلهسهکانت بۆ به‌رده‌وامی چهواشیهکاریهکانی 40 ساڵه‌ی حدکا.
من لێره‌دا ویژدانی خوێنه‌ران ده‌که‌م به‌قازی؛ به‌ڕێزانی خوێنه‌ر گه‌ڵۆ ده‌توانن باوه‌ڕ بکه‌ن که 55 پێشمه‌رگه که زۆربه‌یان زیاتر له 25 ساڵ دژ به داگیرکه‌رانی ئێڕاق و ئێران شه‌ڕی نزامی سیاسیان کردبێت، و ڕه‌سمه‌ن ته‌سلیمی ئێران کرابنه‌وه، به‌ڵام تاقه‌ڕۆژێکیش نه گیرابن و له به‌ندیخانه نه‌کرابن؟
نوسراوه‌که‌ت له‌مه زیاتر شایه‌نی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵام دانه‌وه نیه، چونکوو هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه‌یه و به‌رده‌وامی چهواشیهکاریهکانی 40 ساڵه‌یه، که به ڕاستی ئێوه تێیدا بوونه‌ته وه‌ستا و لێهاتوو. بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان له خۆێنه‌ران داواکارم که نوسراوه‌کانی پێشتری من وه‌خوێنن.
له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی نیشتمانپهروهیش داواکارم که ئه‌و ڕووداوانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ڕاستیه‌کانن، نه‌هێڵن تێدابچن و له په‌ڕتوکه بهگهنجینهکانی مێژوویی کوردستان دا به‌کاریان بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتومان تووشی هه‌ڵه و خه‌یانه‌ت نه‌بن.
شه‌کاوه‌بێت ئاڵای کوردستانێکی یه‌کگرتوو بهڕابهرایتی کوردانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر
نه‌مان بۆ هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان
ڕوو ڕه‌شی بۆ خائینان و خۆفرۆشان
20ی به‌فرانباری 2710
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست