بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کان حازرم له گه‌ڵ سه‌رانی حیزبی دێموکڕات ڕووبه‌ڕوو ببمه‌وه
Sunday, 15/08/2010, 12:00
به‌ڕێزان مه‌لاعه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده، مه‌لا حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، که‌ریم حه‌دداد، حه‌مه‌ده‌مین سیراجی، ئه‌حمه‌د نستانی
کوردانه داواتان لێده‌که‌م که با له یه‌کێک له گونده‌کانی قه‌ندیل کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاشکرا ڕوو به مه‌دیاکانی کوردی بگرین و تێدا باس له شانۆی خه‌یانه‌ت و کۆنگره‌ی دوو و سێ بکه‌ین. با چیتر لاوان و گه‌نجه‌کانمان فریوی چه‌واشه‌کاریه‌کانی 40 ساڵه نه‌خۆن و ڕاستی ڕوداوه‌کانیان بۆ ده‌رکه‌وێت. که ڕاستیه‌کانمان ده‌رخست ئێوه‌ش به وێژدانێکی ڕاحهتر ده‌چنه ژێرخاک. هیوادارم که حازری خۆتان له کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن دا ده‌رببڕن.
من ئه‌م کاره له پێناوی خزمه‌ت به گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد ده‌که‌م. خۆتان باش ده‌زانن که 40 ساڵه ڕاستیه‌کانتان له خه‌ڵکی کوردستان شاردۆته‌وه. هه‌روه‌ک گوتویانه ماڵێک که بناغه‌که‌ی خه‌راپ دروستکرا تا سه‌ر هه‌ر خه‌راپ ده‌بێت و به‌ده‌یان جار دهڕوخێتهوه. هه‌ر وه‌ک حیزبه‌که‌تان هه‌موو ڕۆژێک له ڕوخان دایه. ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که دووباره لهژێرخانهوه به ڕێک و پێکی و به‌دروستی دروست بکرێته‌وه. داواکاری من ئه‌وه‌یه که به زووترین کات خۆتان ساغ که‌نه‌وه، یان فه‌رموون با له دیدارێک دا ڕاستیه‌کان ده‌رخه‌ین، یان لهڕاگهیاندهکی ڕه‌سمی دا، دان به شانۆی خه‌یانه‌ت دابنێن و داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکه‌ن. پاشان حیزبی دێموکڕاتێ کوردستان با کۆنگره‌ی 3ی له کوردستان دا ببه‌ستێت و به هۆی خه‌یانه‌تی 40ساڵه‌وه هێچ ئه‌ندامێکی گهورترله 40 ساڵ قبوڵ نه‌کات. واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو دا ده‌ستیان له چه‌واشه‌کاریه‌کان دا هه‌بووه، دوای داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ خانه نشین بکرێن. حیزبی دێموکڕاتیش له سه‌ر به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رده‌وام به خه‌باتی خۆی بدات.
به‌ڕێز تاهیر قاسمی
بۆ ئاگاداریت ئه‌ندامانی زیندووی کۆنگره‌ی 2 و 3 من باشتر به ناوی پێشمه‌رگه‌ی بیناو ده‌ناسن. زۆر چاک ده‌زانن من کێم. تکایه که‌سانێک که نازانن، مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌نزاده و ئه‌حمه‌د نستانی هه‌ڵپێچن. خۆیان ئه‌و ناسناوه‌یان لا جوان بوو.
کاک تاهیر وادیاره ته‌مه‌نه‌ت زۆر گه‌نجه‌و و ڕوداوه‌کان ته‌نیا به ئیحساساته‌وه سه‌یر ده‌که‌یت. به‌ر هه‌رشتێک ڕووی قسه‌ی من له سه‌رکرده‌کانی حدکا یه نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگران. له نوسراوه‌که‌ت ڕا دیاره که ئاگاداری ڕاستیه‌کان نیت، هێندێک چه‌واشه‌کاریش به نوسراوه‌کانی منه‌وه ده‌که‌یت. تۆ چۆن کوردێکی که خۆت پێ دێموکڕاته به ڵام شاره‌زای شانۆی خه‌یانه‌ت نیت. مه‌گه‌ر ده‌کرێت بارزانیه‌ک شاره‌زای، ئاش به‌تاڵ و31ی ئاب نه‌بێت؟ یان جهلالیهک شاره‌زای 66 نه‌بێت؟ تۆ چۆن ناوی ئه‌م 55 که‌سه نازانێت که بوونه قوربای شانۆی خه‌یانه‌تی دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملو، که‌ریم حه‌دداد، حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و که‌ریم حیسامی و ئه‌حمه‌د نستانی؟
ئه‌گه‌ر ناویان نازانێت له سه‌رکرده‌کانت بپرسه، بێخود وڵام مه‌ده‌وه؟ لێیان بپرسه ئه‌رێ چۆن بوو که ئێوه توانیتان له به‌غدا دا ژیان و سیاسه‌ت بکه‌ن به‌ڵام ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزب و هاوڕێیان دڵسۆزی ئه‌حمه‌د تۆفیق : مه‌لاسه‌ید ڕه‌شید حوسێنی (کۆمیته مه‌رکه‌زی و ده‌ست ڕاستی ئه‌حمه‌د تۆفیق)، عه‌وڵای مهڵاعوسمانی (چاوه‌دێری به‌رزی سیاسی و ده‌ست چه‌پی ئه‌حمه‌د تۆفیق)، مامۆستا ساڵار هه‌ورامی، کاک خدری به‌رده‌ڕه‌شان، حه‌سه‌ن حاسڵ، حاسڵ له‌یلانی، مراد له‌یلانی، خدر کوردستانی، قادری خالیدی، و ...) ته‌حویلی شای ئێران درانه‌وه. چۆن بوو شا و ساواک داوای ئێوه‌یان لهسهددام نه‌کرد؟ پاکی ئێوه لای ساواک و سه‌ددام حوسێن چێ بوو که له هه‌موو عێڕاق دا به ئازادانه ده‌خولانه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حدک به داگیرکه‌ری ئێران فرۆشران؟
"ده‌ڵێن چه‌ند هاوڕێ له گۆمێک دا مه‌له‌یان ده‌کرد، یه‌کێکیان مه‌له‌ی نه‌ده‌زانی و تا مل چۆ ناو ئاو، له ناکاو ته‌نگاو بوو و... پیسایهکهی کرده ناو ئاوه‌که، پاشان دیتی پیسایهکهی سه‌ر ئاو که‌وتووه. کابرا به چهپهڵۆکان به پیسایهکهیدا ده‌دا و ده‌یوست ژێرئاوی کات. هاوڕێیه‌کانی چاویان پێکه‌وت و پێی پێده‌که‌نین. کابرا گوتی چاو چاو ئه‌وه پیسایی منه، که‌چی له من باشتر مه‌له‌ی ده‌زانی و ڕه‌سه‌ر ئاو ده‌که‌ویت. ئاخر ڕه‌حمان قاسملو تۆش ئاوا، کۆنگره له به‌غدا داده‌گریت و له من چاتر مه‌له ده‌زانی. منیش له‌و کۆنگره چۆمه ده‌رێ." کاک تاهیر قاسمی تۆخوڵا له سه‌رکرده‌کانت بپرسه ئه‌و ڕوداوه کێ ڕوو به قاسملو گوتی له هوتیڵ فنده‌قی به‌غدا ساڵی 1971؟
"تۆ له کۆنگره‌ی 2 به هۆی خه‌یانه‌ت به حیزب و جاسوسی بۆ ساواک، له حیزب ده‌رکراوی، تۆ ئه‌ندامی حیزب نیت، حه‌قت نیه له کۆنگره دا به‌شداری بکه‌یت، چ بگات به ڕابه‌رایه‌تی کردنی." کاک تاهیرقاسمی ئه‌مه‌شیان بپرسه که قسه‌ی کێیه که ڕوو به قاسملو کرا له هه‌مان کۆبوونه‌وه‌دا؟ بپرسه که گه‌لۆ ته‌وهینه و پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو هه‌ڵی به‌سته‌وه یان ڕاستیه‌کی مێژوویه و قوتدانی زۆر زه‌حمه‌ته.
به‌ڕێزم کاک تاهیر قاسمی په‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر خه‌یانه‌تکاران، کاری هه‌موو که‌سێک نیه. من له پێناو سه‌ربه‌خۆی نێشتمانهکهم دا ئه‌م هه‌نگاوه‌م ناوه نه‌ک له پێناو تهوهێن یان درۆ هه‌ڵ به‌ستن. تکایه با ئه‌وانه‌ی که له ڕوداوه‌که شاره‌زان و ده‌ستیان له خه‌یانه‌ته‌کان دا هه‌بووه وڵام ده‌نه‌وه.
داواکارم له‌و هاوڕێیانه‌ی که له ئه‌وروپا دا ده‌ژین، تا له ژیان دا ماون، ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکه‌ن. چه‌ند که‌سێک هه‌ن له قوربانیانی شانۆی خه‌یانه‌ت،با بێنه زمان و نه‌هێڵن نه‌وه‌ی داهاتومان فرویو بخوات. کاتی ئه‌وه هاتوه که بوێرانه ڕوداوه‌کان ئاشکرا بکرێن.
که‌سانێکی وه‌ک غه‌نی بلوریان ئه‌گه‌ر له ژیان دا ماون، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له مه‌دیاکان دا بدوێن. من له ساڵی 1979 له مهاباد هه‌م شانۆی خه‌یانه‌تم دا ده‌ست کاک غه‌نی و مامۆستا هێمن و هه‌م له‌گه‌ڵم باس کردن.
کاک تاهیر قاسمی تکایه سوکایه‌تی به کوردستان پۆست مه‌که، چونکوو کوردستان پۆست ئه‌مڕۆ بۆته ده‌نگی ڕاستیه‌کان. من کوردێکم و خۆم به‌رپرسیارم له نوسراوهکانم. کوردستان پۆستم به ڕه‌نگ و ده‌نگی ڕاستیه‌کان زانیوه، بۆیه لێره دا ڕاستیه‌کانم ڕاگهیهیاندوونه. بۆ ئاگاداریت، به‌رپرسانی کوردستان پۆست هیچ ناسیاوهتیهکیان له‌گه‌ڵ من نیه، و ته‌نیا په‌رپرسیاره‌تی مێژووی خۆیان به جێ ده‌گه‌ێنن و خزمه‌تی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن. به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی حدک من له نزیکه‌وه زۆر باش ده‌ناسن. ئه‌وانه‌ی که ناویان وه‌ک خه‌یانه‌تکار هاتوه، زۆر باش ده‌زانن من کێم.
ئه‌ندامانی دێموکڕات، خۆیان زۆر پێ زیره‌که. هه‌ر که فشاریان بۆ هات، ڕوو ده‌که‌نه ته‌وهین و سوکایه‌تی. کار به‌وه چاک نابێت هاونیشتمانی خۆشه‌ویستم. ڕاستی، ڕاستی، ڕاستی ده‌ردی هه‌موو ده‌رمانێکه. منیش وه‌ک تۆ کوردستانیم، خۆ له کوره موریخ ڕا نههاتوهمهته خوار و سوکایه‌تیش به که‌س ناکه‌م.
هاوڕێم تکایه ته‌ڕ و ئێشک به‌یه‌که‌وه مه‌سوتێنه؟ من پێشتریش نوسیبووم که هه‌موو شه‌هیدانی دێموکڕات کوڕی کوردن و له ناوینادا دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندیش شه‌هیدی کوردستانه. لای هه‌موان ئاشکرایه که دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی جه‌مهوری ئیسلامی تڕۆڕ کرا و به‌ڕێزیان وه ک قاسملو ده‌ستی له خه‌یانه‌ته‌کان دا نه بوو. ته‌نانه‌ت مسته‌فا هیجری و جه‌لیل گادانیش ده‌ستیان له شانۆی خه‌یانه‌ت دا نه‌بووه. من ده‌م هه‌وێت ڕووی ڕه‌شی چه‌ند خهیانهتکارێک ده‌رخه‌م. کاری من نه ته‌وهین هه‌ڵبه‌ستنه، و نه درۆ و سوکایه‌تی به‌هیچ که‌سه.
40 ساڵه دێموکڕات به‌ناوی کوردایه‌تی خه‌ڵکی کورد به‌کوشت ده‌دات، پێغه‌مبه‌ره‌که ی ئاشتیتان (قاسملو) به هه‌زاران لاوی کوردی به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشت دا؟ ئه‌وانه‌ی که کۆمه‌ڵه بوون خۆ کورد بوون و پێشمه‌رگه بوون، ئه‌وانه‌ی که ڕێبه‌رایه‌تی بوون خۆ کورد بوون و پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوون، بۆ قاسملو فتوای شه‌ڕی له‌سه‌ر دان. مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئاوا ده‌بێت؟
شانازی به‌چه‌پ بوونی قاسملو ده‌که‌یت، مباره‌کی بێت. لای هه‌موان ئاشکرایه که توده ناردبوویه ناو حیزب. (سه‌رچاوه: ژیاننامه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق).
باشه به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر چه‌پ بوو بۆچی ده‌ستوری قه‌تڵ و عامی ئازه‌ریه‌کانی نه‌غه‌ده‌ی ده‌رکرد،؟ خۆ که‌سێکی چه‌پ نابێت شه‌ڕی دژی نه‌ته‌وه‌ی جیرانی ڕابگه‌ێنێت؟
بۆچی شه‌ڕێ دژی کۆمه‌ڵه‌ێ کۆمه‌نیست ڕاگه‌یاند؟ مه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌ش چه‌پ نه‌بوو؟
بۆچی ڕادوێی دێموکڕات هه‌موو ڕۆژێک به قوڕحان خوێندن ده‌ستی پێده‌کرد؟ قۆڕحان و چه‌پایه‌تی کوجا مه‌رحه‌با کاک تاهیر قاسمی؟
من کوردستانیم و ئاواتیشم سه‌ربه‌خۆی کوردستانێکی گه‌وره‌یه که هه‌ر 5 به‌شه‌که‌ی کوردستانی له خۆی دابگرێت. داواکارم که سه‌رکرده‌کانی دێموکڕات بوێرانه ڕابگه‌ێنن که به‌ڵێ قاسملو قه‌ت بۆ کورد کاری نه‌کردوه و ئێمه‌شی تۆش ئه‌م ڕۆژه ڕهشهکرد که پێش مردنمان په‌رده له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان هه‌ڵدرێته‌وه، و ڕووی ڕه‌شمان به خه‌ڵکی کوردستان بناسرێت.
من ساڵی ڕابردوو، نوسراوهکم له‌م کوردستان پۆسته دا له‌سه‌ر چێشتی مجێو‌ر نوسی و خه‌یانه‌ته‌کانی هه‌ژار موکریانیم خسته ڕوو. به خۆشیه‌وه ئه‌م ساڵ کوڕی مام هه‌ژار موکریانی ده‌ستی له‌سه‌ر ویژدانی خۆی دانا‌و، دانی به چه‌ند خه‌یانه‌تێکی باوکی داگرت.
لێره‌دا له هه‌موو کادر و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داواکارم، که بوێرانه ئه‌م کاره بکه‌ن و ویژدانی خۆتان ڕاحه‌ت که‌ن. با به‌ردی بناغه‌ی کوردسانیكی گه‌وره به دروست تر و پته‌وتر دابنێن. وه‌رنه زمان و ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکه‌ن. تا ڕاستیه‌کان ئاشکرا نه‌که‌ین، نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ر وا له ژێر ده‌ستی داده‌مێنێته‌وه و چه‌ند خهیانهتکارێک به ناوی کوردایه‌تی ده‌مان چه‌وسێنه‌وه، و به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشتمان ده‌ده‌ن. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له کۆیه حاکمه (شه‌ڕه چه‌قو).
به‌ڕێزان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی دێموکڕات تاکهنگین ڕاستیه‌کان نابینن؟ بیر بکه‌نه‌وه که له هه‌موو شه‌ڕه‌کانی براکوژی دا کێ کوژرا؟ تاقه ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی خائێنهکان بریندایش نه‌بوو. به‌و شه‌ڕانه هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی دێموکڕات ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون، به‌ڵام دڵی هه‌زاران دایکی کوردیان بریندار کرد و دووبه‌ره‌کیان نایه‌وه ناو گه‌لی کوردستان.
به هیوای سه‌ربه‌خۆی کوردستانێکی بێ سنور
*پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو (سه‌ربازی ونبوو)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست