دواى ئەوەى لێشاوى گەندەڵى هەمەلایەنى و نەزانین لە بەڕێوەبردنى سەرەتاكانى دەوڵەت دارى بووە نوكتەى دووبارە نەبۆوەى سەردەم , لە گردە پیرۆزەكە, لە لاپەڕگەى شار لە تاریكستانى شەو لە ژێر باڵى ڕەشەباى خاشاكى نائومێدى ، پیرەمێردێكى ڕیش ماش و برنجى پشت كۆماوى بن باڵى غەدرى مێژوو ، بە دەنگێكى نوساوى پڕكۆخە لە...
دەرفەتێكى زێڕینى كەم وێنەى دووبارە نەبۆوە لە ئاسمانى بێ بەختى كورد جارێكى تر گوێچكەمان ڕادە تەكێنێ لە خەوى خۆش پڵاوى بەخەبەرمان دێنێ ، ئازادى بەر قاپى دەرگاى لێگرتووین ، دەڵێ سەدەى بیست و یەكە كوردە غیرەتێ ... لە خەو هەڵسە هەوڵێ هیمەتێ ئەوا نیە ئەمێریكا بە گوێیەكمان دەچرپێنێ كورد كێشەى خاكى نەماوە...
بە داخەوە , درەنگ كەوتنى دروست بوونى دەوڵەتى كوردى , وەك كیانێكى سیاسى سەربەخۆ زۆر لێكەوتەى خراپى لێدەكەوێتەوە كە هیچیان لە مەرگەساتى هەڵەبجە و ئەنفال كەمتر نین. ئەمڕۆ دۆخێكى خراپ لە ڕۆژئاوا دە گوزەرێ بەشێكى نەتەوەكەمان لە ئاییندەیەكى نادیارن ,بە تایبەت وا كاریگەریە مرۆییەكەى لەسەر منداڵ و ژن بە تەمەنەكان...
ڕۆژێك زووتر لە گەڵ هاوڕێیەكى تەمەنى منداڵیم لە شەقڵاوە بووین ، بە چاوى خۆمان خرۆشانى خەڵك و خەونى چێژى ئازادی لەمێژینەى ووڵاتم بە چاوى خۆم بینى ، ناخى جەستەم لە هەڵبەز و دابەزێكى سەیر بوو كۆنترۆڵیم پێ نەدەكرا ، ناچار بۆ دەمەو عەسرەكەى لە پشتى پیكابێك جێگاى خۆمانمان كردەوە لە جادەى شەقڵاوە بەو بەفربارینە...
بە داخەوە ، لەم هەرێمە پڕ نەگبەتەى ئێمە زۆربەى كات لە مەیسەر نەبوونى كارەكانى هاووڵاتى ، ناچار بە شێوە زگماكیەكانمان لەو پەروەردە نا تەندروستیەى كە بە درێژایى ژیانمان لە گەڵمان بووە لە ناحەقى چەوسانەوەو ،ستەمكارى ،نادادى چ لە سەر دەستى بێگانە داگیركارەكان یان كۆپیە خۆماڵیەكەى دەسەڵاتى عەسكەرتارى كوردى،...