ئەمریکا و ئێران، بڕیارى دورخستنەوەی بەشێك لە بنەماڵەى بارزانیان داوە
Saturday, 20/01/2024, 17:00
🔹بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکى هەواڵگرى كە دزەی پێكراوە، هەریەک لە ئەمریکا و ئێران كە ڕۆلی سەرەكی لە عێراق و ھەرێم دەبینن، بەنهێنى ڕێکەوتنیان کردووە بۆ لابردنی بەشێكی دیاری خێزانی بارزانى و بڕیارە بەشێوەیەکى سیستماتێکى لەماوەیەكی كۆرت دا ئەو خێزانە بەتەواوەتى دووربخەنەوە لە كایە سیاسیەكان.
🔹ماڵپەڕی بۆكس ھەواڵ بڵاویكردۆتەوە، چەند زانیارییەکى هەواڵگرى، کە دزەیان کردووەتە ناو ناوەندێکى سیاسى لە پایتەختی دەوڵەتێك دا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێران و ئەمریکا هەردووکیان ئەوانەی سەركردایەتی پارتى دەكەن وەکو ڕێگر دەبینن لەزۆر پرسى سیاسى لەعێراق و بڕوایان وایە:"نزیکبوونەوەی ئەوان لەتورکیا و دكتاتوریەت و پێشێل كردنی ئازادیەكان و تەكڕەویان ئەجێنداى هەردوو وڵات لەعێراق تێکدەدات".
🔹ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، زانیارییە ھەواڵگریەكە ئەوەشی تێدا بووە، هەردوو وڵات ڕێکەوتوون بەشێوەى سیستماتیک کار بۆ لادانى خێزانى بارزانى بکەن لە دەسەڵاتى سیاسى لەهەرێمى کوردستان، ئەوەش دەستى پێکردووە و لە ماوەكانی داھاتوودا بە تەواوی بە كۆتا دێت.
🔹ھەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمریكیەكان لەبەرامبەر فشارەکانى ئێران بۆ سەر هەولێر ئامادەنین هیچ بۆ پارتى بکەن و ئیتر بە ھێڵی سوری خۆیان نازانن و گڵۆپی سەوزیشی بۆ ئێران ھەڵكردووە، تەنانەت چەکى بەرگرییان پێنەداون، چونکە بڕوایان وایە: پارتى بەشێکە لە ئەجێنداى تورکیا و ئوڕدۆگان و ھێزێكی بێ ستراتیژیەتی سیاسی و سەلیقەییە ، كە ئەمەش دژى ستراتیژى ئەمریکا و ئێران، بۆیە هەوڵدەدەن لەزۆربەى ڕووەکانەوە ئاوتیان بكەن، بەپێی قسەی چەند سەرچاوەیەكی متمانە پێكراوە.
🔹لە لایەكی دیكەوە مەسعود بارزانى سەرۆكی پارتی، لە ئێستادا نیگەران بووە لەو دۆخەو بڕواى وایە:"ئەمریکا بەتەواوى سەرقاڵى ڕووخاندنى خێزانەكەیەتی لە ھەڕەمی دەسەڵاتدا، و ٢٥ كەس لە سەرانی پارتی بە مەسعودە تا چەند رۆژی داھاتوو دەدرێنە دادگا لە ئەمریكا، بۆیە بەنهێنى لەگەڵ نوێنەرى ڕووسەکان کۆبووەتەوە و داواى هاوکارى لێکردوون، بەڵام دیارنیە، هاوکاریی دەکرێت یان نا، ئەوانیش زۆر متمانەیان بە ھەڵوسێتەكانی مەسعود نییە."
🔹لە كاتێكدا، پارتى (مەسعود بارزانی) دەمکێکە خۆى یەکلایى کردووەتەوە بۆ ئەجێنداى ئیسرائیل و تورکیا لەناوچەکە، لە بەر ئەوە لایەنەكانی دیكەی بە ھاوپەیمانانیشەوە بەتەواوى نیگەران کردووە و هێرشە درۆنی و موشەكەكانی سەر ھەولێریش لە ماوەی ڕابردووش لەو چوارچێوەیەدابوون، و پێدەچێت بەردەوامی ھەبێت شۆێنەھەستیارەكانیش بگرێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست