ئیبراهیم تاتلسی ئەو دزەی کە هونەر و موۆسیقای کوردی دەدزێت
Monday, 08/01/2024, 22:42
ئیبراهیم تاتلسی بەو حاڵەتە شەپڕە لێدراوەشی هەر لەدزینی فۆلکلۆری کوردی ناوەستێ.
دوا دزیشی، نازدار نازداری هۆنەری مەزنی کورد، زانای زاری سۆرانی، حەسەن زیرەکی نەمرە بەناوی(دەوامکە)بێ ئەوەی خاوەنداریەکەی لەبۆ زیرەکی بێ کەس بگێڕێتەوە.
بەدەسیسەی میت لەشەڕی تایبەتی نادیار بەئانقەست پڕدەدەنە سیمبولی پارێزەری بەستەو مەقامی کوردی ڕەسەن لەهەردوو بەشی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوازەکانی دەدزن، دەیانەوێ هۆنەری گۆرانی کوردی بەتەواوی ڕووت ڕووت بکەنەوە.
کورد، دەبێت بەخۆی خاوەنداریەتی فۆلکلۆری خۆی بکات، چونکە گۆرانی کوردی یەک لەپێگە گرنگەکانی مانەوەی نەتەوەکەمانە لەتەک زمانی دەوڵەمەندی کوردی.
لەو سی و سێ ساڵەی دوی ڕاپەڕین، گورانی و مەقام و بەستەی کوردی ڕووبەڕووی گەورەترین فەرهود بوویتەوە لەمێژووی خۆی بەدەست مافیا دزەکانی نەتەوە سەردەستەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست