١١ی ئەیلولی ساڵی١٩٦١(شۆڕشی ئەیلول)
Friday, 15/09/2023, 16:11
(زیان و لێکەوتە نەرێنیەکانی٦٢ساڵی ڕابردوو)
ئایا، خودموختاری یان(ئۆتۆنۆمی و حوکمی زاتی)ەکی سنووردار دژ بەمیری ئەودەم ئەو هەموو قوربانیەی دەهێنا! کورد، لەدوای بووتنەوەکەی شێخ مەحمودو دروست بوونی دەوڵەتی عێراق، تاڕادەیەک ژیانی لادێ و شارە گەورەکانی وەک کەرکوک و موسڵ و هەولێرو سلێمانی شارەگچکەو قەزایەکانی سەقامگیری بەخۆیە بینی، بەتەنیا حیزبی شیوعی عێراق، ئەویش لەهەموو عێراق و کوردستانیش سەرەڕای هوشیارکردنەوەی خەڵک لەتێگەیشتنی پێشکەوتنی ژیان لەخەباتی چینایەتی و بەرەنگاربوونەوەی رژێمی ئەوکاتی پادشایەتی سەر بەئیمپریالیزمی جیهانی، بەڵام مایەی چەرمەسەری و راوەدونان و دوورخستنەوەو زیندانی کردن و لەسێدارەدانیش بوو. شۆڕشی چواردەی تەمووز بەهەموو لێکەوتە نەرێنیەکانی دۆخێکی باشتر لەجارانی هێنا ئاراو رووی ئاوەدانی زیاتر کوردستانی گرتەوە لەکردنەوەی مەکتەب و خەستەخانەو جادەو رێ و بان و باغچەو کارگە. لەساڵی سییەکانی هەتا چواردەی تەمووزی ساڵی١٩٥٨ ئەو حەرەکەی لەبارزان هەبوو، زیاتر هەمان ئەو ئەشقایا بوونەی خوولەپیزە بوو لەدەڤەری سلێمانی دژی پۆلیس، هی وان لەبارزان فراوانتر بوو لەتاقمە چەکدارێکی یاخی دەرچووبوو، زیاتر عەشیرەتێک بوو. ئەگەر توێژینەوەیەکی ڕاست و دروست و بێلایەنانە بۆ ڕووداوەکانی ئەوکات بکرێ بەتایبەت لەبارزازن و زێبارو ئاکرێ و شاری موسڵ. دەبینین هەموو ئەو عەشیرەتە ئاکنجیانەی ئەوبەری زێی گەورە تاوانبار نەبوونە بەدەست خستنە ناو دوو دەوڵەتی داگیرکاری ئێران و تورکیا بەڵکو بەسیستەمی عەشیرەتگەتی خۆیان لەگەر ڕووداوەکانی عێراق دابوونە لەسەر ناوچەی جێ نفوزی خۆیان. ئەو پاوانسازیەی خیڵە بارزانیەکان بوو بکەونە سەنگەری حکوومەتی عێراق و ئاغاو میرو دەسترۆیشتووەکانیان جێ و واری خۆیان جێبهێڵن و لەموسڵ و هەولێر نیشتەجێ بوون. ئیتر، بەفیتی ئاغەواتەکانی پشدەرێ و دەست تێوەردانی ساڤاک دژی ئەو هەموو چاکسازیە سەرەتاییانەی کەریم قاسم و بەلاڕێدابردنی هەرە خوێندەورەکانی ئەودەم لەهەمزە عەبدوڵاو ئیبراهیم ئەحمەدو کەسانێکی دوای شکستی کۆماری مەهاباد گەلەکۆمەیان لەمەلا موستەفا بارزانی کردو ئەو بەناو شۆڕشەی ئەیلولیان هەلگیرساندو لەوێش موسادی ئیسرائیل بەخشکەیی هاتە ناو ئەو گەمەی شاهەنشاو ئیمریالیزمی ئەمێریکی بەڕێوەیان دەبرد. لەبۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو دەسیسەش بڕواننە موزەکەراتی(سنوات التجديد)ی هێنری کیسینجەر لەو هەموو بڕە پارەی دواتر لەپاش ڕووخانی حوکمی عەبدولکەریم قاسم لەڕێگای شاو ئیسرائیل گەیشتۆتە مەکتەبی بارزانی. پێشمەرگەی کورد هیچ تاوانێکی و سوچێکی ناکەوێتە مل ئەودەمەی بەخۆڕسکی خۆی نیشتمان و نەتەوەکەی خۆی خۆشویستووە ئامادەی قوربانی بووە بەگیان خاو خێزانی. ئەگەر بەکورتی سەرنج دەینە سەر زەرەرو زیانەکانانی ئەو کوردایەتیەی لەبۆتەی شۆڕش کوردستانی کردە پاوانی عەشیرەتێکی سەردەست و ئەویش بەئارەزووی خۆی و زەروورەتیەکانی دوژمنی ئێران و تورک و عێراق لەگەر شەپۆڵەکانی ئەوان ڕۆیشتووەو قوربانیەکانیش بەتەنیا گەلەکەمان بوونە بەتایبەت گوندنشینەکان. لەسەرەتای ساڵی١٩٦٣ کوردستان بەگشتی و بەتایبەت سنووری دەشتی هەولێر لەقەراج و کەندێناوە کەوتە بەر سەرەتای تەعریبی بەبەرنامەی هۆزە عارەبە چاو لەزەویە هەرە بەدەرامەتەکانی کورد. لەشارەکانییش بەوێنەی هەولێرو سلێمانی و کۆیە کەوتنە بەر هەڵمەتی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لەدەمی تەها شەکرچی. کەرکوک، وەک بڕبڕەی پشتی ئابووری نەتەوەیی کەوتە بەرسڕینەوەی مۆرکی نەتەوایەتی. لەت بوونی بزووتنەوەی رزگاری خوازی کورد لەکاتێکی زۆر هەستیار کەمۆدەی خەباتی ڕەواو سەرکەوتنی گەلان بوو لەدونیایێ لەنێوان جەلالی و مەلایی لەمێژووی تازەی نەتەوەکەمان بەقەد شەڕی یەکلاکەرەوەی چاڵدێرانی سەفەوی و عوسمانلی زۆر زیاتر زیانی گەیاندە داهاتووی نەتەوەکەمان کەتا ڕۆژی ئەوڕۆ پێوەی دەناڵێنێ و دەیان هەزاران کەسی کردە قوربانی. لەو شەڕە سەختە نابەرامبەرەی داگیرکەران کوردستانلەشارەکان بەگشتی و گوندەکان بەتایبەتی خوێندەواری فێربوون نەماو هیچ دام و دەزگایەکی خزمەتگوزاری مەدەنی کارەباو ئاوو پۆلیس و دادگا بوونی نەما، لەبەرامبەریش سەرکرادەیەتی ناهۆشیاری کورد بەوێنەی میللەتان هیچ بەرنامەیەکی بەدیلی نەما، خەڵک لەناو بێئاگایی دەژیاو هەموو دەمێ بێ ئەوەی بزانی لەبۆ چی دەکوژرێ ئامادەی کوشتن بوو. کۆی عاشیرەتەکان پاڵیان دا حکوومەت و دژایەتی شۆڕش و جاش لەناو خودی گەلەکەمان جێی خۆی گرت هەرچی کەسانی ڕووناکبیرو شۆڕشگێڕی بەشەکانی دی کوردستان بوو ڕوویان لێرەکرد، هەر هەموو بەزیندوویی چاوان لەناو بران و تەسلیم بەدوژمن کرانەوە هەتا ساڵی١٩٧٠و بەیانی یازدەی ئازارو گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆناو شارەکان. بەتەنیا ساڵی یەکەم ئەگەر ئاهێکی خستەوە دەروونی خەڵک بەڵام لەهەمان کات نەبوونی تەنگی تەواوی بەخەڵک هێناو جیاکاری و هەڵتۆقینی مەسئولە قۆنترەراتچیەکانی زووی شاخ دەستیان بەسەر بەرژەوەندی مقاوەلاتی شارەکسن داگرت و زۆرینەشیان لەژێرەوە پەیوەندیان بەدام و دەزگا ئەمنیەکان کردو لەدوای نسکۆ ئاشبەتاڵەکە بەدیارکەوت و گەلە جاشێکی دڕندەیان لێ بەرهەم هات کەدواتر دژی گەلەکەی خۆیان ورستانەوەو ئەوانیش هەتا ڕۆژی ئەوڕۆش سەروچاوەی خۆشکردنی کینەو دوژمنداریەتین لەنێوان خەڵک. بوردومانی قەڵادزێ لەمانگی چواری ساڵی١٩٧٤ زەرەرو زیانەکانی لەشومار نەدەهات و جگە لەوەی ڕەوڕەوەی خوێندنی زانکۆشی ڕاگرت. گەلە کوژی و تەسفیەی زیندانی ڕایات، پەڵەیەکی شەرمەزاری بوو دژ بەنەتەوەکەمان. لەهەر هەمووشی کارەساتبارتر، ئیعلانی خۆبەدەستەوەدان و خۆتەسلیم کردن بەشا بوو. لێکەوتەکانی دوای ساڵی ١٩٧٥و تەسلیم بوونەوەی بەکۆمەڵی کوردو نەفرەت لەشۆڕشکردن و کوردایەتی، بووە دەرسێکێ لەئاییندە باوکەکان بەنەوەکانتان دەووتەوە کە نەکەن بەدوای کیرە کیولکان بکەون. لەوانیش کارەساتبارتر، تەرحیل کردنی تەواوی درێژی سنوورە سروشتیەکانی باشوور لەگەر تورکیاو ئێران بەپانی زیاتر لەبیست و پێنج کیلۆمەترو وێرانکردنی هەزاران گوند و کۆنکرتیکردن و بەداینەمێت تەقاندنەوەی هەرچی سەروچاوەی کانی و ئاوی سروشتی بوو. تەرحیل کردنی بەشداربووانی ئەو حەرەکەیە لەبۆ ئەوپەڕی باشوری عێراق و زۆنگاوەکان بەناوەی جەیب ولعەمیل. لەوانەش، کارەساتبارتر قیادە مۆقەتەو شۆڕشی گوڵانیش هەمان هەوێنی لێکەوتەی ئەیلوول بوو کەچەند گەڕێکی شەڕی براکوژی شاخ و شارەکانی لێکەوتەوەو ئەو هەلە زێڕینەی ئەو سی ساڵەی دوای ڕاپەڕینی لەدەست داو، وای لەخەڵک کرد نەفرەت لەکوردایەتی و مێژوویان بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست