مێژووی ڕۆڵی نەرێنی بێژەرەکانی شاخ و شار لە خۆشکردنی شەڕی براکوژی
Tuesday, 10/01/2023, 23:29
هەولێر
گەلی عێراق بەگشتی و کورد زۆر بەتایبەتی لەدەمی خیتابە ئاگرینەکانی عەبدولکەریم قاسم لەگیان پێدانی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەهەموو کایەکانی ژیان هەتا ئێستاشی لەگەر دابێت قوربانی و پارووەکی ئاسان بووە زوو قووتدرایە.
هەموو ئەوانەی لەدەمی شەڕی عێراق ئێرانی ساڵی ١٩٨٠ژیاون، دەزانن صەدام حوسێن چ مەکینەیەکی ئیعلامی خستبووە گەڕ لەبۆ خۆشکردنی ئەو ئاگرەی شەڕ کەملیۆنان مرۆڤی ئەو وڵاتەی تێداهاڕی. هەموو سەعات هەشتێکی شەوان و وەخت و ناوەختی سەرە سەعاتی ڕۆژەکان لەگەر بیستنی دەستەواژەی(نسترعي إنتباهكم بما يلي من قيادة قوات المسلحة الباسلة)دەبوا کۆی گەلی عێراق لەو دوازدە ملیۆن کەسەی دانیشتوان دەست بخاتە سەردڵی و گوێ قوڵاغی هەواڵی ناگەهان بی. لەهەمووان زیاتریش ڕوشدی عەبدولصاحب شیعرە گڕگرتووەکانی عەبدولڕەزاق عەبدولواحێدو هەلهۆلەکانی بەعسی صامدی دای داود قەیسی بەقەد تاوانەکانی حیزبی بەعس و خودی صەدام حوسێن تاوانکارن لەبەکوشتدانی گەلانی عێراق.
دیارە کورد وەک نەتەوەیەکی خۆشباوەڕی زوو هەڵخەڵەتاو زیاتر بەدرۆی حەماسی شۆڕشگێڕانەی ترسنۆکەکانی پشت مایکرۆفۆنی بارەگاو کوونەشکفەتەکانی ئەو دەشت و کێوە گیانی خۆی و خەڵکەکەی لاهاسان تربووە بیکاتە قوربانی ووشەڕێزکراوە لەقاڵب دراوەکانی موزیعی ئێستگەکانی شاخ.
لەساڵانی شێست ڕاو لەدەمی بزووتنەوەی کوردایەتی بارزانی مەلا خالیدی مورتکەی گەورەو ئەوانەی لەتەکیدا بوون بەو دەنگە گڕە بەرزەی لەدیوە ئەرێنیەکانی شەرعیەتی بەرگری و هاندانی خەڵک و پێشمەرگە لەبەرگری کردن لەگەر بەیانی یازدەی ئازاری ساڵی١٩٧٠گۆڕڕا لەبۆ نزمترین ئاستی بەرپرسیاریێتی ئەخلاقی بەرامبەر تاکی ئەو میللەتەی لەجنێودان و داڕشتنی بەندو بالۆرەی(پەنیر نیەو ژاژیە، مەلا ماتۆڕ تاژیە- بن قەرات و سەر قەرات شێمە هەرێ فارس هات- پێشمەرگەی ناو تەڕاشان کیریان بەقوونی جاشان و جاشی شێست و شەشی هەمەدان و بەکرەجۆ لەبۆتەی، مستەک کاو مستەک جۆ بمری جاشی بەکرەجۆ)
هەموو سەرەتای پەرت بوونی ئەو دۆخە ناتەباییەیە کەئێستاش میللەتەکەمان لەدوای نیو سەدە پێی دەناڵێنێ لێ هاتە ئارا.
دیارە لەبەرامبەر وانیش پێش ساڵی١٩٧٠ هەموو جەلالیەکانی ناو شاریش کەسەرتۆپیان شێخ لەتیفی قەتەوی بوو بەهەمان داڕشتنی وان لە پەمپدانیان لەلایەن ئەودەمی بەرپرسەکانیان لەوێنەی مەلا ماتۆڕ لەپێش نادی مۆزەفین بەپاڵپشتی دەیان نووسەری دیارو شاعیری نەتەوەیی ئەو شارەش سەرمەشقیان بوون بەرامبەر ڕەمزی ئەودەمی مەلاییەکان(بارزانی موستەفا)دەوستانەوە و جەماوەری خۆیان لەوێنەی عەزەگورگەو ئەوانیدی تەیار دەکرد هەتا زیاتر دەستیان بچیتە خوێنی هاوزمان و هاوشاریەکانی خۆیان زیاتر لەیەک بکوژن لە دەستەواژە حەماسیەکانیان(مەلا باڵدار بی باڵی دەشکێنین مەلا ناڵدار بی ناڵی ..)
دیارە لەگەر نسکۆ ئاشبەتەڵاکەی ئەوکاتی ساڵی١٩٧٥ هەموو ئەو هەراو هۆریایەی بەگژ یەکوەنانیی دژەکان لەمەلایی و جەلالی دامرکایەوەو لۆماوەیەک خەڵک ئاسوودە بوو بەو خیتابە دوژمناکاریانە هەڵی نەدەکوتیە سەر هاو خوێنەکەی لەسەر جیاوازی لەبیرو باوەڕیان.
زۆری نەبرد لەساڵی١٩٧٧ جارێکی دی لەگەڕانەوە کەونە قین لەدڵەکانی زووی کوردایەتی و هەموو ئەو خوێنە نوێیانەی لەناو دەماری گەنجە دڵ پاکە شۆڕشگێرەکان بوو لەشارەکان، دیسان بەهاندانی ئەو سەعات و یان نیو سەعاتەی موزیعەکان کەتنەوە بەرامبەر یەک ئەوان لەقیادە مۆقەتە و ئەوانی دی لەیەکێتی و حسک و ئەوجارەیان بەرەی جوود و جوقد هەموو توانا ئەعلامیەکانیان خستە گەڕ نەک هەر لەشاخەکان لەشارەکانیش خەڵک بەخوێنی سەری یەک تێنوو بوو، تاگەیشتە ئەوەی گەنجەکە پێش ئەوەی دەستی ئەو دەشت و کێوەی بگرن چەکی شەرەف لەدژی دوژمنی داگیرکەر لەشان کات ئەوە زوو بارگاوی کرابوو کەدوژمنی ڕاستەقینەی ئەو هاوزمانەکەی شاخە نەک داگیرکەرەکەی نیشتیمان.
وەک دیارە لەکتێبەکەی نەوشێروان لەپەنجەکان یەکتری دەشکێنن لەو دەشت و کێوەی قەندیلی نەک هەر ئیزاعە و موزیع بەڵکو عەدەد جیهازی ڕاکال و بێسیمەکانیش ئەو دەورەیان لە جنێودان و تەشهیر و بەکوشتدانی یەکتر بینیە.
لێرە دەبینین لەو بازنە تەقلیدیەی گوێبیستنی هاوارە بەحەماسەکەی بارزانی مەلاخالیدی لە(ئێرە دەنگی کوردستانی عێراقە)کارەکتەرێکی دی هاتە ئارا بەزووی جەماوەرێکی زۆری گۆشکرد، کە ئەویش فەرهاد سەنگاوی بوو لە(ئێرە دەنگی گەلی کوردستانە) لەدەمی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و بەعس دەبینین لەوەڵام دانەوەی هاوار لێهەستانەکەی پارتی بوو بەس هێوری. ئەگەر ئەویش بخرێتە بەر سەنگی مەحەک کە نەمەتی شۆڕشگێڕی هێزی پێشمەرگەی لەبەرگری لەکایە مرۆڤیەکانی نەتەوەیەکی بن دەست لەبۆ ئازادی دەبینین. لەپاش شازدەی سێی ساڵی١٩٨٨ لەهاندانی پێشمەرگە بوو بەبیانووی تۆڵەکردنەوەی ئەو کیمابارانەی هەڵەبجەی کەقەتلوعامی ژن و منداڵی بێ گوناهی گوندە عارەبەکان لێ هاتە دی وەک لەگێڕانەوەکانی ڕەفعەت عەبدوڵا(ڕێباز) لەکتێبی قەندیل بەغدای هەژاند باس لەتاوانی فەرماندەکان دەکات دەرهەق بەخەڵکی بێ ئاگاو بێدەسەڵات.
لەسەرتای ساڵی١٩٨٣ دەبینین ئێستگە شەپۆڵ کورتەکەی مەوقیعی مەعەسکەری هەولێرێ بەشێکی بەرنامەکەی تەرخان کرابوو لەبۆ هێرش کردنە سەر یەکێتی خودی کۆسرەت ڕەسول، شۆڕسواری ئەو دەمشڕیەی دەستی بەعس لەدرێژکردنی پەنجەی بردنی پارەی گەنمی سایلۆی هەولێر سابیر عەبدولڕەحمانی مەنەلۆج و ئەکتەری شانۆیی بوو کەهاواری دەکرد(عەبدوڵای گەنم دز)
لەو دەمی لەسەرەتای ساڵی١٩٨٤دیسان جارێکی تر هەردوو ئيستگەی دەنگی عێراقی یەکێتی و کوردستانی عێراقی پارتی لەڕيککەوتنەکەی یەکێتی و بەعس گەورەترین سووکایەتی دەمی جەلالیەکانیان لەبەکرەجۆ زیندی کردبۆوە بە ڕیتمەکی نوێ دەرخواردی خەڵکیان دەدا لەبۆ خستنە سەرپێی ڕۆڵەکانیان بۆ بەکوشتدانیان بەدەستی یەک بە دەستەواژەی(مام جەلالی ساقۆ ڕەش و شيست و شەش بێ یان هەشتاو سێ هەر جاشەو گەل دەیناسێ و هەتا ئەو نووکتە شەرمەزاریە بیداییانەی مارسدیسە جام ئۆتۆماتیکیەکە کەمردی سەربەقوڕی دەهینا پێکەنینێ.
لەدەستپێکی ڕاپەڕین هەردوو زمان شڕی یەکێتی پارتی مەلابەختیارو کەمال کەرکوکی لەساڵی١٩٩٣ لەمید تیڤی پەکەکەی کەیەکەم سەتەلایتی کورد بوو لەبەرنامەیەکیان هەموو شەتوشیتاڵی یەکیان بەگۆڕێ وەرکرد تۆی قینیان زیرەکانەو لێزانانە جارێکی تر چەکەرە پيکردەوە.
هەتا کارگەیشتە جەولەی سێەیەمی شەڕی براکوژی دوای ساڵی١٩٦٦ و ١٩٧٦ و ئەوجارەشیان دوای نزیکەی دەساڵی تر لەساڵی١٩٩٥ لەو هەموو ئەزموونەی ڕابردوویان لەهاندانی چەکدارە پێشمەرگەکانیان لەکوشتنی بێ بەزەییانەی یەکتر لەمایکرۆفۆن و جیهازی بێسیم و ئێستگە دەرچوو کەوتە ناو تەلەڤزیۆنی جگە لە بيژەرە نابەرپرسە زمان شڕەکانی وەک سەرۆ قادر کەیەکەم بەیانی شەڕی ناوەخۆی لۆپارتی لەڕادیۆی گوڵان نووسیەوەو ژیلەمۆی گڕی ئاگرەکەی خۆشکردەوە چەندان خەڵکی نەزان و سادەی وەک حەمکۆیان لەتەلەڤزیۆنی کوردستان لەکورتە تەمیسەلەکانیان لەبۆ سووک کردنی یەکتر خستە سەرپێ کەخۆیان منداڵی کووچەو کۆڵان و سەرجادەی بوون هەموو ئەو ئەزموونە سەقەتەیان گواستەوە سەر شاشەی تیڤی و چووە سەرخوانی هەموو ماڵێک.
ئەوەی جێی تێڕامانە دەبینی لەشەڕی حەرەکەی ئیسلامی و یەکێتی کەسێکی وەک شێرکۆ بێکەسی شاعیریش کەوتە ناو ئەو شەڕە قێزەوەنەی کەیاوەری مەلابەختیات بوو لەقاعەی میدیای هەولێر لەساڵی١٩٩٣.
لەزیاتر گڕسەندنی شەڕی پارتی و یەکێتی سالار عوسمانیش لەڕادیۆی کوردستان ئەسپی خۆی تاوداو هەتا خەڵک نەکەن ڕەحم بەیەک بکەن و لەدوژنیش دوژمن تر زیاتر یەکتری بهاڕن.
دیارە لەناو یەکێتیش لەهەولێرێ کەریم عوسمان لەڕدیۆ و تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان بێویژدانە تر ئەویش هاتە ئارا ئیتر ئەوە بوو ئەو نێوانە درز لێکەوتووەی حیزبەکان یەکجاری شەقار شەقار بوو دوو ئیدارەی کوردستان و هاتنە ناوەوەی جەیشی بەعس و تورک و پاسداریشی لێ هاتە دی.
هەموو ئەو تاوانانە خودی سەرۆک و سکرتێری حیزبەکان و بەشی ڕاگەیاندن و کەسەکانی پشت ئەو هەڵمەتانە بەرپرس بوون لەبەگژ یەک وەنانی یەکتر لەتەسفیەکردنی یەکتر.
لەناو هەموو ئەوانە ئێستگەکانی حیزبی شیوعی و حسکیش ڕۆڵی نەرێنیان گێڕاوە لەخۆشکردنی شەڕی ناوە خۆ.
لەهەمووی سەیر تر نەهەر خۆیان دەیان دەنگی ناسکی ژنیشیان بەکار برد لەدەمی هەڵکوتانە سەریەک لەتاودانی غیرەتی پیاوی نەزانی کورد.
دیارە ئەو ناواناش هەموو هەن پارێزراون لەهەردوولا کەدڵی پڕ سۆزی ژنیشیان کردە دڕندەیەکی بێ پەروا دەنگە ناسکە سەمفۆنیایەکەی ببیتە قیژەیەک لەبۆ زیاتر لەبەکوشتدانی مێردو براو باوکیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست