کەرکوک (ئارابخا)
Wednesday, 24/11/2021, 11:48
سەودا کردنی نیشتیمانەکەمان، لەسەر خاک و ناو نەتەوەکەی خۆمان.
ئەو هێرشە گووماناویە موتەزامینە دوای تێکشکانی خەیاڵ پڵاوی ئاردوغان دێت لەلیبیاو تونس و میسر و ڕۆژاواش. ناچارن پڕ دەنە ئەوبەشە بێ ساحێبەی باشوور.
چونکە ئەو قسەیە دەبێ ڕاست بێ. ئەگەر تورک کەسی بەردەست نەکەوێ ناچار دایکی خۆی دەکوژێ!
لەخەلووسی ئاکار و دواتر کەمال کلچدار ئۆغلو و هەرلەگەڵ وان دەوڵات باغچەلی مەهەپەی کەبەڕەگەز زۆڵە کوردی دایک ترەکین و ئینکاری نیشتمانی کوردستانیان لەکورد کرد.
لەگەڵ هەموو میتەکانی ئێرە پەردەیان لەسەرەخۆ هەڵماڵی بەوێنەی کوردە زمان تورکمانەکانی وەک لوقمانی مام مەعروف شەربەت فرۆشی بەردەرگای سینەما سیروانی ماڵ لەخانیە بەردەکانی ئیدارەی مەحەللی سەیداوە و حیزبە تورکمانەکانی بنەوە و بەدزی شاری هەولێرێ و کەرکوک و ئەرشەد ساڵەیی(ساڵحی)ش لەپێشینەیەکی مەترسیداری ئیستیفزازی گوماناوی. شاری کەرکوک بەمیراتگری موستەفا کەمال ئەتاتورک بەهی تورک دەزانن. کەلەسەد ساڵی ڕابردوو بەشی هەرە زۆری شەهیدی کورد لەسەر ئاوو خاک و نەوتی شاری کەرکوک بووە.
لەوەش زیاتر تورکیا لەڕێی جەبهەی تورکمانی ئاگاداری حیزب و لایەنە تورکمانەکانی کردیتەوە لەجیات ووشەی کوردستان(کوزێی ئێراک) إقليم شيمال العراق بەکاربێنن!
لێرە تورکمان بەتەنیا لەو بەرو بەری ئەوخەتەی داخیل بوونی دەوڵەتی عوسمانلی لەبۆ عێراقی کۆن هەبووە لەتەللەعفەر و موسڵ و هەولێر و پردێ و کەرکوک و داقوق و توزخورماتو گوندەکانی بەشیر و دەوروبەری. ئەویش وەک پیاوی کرێ گرتەی پاراستنی ئەو ڕێیە. دەنا لەهیچ کونجێکی کوردستان یەک تورکمان بوونی نەبووە. بەئاسایی و سروشتیش بەیەکەوە لەناو میللەتە دڵ سافەکەمان ژیاون.
لەعیراق و کوردستان لەدەمی عەبدولکەریم قاسمی بەتەنیا دان بە پێکەوە ژیانی دوو گەلی کورد و عارەب دراوە.
صەدام حوسێن لەلێدوانێکی تۆمار کراوی کۆتایی نەوەدەکان لەبۆ پێدانی مافی کورد، ڕوو دەکاتە طەها یاسین ڕەمەزانی دەڵێ با تورکیا پێیان ناخۆش بێ(خللی یولوون) طاريق عەزیز لەساڵی ١٩٩٤ لەدەمی تانسۆ چیللەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەناو ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا دەڵێ. تورک لەعێراق هەر لەبنیدا نیە. ئەوەی هەشە(بەقایا و موخەلەفاتی)دەوڵەتی عوسمانللیە ماوەتەوە.
دواتر هەر هەموو مووخەتەتاتی دەوڵەتی عوسمانللی لەدوای ساڵی ١٥١٤ی شەڕی چاڵدێران بەئاشکرا ناوی کوردستان بەپیتی عارەبی و زمانی تورکی ئیستەنبۆڵی نووسراوەو لەهەر هەمووشیان گرنگتر. ئەو نامە دەست نووسە مێژووییەی ساڵی ١٥٢٥ کەسوڵتان سولەیمانی قانوونی لەبۆ پادشای فەرەنسای نووسرایە کەبەئاشکرا ناوی کوردستانی لەسەرە.
لەهەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەند لە دەمی سەلجووقیەکان لەساڵانی ١٢٠٠و قەرە قۆینلو و داق قۆینلوو لەساڵی ١٥٥٠ جگە لەناو خەڵکی کورد لەهیچ شویێنێ نەیان تووانیوە بژین و بوونیان نەما.
لەساڵی ١٩٥٩ لەحەرەکەی عەبدولوەهاب شەوافیش تۆرانیە تورکمانەکانی قەڵاتێ لەکەرکوکێ بەفیتی سەفارەتی تورکیا بەیرەقی تورکیایان لەسەر قەڵاتێ هەڵدا. هەر زوو پێیان هێنانە خوارێ و هەڵاتن و جێیان هێشت و دەستگیرکران.
پێش ئێستاش تورکمانە عەقڵ تۆرانیەکانی جەبهەی تورکمانی کەرکوک هێرشیان کردبووە سەر گۆڕستانی مردووەکانی شاری هەولێرێ لە شێخی چۆلی و چراغی دەڵێن سەد لەسەد ساڵی ڕابردوو هیچ مردووەکی کوردی لێ نەنێژرایەو تورکیا بەفیتی ئیعمار کردنەوە بەتەما بوون مەعالیمی گۆڕستانەکانی ئێرەش بگۆڕن بیکەنە بەڵگەنەویستی بوونی توورک لەژێر خاکەکەمان. بە گۆڕینی شوورە و دیزاینی نووسینی سەر کێل و ر تات و چێورمەی قەبرەکان بەمەبەستێکی گووماناوی چڵێس هەتا لەئاییندە ئاماژە بە مێژووی مردووەکانی کورد بدەن لەهەولێرێ کە تورک بوونە و لێرە نێژراون!
ئەوە لەژێرەوە هەموو ڕێکەوتنی پێش وەختەیە لەگەڵ خودی بنەماڵەی بارزانی بۆ فرۆشتنی کوردستان و لێدوانەکانی وەزارەتی بەناو پێشمەرگە و ئەدهەم بارزانی هیچ ناگەیەنێ.
ئەگەرچی بەڵگەنەویستە ئێرە میت بەڕێوەی دەباو دەرهاویشتەی ئەو مێژووە دوورو درێژەی بارزانیەکانە بۆ سەد ساڵی ڕابردووی پەیوەندیەکانیان دەگەڕێتەوە لەگەڵ تورک لەسەرەتای سەدەی ڕابردوو.
بەتەنیا گوێمان لەگلەییەکی شەرمنانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بوو ئەویش چونکە هی یەکێتیە پارتی پێیان کرد. نەک لەبەر ئەوەی خەلووسی ئاکار وەزیری بەرگریە و دەبێ هاوشانی وەڵامی داتەوە و ئەدهەم بارزانیش دوای ئەوەی شەرم گرتی لەو هیرشەی فەیسبووک. زۆر بەئەدەبەوە، شەرمە گلەییەکی کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست